فێربوونی چاودێریکراو

فێربوونی چاودێریکراو یا فێربوون لەگەڵ سەرپەرشتی (بە ئینگلیزی: Supervised Learning) بریتییە لەو جۆرە ئەلگۆریتمانەی فێربوونی ماشین یا شیکاریی دراوە کە تێیاندا ئامانجی شیکارییەکە لە پێشدا دیارە.[١] واتە لە فێربوونی چاودێریکراودا ئەلگۆریتمەکە بۆ ھەر تێخستەیەک دەرخستەیەک پێشبینی دەکات. بۆ نموونە پۆلێنی ئیمەیلەکان نموونەیەکی فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستییە. چون پێش شیکارییەکە زانراوە کە ئەنجامی کارەکە دەبێت بە جیاکردنەوەی ئیمەیلەکان و خستنیانە دوو پۆلی سپام و ئاسایی. واتە ھەر ئیمەیلێک یا تایبەتمەندییەکانی ھەر ئیمەیلێک (وەک تێخستە) بەستەر دەدرێت بە دەرخستەیەکەوە کە دوو حاڵەتی سپام و ئاسایی ھەیە. لە بەرامبەر فێربوونی چاودێریکراودا، فێربوونی چاودێرینەکراو ھەیە.

فێربوونی چاودێریکراو
لقیmachine learning method
بەشێکە لەفێربوونی مەکینە
لێکۆڵینەوە لەلایەنفێربوونی مەکینە
بەکارهێنەرdata scientist
بەکاردەھێنێتdiscriminative model
کۆد (٢٠١٢)10010259
بەرامبەرفێربوونی چاودێرینەکراو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Provost, F., & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".