فشەکڵاونە[١] یا شوانە خڵەتێنە (بە ئینگلیزی: Crested lark) ناوە زانستییەکەی (Galerida cristata)ە و جورێکە لە کڵاوکوڕەو دیارەو ھەر لە نێو مەزرەعەکان و شوێنەکانی نزیک لە جاددەکان و گردەکان دەژیت و تا راددەیەک بچوکەو بە نزیکەیی ھەمان قەبارەیە لەگەل کڵاوکوڕەیێکی ئۆراسی بەلام کەمێک کورتترەو توزێک گەورەترە لە رووی دەوروبەری و سەرەکە و لەش و بەرزیەکەی ١٧ سم و درێژی بالەکانی ٢٩سم تا ٣٨سم و کێشی لە نێوان ٣٧گرام تا ٥٥ گرام دەبێت. نێرەو مێیەکەی ھاوشێوەن ۆ جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە و بەزوری لە ئەورۆپاو باکۆری ئەفریقیاو روژئاوای ئاسیاوچین و رۆژھەلاتی ناوەراست دەبینرێت.

Crested lark

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ «فشەکڵاونە»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢١.