فەرموودە، بریتییە لەوتەکانی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) لەگەڵ کردار و ئەو ڕووداوانەی بێدەنگ بووە لەسەری و تایبەتمەندی و ژیاننامە و ھەواڵ، یاخود بەوە دەوترێت کە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەر لە وتە و کردار و ڕووداوەکانی کە بێدەنگ بووە لێت، یان خوو و ڕەوشت و ھەڵسووکەوتی.

زانستی فەرموودە دەستکاری

نەتەوەی ئیسلامی لە دوای قورئان گرنگییان داوە بە فەرموودەکانی پیغەمبەر بەوەی سوننەتی پێغەمبەر بووە بە پایەی دووەم لە ئیسلامدا، و زانایان ھەر لە ساڵەکانی سەرەتای ھاتنی ئیسلامەوە و بە درێژایی سەردەم و ماوەکان ئیشیان لەسەر زانستی فەرموودە کردووە ئیشکردنێکی بەردەوام و یەکلایی.

ھەندێک جار فەرموودەکانیان لەبەرکردووە یان نووسیویانەتەوە یان ھانی خەڵکیان داوە بۆ لەبەرکردنی، یان پۆڵێن و دابەشیان کردوون یان بنەما و بنەڕەتییان داناوە لە قبوڵکردنی فەرموودەکان، لەبەرئەوە زانستی فەرموودە چەندین دانراو و بابەتی زۆری لەسەر دانراوە.

کتێبەکانی فەرموودە دەستکاری

لای سوننە دەستکاری

سوننە حەوت کتێبییان ھەیە کە بە شێوەیەکی گشتی پشتی پێ ئەبەستن لە فەرموودەدا وەک لەو خشتەیەی خوارەوەدا خراونەتە ڕوو، ھەروەھا چەندین کتێب تریان ھەیە ھاوکات لەکەڵ کۆمەڵێک موسنەد وەک موسنەدی ئیمام ئەحمەد کە پشتیان پێ ئەبەستن لە فەرموودەدا.

ناو دانەر قەبارە
سەحیحی بوخاری بوخاری (٨٧٠) ٧١٦٧ فەرموودە
سەحیحی موسلیم موسلیم (٨٧٥) ٥٥٠٥ فەرموودە
سونەنی ئەبوداوود ئەبوداوود (٨٨٨) ٥٢٧٤ فەرموودە
سونەنی ترمزی ترمزی (٨٩٢) ٣٩٥٦ فەرموودە
سونەنی نەسائی نەسائی (٩١٥) ٥٧٥٤ فەرموودە
سونەنی ئیبن ماجە ئیبن ماجە (٨٨٦) ٤٣٤١ فەرموودە
سونەنی دار قتنی دار قتنی (٩٩٥) ٤٧٣٣ فەرموودە
سونەنی بیھقی بیھقی (١٠٦٦) ٢١٦٠١ فەرموودە

لای شیعە دەستکاری

کتێبەکانی فەرموودەی شیعە جیاوازە لەوانەی سوننە، و فەرموودەکان لای شیعە بە تەنھا ناگەڕێنەوە بۆ پێغەمبەر (د. خ) بەڵکو ئەشگەڕێندرێنەوە بۆ دوانزە ئیمامەکە، لەبەرئەوە ھاوەڵی ئیمامەکانیان جێگەیەکی تایبەتییان ھەیە لای شیعە و بە باشتریان ئەزانن لە ھەندێک ھاوەڵەکان. ھۆی ئەمەش ئەوەیە کە شیعە وای دەبینن کە دوانزە ئیمامەکە سوننەتی پێغەمبەرییان لەبەر بووە.

لای ئیبازی دەستکاری

ھەروەھا ئیبازییەکان موسنەدێکییان ھەیە کە بە پلەی یەکەم پشتی پی ئەبەستن ئەویش موسنەدی ڕەبیع کوری حەبیبە، ھەروەھا پشت ئەبەستن بە سەحیحی بوخاری و کتێبی فەرموودەکانی تری سوننە.

فەرموودەی قودسی دەستکاری

بەو ووتە و فەرمایشتانە دەووترێت کەوا پێغەمبەری محەمەد دەیداتە پاڵ پەروەردگار، ھەروەھا بۆیە بە فەرموودە ناوبراوە چونکە پێغەمبەر دەیگێڕێتەوە لەخواوەندەوە ھەروەک چۆن فەرموودە دەگێڕدرێتەوە، زانایانیش سەبارەت بەفەرموودەی قودسی دوو ڕایان ھەیە:

  1. فەرموودەی قودسی وتەی پەروەردگارە پێغەمبەر بەتەنیا گێڕانەوەی لەسەرە.
  2. وتەکانی وەک فەرموودەکانی پێغەمبەری وایە بەڵام واتا و ماناکەی لەلایەن خواوەیە خراوەتە نێو دڵی پیغەمبەرەکەی.

جیاوازی نێوان فەرموودەی قودسی و قورئان دەستکاری

  1. فەرموودە قودسیەکان دەستەواژەکانی لەلایەن پێغەمبەر محەمەدەوەیە (د. خ) بەپێی ڕای ھەندێک، بەڵام واتاکەی لەلایەن خواوەیە لەرێگەی خەو یا خستنە نێو دڵ یاخود نیگایەکی دیار و ئاشکرا.

بەڵام قورئان دەستەواژە و واتاکەی لەلایەن خواوەیە بەنیگایەکی دیارو ئاشکرا، بەواتایەکی دیکە لەحاڵی بێداریدا خوا بۆی دابەزاندووە نەک لەخەودا یاخود خستبێتیە نێو دڵیەوە.

  1. ھەروەھا گێڕانەوەی فەرموودە قودسیەکان گونجاوە گێڕانەوەی بەچەشنێ واتا بگەیەنێ، بەڵام قورئان یاساغە بەچەشنی واتا بگێڕدرێتەوە.
  2. فەرموودە قودسیەکان خوێندنەوەیان لەکاتی نوێژدا ناخوێنرێتەوە بەڵام قورئانی پیرۆز دەخوێنرێتەوە لەنوێژ و بەندایەتی پێوە دەکرێ.

جیاوازی نێوان فەرموودەکانی پێغەمبەر لەگەڵ فەرموودەی قودسیدا دەستکاری

فەرموودەی قودسی ماناکەی لەلایەن خوداوەیە بەچەشنی کەوا پێغەمبەر محەمەد دەیداتە پاڵ پەروەدگار.

بەڵام فەرموودەی پێغەمبەر بەوچەشنە نییە و تێیدایە بەراوبۆچوونی پێغەمبەر گوتراوە یاخود لەمیانەی وردبوونەوە لەراستیەکانی گەردوونەوە سەری گرتوە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەوتەی خوا نییە، ھەروەھا لەنێو فەرموودەکانی پێغەمبەریشدا ھەیە لەرێگەی نیگاوە بەپێغەمبەر راگەیەندراوە و پێغەمبەری خوا بەوتەی خۆی روونی کردوەتەوە ھەرچەندە ئەم بەشەیان لەلایەن خواوەیە وەک ئەوەی خستبێتیە دڵی یان فێری کردبێت بەڵام بەوتەی پێغەمبەر دەربڕاوە بۆیە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەر، بەھەردوو جۆرەکەشیان دەگوترێت فەرموودەی پێغەمبەر بەھۆی ناوەکەیەوە کەلەسەری گیرساوەتەوە.

گێرانەوەی فەرموودە دەستکاری

زۆر لە کەساییەتییەکان زیاتر لە ١٠٠٠ فەرموودەی پێغەمبەرییان گێڕاوەتەوە، لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەر ئەوانەی زیاتر لە ١٠٠٠ فەرموودەیان گێڕاوەتەوە، ئەمانەی خوارەوەن؛

ئەوانەی لە شوێنکەوتووەکان بە زۆر گێرانەوەی فەرموودە ناسراون، ئەمانەی خوارەوەن؛

سەرچاوەکان دەستکاری