فەرموودەی زەعیف بەو فەرمودەیە دەگوترێ کە یەکێک یان زیاتر لە مەرجەکانی فەرموودەی حەسەنی تێدا نەبێ[١][٢][٣]پلەی فەرموودەی زەعیف دەگۆڕێ بە پێی لاوازی گێڕەرەوەکانی، ھەیانە زەعیفە، ھەیانە زەعیف جدەن، لەگەڵ فەرموودەی واھی و فەرموودەی مونکەڕ. خراپترین جۆریشی بریتیە لە فەرموودەی مەوزوع.[٤] [٥][٦]

دابەشکردنی فەرموودەی زەعیف دووجۆرە دەستکاری

١_فەرموودەی زەعیف بەھۆی پچڕان لە ڕشتەکەیدا وەک: فەرموودەی موعەلەق، فەرموودەی مورسەل، فەرموودەی موعزەڵ، فەرموودەی مونقەتیع.[٧]

٢_فەرموودەی زەعیف بەھۆی تانەدان لە گێڕەرەوە وەک: فەرموودەی مەوزوع، فەرموودەی مونکەڕ، فەرموودەی مەتڕوک، فەرموودەی شاز.[٨]

حوکمی ئیش کردن بە فەرموودەی زەعیف دەستکاری

زانایان جیاوازن لە ئیش کردن بە فەرموودەی زەعیف بەڵام ئەوەی زۆرینەی زانایانی لەسەرە ئەوەیە کە دەکرێ ئیش بە فەرموودەی زەعیف بکرێ بە سێ مەرج:

  1. فەرموودەکە زۆر لاواز نەبێ.
  2. لەژێر بنچینەیەکی ئیش پێکراو جێی ببێتەوە.
  3. لە کاتی ئیش پێکردن وانەزاندرێ کە ئەو فەرموودەیە سەحیحە.[٩][١٠][١١]

ناسراوترین ئەو کتێبانەی فەرموودەی زەعیفیان تێدایە: دەستکاری

کتاب الضعفاء. ابن حبان

میزان الإعتدال. الذھبی

الکامل فی ضعفاء الرجال. ابن عدی

الضعفاء. العقیلی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شرح الزرقانی علی البیقونیة. محمد عبدالباقی الزرقانی. دار الکتب العلمیة. ٢٠٠٤
  2. ^ الباعث الحثیث شرح اختصار علوم الحدیث. أحمد شاکر. مکتبة المعارف. ١٩٩٦
  3. ^ تیسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١
  4. ^ المنار المنیف فی الصحیح والضعیف. ابن قیم الجوزیة. تحقیق یحیی بن عبداللە الثمالی . دار عطاءات العلم. ٢٠١٩
  5. ^ "شرح تعریف الحدیث الضعیف". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2020-08-20. Retrieved 2021-02-28.
  6. ^ علوم الحدیث. ابن صلاح. دار الغد الجدید. ٢٠١١
  7. ^ معرفة علوم الحدیث. أبو عبداللە الحاکم. تحقیق سید معظم حسین. دار الکتب العلمیة. ٢٠١٦
  8. ^ الکفایة فی علم الروایة. خطیب البغدادی. دار الکتب العلمیة. ٢٠١٢
  9. ^ "الحدیث الضعیف روایتە وحکم العمل بھ". www.saaid.net. Retrieved 2021-02-28.
  10. ^ تدریب الراوی فی شرح تقریب النواوی. جلال الدین السیوطی. دار الکتاب العربی. ٢٠٠٦
  11. ^ الحدیث الضعیف وحکم الاحتجاج بە. عبدالکریم خضیر. دار المنھاج. ٢٠٠٣

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری