عوسمان دێمبێلێ

یاریزانی تۆپی پێی فەڕەنسی
(لە عوسمان دیمبێلێەوە ڕەوانە کراوە)

ماسۆر عوسمان دیمبێلێ (لەدایکبووی ١٥ی ئایاری ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری فەڕەنسییە کە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دەکات لە ڕۆڵی ھێرشبەردا. لەدایکبووی شاری ڤێرنۆن، کاروانی وەرزشی دیمبێلێ لە یانەی «ڕێنس» ی فەڕەنسی دەستیپێکرد پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی «دۆڕتمۆند» ی ئەڵمانی کرد لە ساڵی ٢٠١٦. دیمبێلێ توانی جامی شای ئەڵمانیا بەرزبکاتەوە لەگەڵ دۆرتمۆند و توانی گۆڵێک تۆماربکات لە کۆتا یاری جامەکە.

عوسمان دیمبێلێ لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە جامی جیھانی فیفای ٢٠١٨.