عەباس میرزا (١٧٨٩–١٨٣٣) جێگری شای قاجاڕ، فەتح عەلی شا و ھەروەھا سەرکردەێکی سەربازی ئێرانی بوو. ئەو سەرکردایەتی چەندین شەڕی لە نێوان قاجاڕەکان و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی لە ئەستۆ بوو. ئەو ھەروەھا یەکێک بوو لە یەکەمین کەسانێک کە دەستی کرد بە نوێکردنەوەی ھێزە سەربازییەکانی ئێران. عەباس میرزا ھەروەھا مرۆڤێکی ھۆگری ئەدەب و ھونەر بوو. عەباس میرزا بەر لە باوکی خۆی، کۆچی دوایی کرد و ھیچ کات نەبوو بە شای ئێران.

سەرچاوەکان دەستکاری