عەلیئەکبەر ویلایەتی

عەلی ئەکبەر ویلایەتیی (لە دایکبووی ٤ی پوشپەڕی ١٣٢٤ی ھەتاوی، ناوچەی شمیران)، راوێژکاری عەلی خامەنەیی رێبەری ئێرانە. ھەروەھا چەندین پۆستی دیکەی گرنگی وەکوو بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتێژی و ئەندامەتیی شۆڕای ناوەندیی لێکۆڵینەوە و بەرنامەڕێژیی پەروەردەی ئێرانی لە دەست دایە.[١][٢]

عەلیئەکبەر ویلایەتی
علی‌اکبر ولایتی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٤ی حوزەیرانی ١٩٤٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٧٨ ساڵ)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەپزیشک، سیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Shahid Beheshti University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبIslamic Coalition Party لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://pressmin.com لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەForeign Affairs Minister of Iran، Member of the Islamic Consultative Assembly لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

عەلی ئەکبەر ویلایەتی (وەزیری دەروەی کات) لە تیرۆری رێستۆرانتی میکۆنۆسدا کە تێیدا دکتۆر سادق شەرەفکەندی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان و چەند سیاسەتوانێکی دیکە تیرۆر کران، لە لایەن دادگای باڵای ئاڵمانەوە بە دەستھەبوون و بەرنامەداڕێژی لەو تیرۆرەدا مەحکووم کراوە و ئێستا لە لیستەی داواکراوانی پۆلیسی ئینتەرپۆل دایە.[٣] ھەروەھا عەلی خامنەیی (ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران)، ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی (سەرۆک کۆماری کات) و عەلی فەلاحیان(وەزیری ئیتلاعاتی کات) بە بڕیاردەرانی سەرەکیی تیرۆرەکە مەحکووم کران. ناوبراو لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی دیکەشدا لە دەرەوەی ئێران دەستی ھەبووە، وەکوو ئاڕژانتین، کە تێیدا سەدان کەس بوونە قوربانی.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری