فاکت (لە لاتینەوە دێ بە مانای ئەوەی کراوە یا بووە، بووگ) ئەوەیە کە دەقاودەقبوونی لەگەڵ واقیعی ئۆبژەکتیڤدا شتێکی زانراو و ناسراو بێ و، بکرێ دروستییەکەی بە بەڵگەی ڕوون بسەلمێنرێت. بۆ نموونە، «ئەم ڕستەیە لە چەن وشەیەک پێک ھاتووە» فاکتێکی سەر بە زمانەوانییە و، «خۆریش ئەستێرەیەکە» فاکتێکی سەر بە گەردوونناسییە. ھەر بەم چەشنە، «ھەڵەبجە ساڵی ١٩٨٨ کیمیاباران کرا» و «عەلی حەسەن ئەلمەجید لە سێدارە درا» فاکتگەلێکی مێژوویین. مەعریفەیەک کە ئەم وتانە ئەیگوازنەوە خاوەن چۆنیەتییەکی تایبەتە، ئەویش ئەوەیە کە لە باری ئۆنتۆلۆجییەوە سەرتر لە ڕا و تەفسیرە؛ یانی وتەکان بە شێوەیەکن کە یا یەکسەر خۆ لێ لادان و خۆ لێ گێلکردن ھەڵناگرن یا بە ئەندازەی پێویست بەڵگە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان ھەیە. بە پێچەوانەوە، ھەرچەن لەوانەیە دروستیش بێ، بەڵام بۆ نموونە ڕستەی «زۆربەی بەچکە پشیلەکان خوێنشیرینن» فاکت نییە.

فاکت بە سەلماندنیبوونی تاقی ئەکرێتەوە: وتەیەک ئەگەر شیاوی سەلماندن بێ فاکتە، ئەگینا فاکت نییە. مەبەست لە شیاوی سەلماندن بوونیش وێکھاتنەوەیەتی لەگەڵ ئەزمووندا.

بۆ تێڕوانین و چوونەوە بە فاکتەکاندا سەرچاوەگەلی ستاندارد بەکار دێت و، فاکتگەلی زانستی بە ھۆی تاقیکردنەوەی ڕێکوپێکی شیاوی دووپاتبوونەوەوە سەلمێنراون.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  • وتاری فاکت لە ئینسایکلۆپیدیای فەلسەفەی ستەنفۆرددا