لە ماتماتیکدا فانکشنی xn پێی دەوترێت فانکشنی جووت (بە ئینگلیزی: Even functions) ئەگەر n ژمارەیەکی تەواوی جووت بێت و ئەگەر n ژمارەیەکی تەواوی تاک بێت، فانکشنەکە تاکە (بە ئینگلیزی: odd functions).

فانکشنی جووت دەستکاری

 
 ، نموونەی فانکشنێکی جووت

وا دابنێ ‎f(x)فانکشنێکی ڕاستەقینە بێت. ئەوا f، جووتە ئەگەر پەیوەندیی خوارەوە بۆ ھەموو بەھایەکیx کە لە بواری fدا بێت، ئەم مەرجە جێبەجێ بکات: [١]:p. 11

 

 

 

 

 

(Eq.1)

لە ڕوانگەی ئەندازەیییەوە فانکشنی جووت ھاوتایە لەگەڵ تەوەری yـەکان.

ئەمانە چەند نموونەیەک فانکشنی جووتن:

  • فانکشنی نرخی ڕەھا  
  •  
  •  
  • کۆساین  
  •   (cosh)

فانکشنی تاک دەستکاری

 
  نموونەی فانکشنێکی تاک

ئەگەر ‎f(x)‎ فانکشنێکی ڕاستەقینە بێت. ئەوا f، تاکە ئەگەر پەیوەندیی خوارەوە بۆ ھەموو بەھایەکیx کە لە بواری fدا بێت، ئەم مەرجەی خوارەوە جێبەجێ بکات:[١]:p. 72

 

 

 

 

 

(Eq.2)

لە ڕوانگەی ئەندازەیییەوە فانکشنی تاک ھاوتایە لەگەڵ خاڵی بنەڕەت.

ئەمانە چەند نموونەیەک فانکشنی تاکن:

  • فانکشنی ھەرئەوێتی  
  •  
  • ساین  
  • فانکشنی ھیپەربۆلیک  

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

  • فانکشنی سفر واتە  =  تەنیا فانکشنێکە ھەم جووتە و ھەم تاکە.
  • ئەنجامی کۆکردنەوەی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، نە جووتە و نە تاکە، مەگەر ئەوەی یەکێکیان سفر بێت.
  • ئەنجامی کۆکردنەوەی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی کۆکردنەوەی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی تاکە.
  • ئەنجامی لێکدانی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی لێدانی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی لێدانی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی تاکە.
  • ئەنجامی دابەشکردنی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی دابەشکردنی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی دابەشکردنی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی تاکە.
  • گرتەی فانکشنێکی جووت، فانکشنێکی تاکە.
  • گرتەی فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی ئاوێتەکردنی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە و ئەنجامی ئاوێتەکردنی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی تاکە.
  • ئەنجامی ئاوێتەکردنی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی تاکە.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Gel'Fand, I.M.; Glagoleva, E.G.; Shnol, E.E. (1990). Functions and Graphs. Birkhäuser. ISBN 0-8176-3532-7.

پەراوێز دەستکاری