عەباس حەقیقی ناسراو بە حەقیقی (لەدایکبووی ١٩٠٢ لە قەرەباغ، بۆکان - مردووی ١٩٩٦ لە بۆکان) شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو.

ژیاننامە دەستکاری

حەقیقی لە ئێلی دێبۆکری و تایفەی شێخ ئاغا بووە و ساڵی ١٢٨٤ی ھەتاوی لە دایک بووە. بۆ یەکەم جار لە گوندی مەرخوزی سەقز دەستی بە خوێندن کردووە و لە ماڵێش لەلای باوکی (گوڵستان و بووستان) ی سەعدی و (کیمیای سعادت) و کتێبگەلی لەم جۆرەی خوێندووە. لە تەمەنێکی کەمدا باوکی لە دەست داوە و ئیتر خۆی دایکی ماونەتەوە. حەزی لە شیعر و خوێندنەوەی کتێب بووە و لە چاردە ساڵییەوە شیعری وتووە. بۆ درێژەی خوێندن نێردراوەتە گوندەکانی ئیسکی بەغدا و باخچە و لەوێ ئاوات و خاڵەمین ھاوپۆلی بوون. ساڵی ١٩٣٤ وەک کارمەند لە شارەکانی بۆکان و مەھاباد دامەزراوە. لە کۆماری کوردستاندا حەقیقی بە نازناوی (ع. ھونە ڕ) چووەتە جەرگەی خەباتی دژ بە پەھلەوی. بە شیعری (خەوی غەفڵەت) لە گۆڤاری نیشتمان ژمارەکانی ٧، ٨ و ٩دا تەکانێکی بە شیعری نیشتمانی ئەو سەردەمەدا داوە. حەقیقی گوڵستان و بووستانی سەعدی و کیمیای سعادتی بە کوردی وەرگەڕاندووەتەوە. ساڵی ١٩٦٣ لە بۆکان خانەنشین کراوە. لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا لە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٧٥ی ھەتاوی (١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦)، ١٢ ڕۆژ دوای گەڕانەوەی لە سەفەرێکی دوو مانگانە بۆ ئاڵمان و ھۆلەند لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان کۆچی دوایی کردووە و ڕۆژێک دواتر بە بەشداری شاعیران و نووسەران و ھونەرمەندان و خەڵکی شاری بۆکان و شارەکانی دەوروبەر لە گۆڕستانی ئەم شارە تەسلیم بە خاک کراوە. لە بۆکان قوتابخانەیەک و کتێبخانەیەکی گشتی بە ناو عەباس حەقیقی ھەیە.[١]

بەرھەمەکان دەستکاری

  • دیوانی حەقیقی (شیعر لە دوو بەرگدا)[٢]
  • شەونم (وەرگێڕانی سەد غەزەلی حافزی شیراز)
  • کۆلکەزێڕینە (شیعر)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ژیاننامە و شیعری مامۆستا عەباس حەقیقی بە کورتی". پێگەی ھەواڵیی ساکا (بە فارسی). Retrieved 17ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "دیوانی شیعرەکانی مامۆستا "عەباس حەقێقی" بڵاو کرایەوە". پێگەی ھەواڵیی مێھر. Retrieved 17ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری