شێخ ، دکتۆر فەتحی یەکن ناوی تەواوی فتحی محمد عینایە (ماوەی ژیان: ٩ی شووباتی ١٩٣٣ لە لوبنان تاکوو ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩بەنەخۆشی دڵ لە لوبنان، سیاسەتمەدار و زانایەکی ئایینی سوننە مەزھەب بوو و سەرۆکی بەرەی کاری ئیسلامی و ئەمینی کومەڵەی ئیسلامی بووە لە لوبنان، لە ٩ فبرایری ساڵی ١٩٣٣ لە شاری تەڕابلسی لوبنان لەدایک بووە و بڕوانامەی دکتۆرای لەخوێندنی ئیسلامی و زمانی عەرەبی بەدەستھێناوە.

فەتحی یەکن لەساڵانی پەنچاکانی سەدەی بیستەم چەیوەندی بەکاری ئیسلامیەوە کردووە لە لوبنان، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی ئیسلامی لە لوبنان، لەساڵی ١٩٦٢ بۆ ساڵی ١٩٩٢ ئەمینی داری گشتی کۆمەڵەی ئیسلامی بووە، لەساڵی ١٩٩٢ وەکو ئەندام پەرلەمان ھەڵبژێردراوە و بەرەی کاری ئیسلامی دامەزراندووە، سەرپەرشتی دەستپێشخەریەکی سیاسی کردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان حکومەتی لوبنان بەسەرۆکایەتی فوئاد سەنیورە و ئۆپۆزسیۆن بەسەرکردایەتی حسن نصر اللە، بەپەیڕوکردنی سیاسەتێکی مامناوەند ناسراوبووە و لەلایەن ناوەندی ئیسلامی و سیاسی لوبنان بەتایبەتی و نێودەوڵەتی بەگشتی ڕێژی لێگیراوە، ھەروەھا یەکێک بووە لەو کەسایەتیانەی بانگەشەی بۆ نزیک کردنەوەی ھەردوو مەزھەبی سوننە و شیعەی کردووە و لەساڵی ٢٠٠٦ لەبەیروت پێشنوێژی کۆمەڵێ گەورەی ھەردوو مەزھەبی شیعە و سوننەی کردووە. فەتحی یەکن دیوانێکی زۆری بڵاوکردۆتەوە کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ٣٥ دیوان و زۆربەی زۆریشی تەرجەمەکراوە بۆ زمانە جۆراوجۆرەکانی جیھان، لەبەناوبانگترین دیوانەکانی: کێشەکانی بانگەشە و بانگەشەکردن، چۆن بانگەشە بۆ بە ئیسلام بوون بکەین، پەیوەست بونم بەئیسلامەوە چی ئەگەیەنێت، گەنجان و گۆڕنکاری.

سەرچاوە دەستکاری