فرەگۆشەی قۆقز یان چەندلای قۆقز[١] (بە ئینگلیزی: Convex polygon) فرەگۆشەیەکی سادەیە کە ھەموو تیرەکانی لەناو فرەگۆشەکەدان، فرەگۆشەی ڕێک ھەمیشە قۆقزە.

وێنەی فرەگۆشەیەکی قۆقز: پێنجلای ڕێک

تایبەتمەندییەکانی فرەگۆشەی قۆقز دەستکاری

  • پێوانەی ھەر ناوەگۆشەی فرەگۆشەیەکی قۆقز کەمترە لە ١٨٠ پلە.
  • ئەگەر درێژە بە یەکێک لە لاکانی فرەگۆشەی قۆقز بدەیت، فرەگۆشەکە نابڕیت.
  • ئەو ھێڵەی لە پێکگەیاندنی دوو خاڵی دڵخواز لەناو فرەگۆشەیەکی قۆقزدا دروست دەبێت، بەتەواوی دەکەویتە ناو فرەگۆشەکە یان دەکەویتە سەر لاکانی فرەگۆشەکە.
 
فرەگۆشەیەکی قوپاو.

کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوەی فرەگۆشە دەستکاری

 
پێوانەی هەر گۆشە و کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوە لە n-گۆشەیەکی ڕێکدا.

بۆ دۆزینەوەی کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوەی فرەگۆشەیەکی قۆقز، فرەگۆشەکە دابەش بکە بە ژمارەیەک سێگۆشە، بە کێشانەوەی ھەموو تیرەکانی سەرێک لە سەرەکانیەوە. ژمارەی ئەو سێگۆشانەی بەدەست دێت لە ١٨٠ بدە، بە دەستەواژەیەکی تر  .

بۆ دۆزینەوەی پێوانەی ھەر ناوەگۆشەی فرەگۆشەیەکی ڕێک، ئەو ئەنجامە دابەش بکە بەسەر ژمارەی لاکانی ، واتە ː 

کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوە ژمارەی لایەکان
١٨٠ ٣
  ٤
  ٥
  ٦
  ٧
...
  n

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری زانستی پۆلی ١١

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری