فەرموودەی موسنەد بریتییە لەو فەرموودەیەی کە بەبێ پچڕان لە ڕشتەکەیدا گەیشتبێتەوە پێغەمبەر. [١]بۆ نموونە پێغەمبەر دەفەرموێت "ئەگەر سەگێک دەمی لە قاپی یەکێکتان نا ئەوا پێویستە حەوت جار بیشوا" بە عەرەبی "إذا شرب الكلب في إناء أحدكم فليغسله سبعا" [٢]ئەم فەرموودەیە ئیمامی بوخاری لە عەبدوڵڵای کوڕی یوسف ئەویش لە ئیمامی مالیک، و ئیمامی مالیکیش لە ئەبو زیناد ئەویش لە ئەعڕەج، کە گوێی لە ئەبو هورەیرە بووە گوتوویەتی "پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وایگوتووە". بەم جۆرە فەرموودەکە هیچ پچڕانێک لە ڕشتەکەیدا نییە و پاڵ دراوەتە لای پێغەمبەر. [٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١
  2. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب الوضوء. فەرموودەی ١٧٢
  3. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١٧٠