عەزیزە سدیقی (بە زمانی پەشتۆیی: عزيزه صديقي‎؛ لە دایکبووی دەورووبەری ١٩٨٣) ژنە چالاکوانی ئەفغانییە،[١] ئەو چالاکە لە بواری مافەکانی ژنان بەتایبەت ژنانی گوندنشینی ئەفغانی، عەزیزە کاریشی لەسەر مافی خوێندن کردووە. وێڕای ئەو دژوارییانەی لەبەردەم کارەکانی هاتوونەتە پێش بەڵام ئەو لە چالاکییەکانی بەردەوام بووە.

عەزیزە سدیقی
لەدایکبوون (١٩٨٣-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ (تەمەن ٤١ ساڵ)
ئەفغانستان، ئەفغانستان
پیشەwomen's rights activist
نەژادپەشتوونەکان
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا

عەزیزە لە ئەفغانستان لە دایکبووە، بەڵام کاتێک تەمەنی گەیشتۆتە هەشت ساڵان ئەوا وڵاتەکەی جێهێشتووە. لە ساڵی ٢٠٠٣، وەک چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان گەڕاوەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٢][٣] دواتر بەهۆی بەناوبانگییەوە نەیتوانی بەردەوام بێت، هەربۆیە لە ئەمریکا وەک پەنابەر مایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Department Of State. The Office of Electronic Information, Bureau of Public Affairs (2007-03-07). "Honorees". 2001-2009.state.gov (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2019-08-08. Retrieved 2019-08-15.
  2. ^ "2007 International Women of Courage Honorees – AWIU" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Department Of State. The Office of Electronic Information, Bureau of Public Affairs (2008-03-11). "2007 Ceremony". 2001-2009.state.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27.