عودەی سەددام حوسێن (بە عەرەبی: عدي صدام حسين؛ لە دایکبووی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٤ لە تکریت - مردووی ٢٢ی تەمموزی ٢٠٠٣ لە موسڵ) کوڕە گەورەی پێنجەمین سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق، سەددام حوسێن و دایکی ناوی ساجیدە تەلفاح بوو ، بۆ چەندین ساڵ ، عودەی بە جێگرەوەی باوکی دانرابوو بۆ گرتنە دەستی سەرۆکایەتی عێراق، بەڵام دوای برینداربوونی شوێنەکەی بۆ برا بچووکەکەی قوسەی جێهێشت. بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، عودەی تاوانباربووە بە کووشتن ، ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی ،[٢] لەنێویاندا سووکایەتیکردن و ئەشکەنجەدانی وەرزشوانەکانی عێراق کە لەدوای دۆڕانیان لە هەر پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێدا پێیان دەکرا کە یان کوشتن بوو یان سزای لەسێدارەدان.[٣]

عودەی سەدام حوسێن
[١] عُدي صدام حسين
لە پۆستدا بووە
١٩٩٥ – ١٩٩٦
پاشینە قوسەی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٦٤-0٦-١٨) ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٤
تکریت،  عێراق
مردن ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٣(٢٠٠٣-٠٧-٢٢) (٣٩ ساڵ ژیاوە)
مووسڵ ، عێراق
پارتی سیاسی حیزبی بەعس
ئایین ئیسلام
خەڵاتەکان
خزمەت/لق فیداییەکانی سەددام
ساڵانی خزمەت ١٩٨٨ - ٢٠٠٣
پلە فەرماندە
شەڕەکان جەنگی ٢٠٠٣ی عێراق

لە درێژەی جەنگی عێراق، لە هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا لە مووسڵ عودەی لەگەڵ براکەی قوسەی بەیەکەوە لە بەرواری ٢٢ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٣ کوژران لە نێو ماڵێکدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "بالصور-لاول-مرة-الكشف-عن-وثائق-شخصية-ل".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Harris, Paul; Heslop, Katy (16 March 2003). "Iraq's dirty dozen". The Guardian. Retrieved 30 October 2017.
  3. ^ Goldenberg, Suzanne (19 April 2003). "Footballers who paid the penalty for failure". The Guardian. Retrieved 6 October 2019.