فەرموودەی مونقەتیع

فەرموودەی مونقەتیع بریتییە لەو فەرموودەیەی کە پچڕانێک لە ڕشتەکەیدا هەبێت، پچڕانەکە بە هەر شێوەیەک بێت. بە مەرجێک پچڕانەکە فەرموودەکە نەکات بە فەرموودەی موعەلەق یان فەرموودەی موڕسەل یان فەرموودەی موعزەڵ. [١][٢]

بۆ نموونە ئیمامی حاکم دەڵێت (حديثا أبو النضر محمد بن يوسف الفقيه، ثنا محمد بن سليمان الحضرمي، حدثنا محمد بن سهل، حدثنا عبدالرزاق، قال ذكر الثوري عن أبي إسحاق عن زيد بن يثيع عن حذيفة قال، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم "إن وليتموها أبا بكر فقوي أمين، لا تأخذه في الله، وإن وليتموها عليا فهاد مهدى، يقيمكم على طريق مستقيم" ).[٣] واتا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت "ئەگەر خیلافەت بدەنە دەست ئەبوبەکر ئەوا کەسێکی بەهێز و جێمتمانیە، و لەبەر خاتری خوای گەورە لە لۆمەی لۆمە کار ناترسێت. خۆ ئەگەر خیلافەت بدەنە دەست عەلی ئەوا کەسێکی ڕێنوێنیکراو و ڕێنوێنیکەرە، دەتانخاتە سەر ڕێی ڕاست." لە ڕشتەی ئەم فەرموودەیەدا پچڕانێک هەیە لە نێوان سەوری و ئەبو ئیسحاقدا.

حوکمی فەرموودەی مونقەتیع

زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی فەرموودەی مونقەتیع فەرموودەیەکی زەعیفە و کاری پێناکرێت بەهۆی لەدەستدانی یەکێک لە مەرجەکانی فەرموودەی سەحیح.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. دار الكتاب العربي. ٢٠٠٦
  2. ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١
  3. ^ معرفة علوم الحديث وكمية أجناسه. أبو عبدالله الحاكم. تحقيق سيد معظم حسين. دار الكتب العلمية. ٢٠١٦. لاپەڕە ٢٨_٢٩