فۆرڤۆ (Forvo.com) وێبگەیەکی ھاوبەشە بۆ گۆکردن(pronunciation) و دەربڕینی وشە و دەستە وشەکان بە ھەموو زمانە زیندووەکانی دنیا، ئامانج لەم کارە ئامادەکردنی فەرھەنگێکی دنگدارە بۆ زمانەکان و ھەروەھا بە ئامانجی ئاسانکاری فێرکاری و فێربوونی زمانەکان بۆ ئەوانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانن دامەزراوە و شێوازی گۆ کردنی وشەکان لە زمانگەلی جۆراوجۆر دەخاتە بەردەستی بەکارھێنەران. پڕۆژەی فۆرڤۆ پرۆژەیەکی ھاوبەشە و ھەمووان دەتوانن بە خۆڕایی لەم وێبگە ببن بە ئەندام و گۆکردن و دەربڕینی وشەکان بە زمانی دایکی خۆیان تۆمار بکەن. جێگەی ئاماژەیە خاوەنی فۆرڤۆ کۆمپانیای میدیایی فۆرڤۆ لە سەن سباستیەنی ئیسپانیایە. ھەروەھا فۆرڤۆ گەورەترین وێبگەی ڕێنمای گۆکردنی وشەکان لە سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و ھەموو وشە و دەستە وشەکانی ناو ئەم وێبگەیە لە لایەن بەکارھێنەرانی زمانی دایکییەوە تۆمار و گۆ کراوە. زمانی کوردیش وەک یەکێک لە زمانەکانی ئەم وێبگە تۆمارکراوە و ئاخێوەرانی کوردزمان دەتوانن ببن بە ئەندام و پەرە بە بەشی کوردییەکەی بدەن.

Forvo
چەشنی وێبگە
Linguistics
خاوەنForvo Media SL
وێبگەforvo.com, pronuncionary.com
بازرگانیYes[١]
تۆمارکردنOptional, but required to download MP3s and to add pronunciations
خستنەکارJanuary 2008
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Forvo's About page says "Headed by Félix Vela... I love working at a startup". That implies Forvo is a startup commercial company. Currently they appear to be making money off the iPhone app and website advertising. The site nowhere says it's non-profit, just that the content is CC-licensed.

بەستەرە دەرکییەکان دەستکاری