فۆنتی کوردی بە فۆنتێک دەوترێ کە ھێماکانی (glyph) ئەلفوبێکانی کوردی تێدا بێت، فەرمی بوونی ئەلفوبێی عەرەبی بۆ زمانی فارسی لە ئێراندا و بۆ زمانی تورکی و زمانی عەرەبی لە عوسمانیدا، کاریگەریی لەسەر کوردەکان داناوە و لەبەر نەبوونی دەوڵەتی کوردی دەوترێت ئەلف و بێی کوردی لە عەرەبی و فارسییەوە وەرگیراوە، ڕاستە ھاوبەشییان ھەیە بەڵام سەربەخۆو لێک جیاوازن، ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە کتێب و گۆڤار و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت، ئەم ئەلفوبێیە بە کار دێت بۆ نووسینی کوردی.

مێژوو دەستکاری

لە دوای پەرەگرتنی کۆمپیوتەر لە جیھاندا (١٩٨٠کان) سنعەتی چاپیش وردەوردە کرا بە کۆمپیوتەری. لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا سەرەتا بۆ عەرەبی و لە دواییش دا بۆ فارسی سیستەمی تایپ و چاپی کۆمپیوتەری دروست کرا. لەدوای پێکھاتنی کۆنسەرسیۆمی یونیکۆد ھەوڵێکی گەورە درا بۆ ئەوەی ھەموو ئەلفوبێکانی جیھان بە شێوەیەکی ستاندارد بە کۆمپیوتەر بنووسرێن.

فۆنتە یونیکۆدەکان دەستکاری

ئەو فۆنتانە کە نووسەکانیان لەسەر ستانداردی یونیکۆد داناوە.

فۆنتەکانی مایکرۆسۆفت دەستکاری

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت (Microsoft) لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسدا ئەم فۆنتانەی خوارەوەی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەلفوبێی سۆرانی بە تەواوی پشتیوانی دەکەن.

ناوی فۆنت تایبەتمەندییەکان و کێشەکان نموونە
Arabic Typesetting بۆ چاپکردن فۆنتێکی باشە
Arial
Courier New
Microsoft sans Serif
Microsoft Uighur
تەھۆما (Tahoma) بۆ لە وەشانی ٥ دا (لەگەڵ ویندۆز ڤیستا) کێشەی پیتی ە چارەسەر کراوە
Times New Roman
Segoe UI فۆنتی بنەڕەتی لە سیستەمی ویندۆز ھەشت بەرەو سەر زیادکرا کە پشتگیری زمانی کوردیی ناوەندی دەکات

فۆنتی DejaVu دەستکاری

فۆنتی DejaVu فۆنتێکی سەرچاوە کراوەیە کە بە فراوانی لە لینوکسدا بەکاردێت.

فۆنتەکانی کورد ئایتی گرووپ (یونیکورد) دەستکاری

ئەم فۆنتانە یەکەم گورزەی فۆنتی کوردی بوون کە گرووپێکی کورد لەسەر یونیکۆد دروستی کردبوون. کورد ئایتی گرووپ یەکەم فۆنتی بە ناوی Unikurd Web بە تایبەتی بۆ ماڵپەڕە کوردییەکان دروست کرد کە لە قەبارەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ دا بە bitmap نیشان ئەدرا و لە مۆنیتۆردا نەدەشێوا. لە سەرتادا ٣٤ فۆنتیان پێشکەش کرد و لە دوای ماوەیەک ٨ی تریان پێ زیاد کرد.

کێشەکانی فۆنتەکانی یونیکورد:

  • حاڵەتی ئەستوور (bold) یان لاریان (Italic) بۆ دروست نەکراوە.
  • لە فۆنتی Unikurd Web پەراوێزی ڕاستی پیتەکان دەکەوێتە ناو پیتەکان
  • ٧ە چکۆلەکەی پیتە کوردییەکان لە زۆربەی فۆنتەکاندا ڕێکوپێک دروست نەکراوە و یەکپارچەیی فۆنتەکەی لە بواری گرافیکییەوە شێواندووە. ھەروەھا لە قەبارەیەکی گەورەدا ئەم ناڕێکییە خۆی زۆرتر نیشان دەدات.
  • لە حاڵەتی ClearType دا پیتە کوردییەکان و پیتە لاتینەکان یەکپارچەیییەکەیان تێک دەچێت.
  • ناوی فۆنتەکان ھاوتایی لەگەڵ فۆنتە سەرچاوەکان (عەرەبی یان فارسی) نییە. دۆزینەوەی فۆنتی دڵخواز بۆ شارەزایانی فۆنتە فارسی و عەرەبییەکان سەختە.

فۆنتە نایونیکۆدەکان دەستکاری

فۆنتەکانی عەلی دەستکاری

فۆنتەکانی عەلی کۆمەڵێک فۆنتی نایونیکۆدی کوردین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ نووسینی چاپەمەنییە کوردییەکان بەکار ھاتوون و دێن. ئەم فۆنتانە بە جێبەجێ کردنی بڕێک پیت (لەو پیتە عەرەبییانە کە لە کوردیدا بەکارنایێن) لە کۆمەڵێک فۆنتی عەرەبیدا دروستکراون (جگە لە فۆنتی خانەقین). بۆ تایپ کردن بەم فۆنتانە دەبێ تەختەکلیلی عەرەبی یان بە تەختەکلیلی کۆنی فارسی بەکاربھێنرێت.

کۆمەڵی یەکەم لە ساڵی ١٩٩٧دا دروست کراون و بریتییە لە ١٤ فۆنت. کۆمەڵی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٢دا دروست کراون و بریتییە لە ٥ فۆنت.

پیتەکان بە ڕیزی ئەلفوبێ دەستکاری

ییت ناوی یونیکۆد
(Arabic Letters)
ژمارەی یونیکۆد
(Hex)
ئ Yeh with Hamza above 0626
ا Alef 0627
ب Beh 0628
پ Peh 067E
ت Teh 062A
ج Jeem 062C
چ Tcheh 0686
ح Hah 062D
خ Khah 062E
د Dal 062F
ر Reh 0631
ڕ Reh with small V below 0695
ز Zain 0632
ژ Jeh 0698
س Seen 0633
ش Sheen 0634
ع Ain 0639
غ Ghain 063A
ف Feh 0641
ڤ Veh 06A4
ق Qaf 0642
ک Keheh 06A9
گ Gaf 06AF
ل Lam 0644
ڵ Lam with small V 06B5
م Meem 0645
ن Noon 0646
و Waw 0648
ۆ Oe 06C6
ھ Heh Doachashmee 06BE پیتی H ھ لە ئەلفوبێی سۆرانی چوار حاڵەتی ھەیە: ھب ، بھب ، بھ ، وھ
ە Ae 06D5 پیتی «ە» دوو حاڵەتی ھەیە: بەب ، وەو
ی Farsi Yeh 06CC
ێ Yeh with small V 06CE

سەرچاوەکان دەستکاری