فابل

چیرۆکی خەیاڵی کورت

فابل چەشنێکی ئەدەبییە: چیرۆکێکی خەیاڵکرد و پوختەیە بە زمانی شیعر یا پەخشان کە ھەوڵ ئەدا پەیامێکی ئەخلاقی بگەیەنێ بە خوێنەرەکەی یا بیسەرەکەی. ھەندێ جار پەیامە ئەخلاقییەکە وەکوو پەندێکی پڕناوەرۆک بەڕاشکاوی لە کۆتاییی چیرۆکەکەشدا دێتەوە. پاڵەوانان و کەسایەتییەکانی فابل بریتین لە ئاژەڵ و گیا و گیانلەبەری ئەفسانەیی، بەڵام ئەو ئاژەڵ و گیا و گیانلەبەرانە تایبەتمەندی و کەسایەتیی مرۆڤیان پێ دراوە، بە زمانی مرۆڤ قسە ئەکەن و وەکوو مرۆڤ بیر ئەکەنەوە. [١]

فابل لە پارابل جیاوازە. جیاوازییەکەشی ئەوەیە کە لە پارابلدا لە جیاتیی ئاژەڵ و گیا و گیانلەبەر، مرۆڤ بۆ خۆی پاڵەوانی چیرۆکەکەیە.

بەستەری دەرەکی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پێناسەی فابل لە literarydevices.net