فاتیمەی زەھرا

گەورەی ژنانی جیهان

فاتیمە کچی محەممەد ناسراو بە فاتیمە زەھرا (بە عەرەبی: فَاطِمَة ٱبْنَت مُحَمَّد‎؛ لەدایکبووی ٦١٥ - مردووی ٢٨ی ئابی ٦٣٢[١][٢][٣]) کچی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد و خەدیجە، و ژنی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب بوو. بەگوێرەی بیرووباوەڕی سوننە، فاتیمە کچە بچووکەکەی محەممەد بوو، و بەگوێرەی شیعە، تاکە منداڵی خوێنیی نێوان محەممەد و خەدیجە بوو.[٤][٥][٦] ھاوسەرەکەی فاتیمە، عەلی چوارەمین و کۆتا خوولەفای ڕاشیدین و یەکەم ئیمامی شیعە بوو. ئەوان بەیەکەوە دوو منداڵیان بوو بەناوەکانی حەسەن و حوسێن؛ دووەم و سێیەم ئیمامەکانی شیعە.[٧][٨] فاتیمە یەکێکە لە ژنە ڕێزلێگیراوەکانی ئیسلام و نازناوی گەورەی ژنانی جیهانی هەیە،[٩] کە لە تەمەنی منداڵیدا لە باوکی نزیک بوو و لە کاتە دژوارەکاندا ھاوکاریی کردووە. دواتریش بە ھەمان شێوە ھاوکاری ھاوسەر و منداڵەکانی بووە. فاتیمە تاکە منداڵی محەممەدە کە کوڕی بووبێت و تەمەنیان لە قۆناغی منداڵیدا تێپەڕیبێت.

فاتمە
بە عەرەبی: فَاطِمَةُ الزَّهْرَاء
لەدایکبوون٢٧ی تەممووزی ٠٦٠٤
مەککە، عەرەبستانی سعوودی
مردن١٤ی کانوونی یەکەمی ٦٣٢(٦٣٢-١٢-١٤) (٢٨ ساڵ ژیاوە)
مەدینە، عەرەبستانی سعوودی
بەشێکە لەھاوەڵان
شوێنی ناشتنگۆرستانی ئەلباقیع
باوکمحەممەد
دایکخەدیجەی کچی خوەیلد
ھاوسەرعەلی کوڕی ئەبووتالیب
منداڵUmm Kulthum bint Ali ibn Abi Talib، زەینەب کچی عەلی، موحسین کوڕی عەلی، حەسەن کوڕی عەلی، حوسێن کوڕی عەلی
ئایینئیسلام

فاتیمە لەناو جیھانی ئیسلامیدا بەردەوام ناوێکی ڕێزلێگیراو بووە، و یەکێکە لەو ناوانەی کە زۆرترین کچی موسڵمان ناویان لێ نراوە.[١٠][١١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Fatima (sa), the Daughter of Muhammad (S), a Brief Biography" (بە ئینگلیزی). Al-Islam.org. Retrieved 2018-09-14.
  2. ^ "مؤسسة الإمام الخوئي الخيرية – مركز الإمام الخوئي في نيويورك / السيدة فاطمة الزهراء عليها السلام". www.al-khoei.us. Retrieved 2018-09-14.
  3. ^ ""الإجابة على الأسئلة العقائدية "مركز الأبحاث العقائدية" (بە عەرەبی). www.aqaed.com. Retrieved 2018-09-14.
  4. ^ "Fatimah", Encyclopaedia of Islam. Brill Online.
  5. ^ Ordoni (1990) pp.42–45
  6. ^ Yasin T. al-Jibouri. "Fatima (sa), the Daughter of Muhammad (S), a Brief Biography". Al-Islam (بە ئینگلیزی). Retrieved 19 August 2017.
  7. ^ "Fatimah bint Muhammad". Muslim Students' Association (West) Compendium of Muslim Texts. Archived from the original on 28 May 2009.
  8. ^ Chittick 1981, p. 136
  9. ^ "سيدة نساء العالمين.. من هي؟". amrkhaled.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-13. ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ The Heirs of the Prophet Muhammad: And The Roots Of The Sunni-Shia Schism By Barnaby Rogerson [١]
  11. ^ Companions of the Prophet. Umram. 15 June 1982. ISBN 978-0-907757-02-3 – via Google Books.