فاڵسێتۆ (بە ئینگلیزی: Falsetto، لە فالسۆی زمانی ئیتالییەوە وەرگیراوە کە بە واتای ھەڵە دێت) ئەو تۆماری دەنگەیە کە سەر بە فریکوێنسی مەودای سەروو دەنگی مۆدالەوەیە، نزیکەی یەک ئۆکتەیڤ سەروو ئەوە. ئەم دەنگە بە لەرینەوەی قەراغەکانی کۆردەکانی دەنگ دەریەت. ھەردوو زایەند دەتوانن ئەم شێوازە دەنگە بەکاربێنن، ھەروەھا لەکایی وتووێژکردنی ئاساییش ئەم دەنگە بەکاردێت. بە ھۆی ئەوەی کە ڕێگە بە بەکارھێنەر دەدات نۆتی سەروو دەنگی ئاسایی خۆیەوە لێبدات، ناوی فاڵسێتۆ یان ھەڵە لەم تەکنیکە نراوە، واتە بە ھەڵخەڵەتێنەر ناسراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری