عادل ئیمام لە ١٧ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٠ دا لە دایکبووە‌ لە شاری مەنسوڕیەی میسر یە‌کێکە لە‌و ھونە‌رمە‌ندە عە‌رە‌بە بە‌ناوبانگانە‌ی کە لە بواری نواندندا لە میسر جێگە‌یە‌کی گە‌ورە‌ و لەبە‌ر چاوی ھە‌یە لە‌م سە‌ردە‌مە‌ی ئێستاماندا، و دە‌رچووی کۆلێژی کشتوکاڵییە لە قاھیرە، ژیانی ھونە‌ری ئە‌م ھونە‌رمە‌ندە لە‌سە‌ر شانۆی زانکۆوە دە‌ستی پێکرد، لە پاشدا بە ھۆی دە‌ورێکی بچوکە‌وە کە ھونە‌رمە‌ند فواد موھە‌ندیس پێی دا لە شانۆگە‌ری (سکرتێری ھونە‌ری)، لە جیھانی ڕاستە‌قینە‌ی ھونە‌ردا بۆ یە‌کە‌م جار بە‌شداریکرد، لە پاشدا لە چە‌ند دە‌ورێکی بچووکدا کە بە ڕە‌ش و سپی وێنە‌گیراون بە شداریکرد لە ھە‌ردوو فیلمی (عفریت مرائی) و (لصوص لکن ڤرفاو) دا ھە‌تا ئە‌و کاتە‌ی دە‌وری پاڵە‌وانیتی لە شانۆگە‌ری (قوتابخانە‌ی گێرە‌شێوێنە‌کان) بینی و بە ھۆی ئە‌و نواندنە جوانە‌یە‌وە بە تە‌واوە‌تی ناوبانگی پە‌یداکرد و لە‌لای خە‌ڵکی ناسرا، لە ساڵە‌کانی حە‌فتادا وە‌ک ھونە‌رمە‌ندێکی لێھاتوو توانی خۆی بناسێنێت بە ھۆی ئە‌و دە‌ورە جوانانە‌وە کە لە‌گە‌ڵ ھونە‌رمە‌ند مە‌حمود ملێجی و صە‌فا ئە‌بو سعود و ناھید شە‌ریفدا پێشکە‌شی دە‌کردن لە‌و کاتە‌دا.

عادل محەممەد ئیمام

لەدایکبوون (١٩٤٠-٠٥-١٧) ١٧ی ئایاری ١٩٤٠ (تەمەن ٨٣ ساڵ)
ناوه‌ندی مەنسووڕە، ((پارێزگای الدقهلیه‌))، میسر
نیشتەجێی میسر
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی ترزەعیم (گەورە)
پەروەردەدە‌رچووی کۆلێژی کشتوکاڵییە لە قاھیرە
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٦٢ - تاکوو ئێستا
باڵا۱۷۰سم
ھاوسەرھالە شلقانی
مناڵ(ەکان)ڕامی، سارا، محەممەد

عادل ئیمام لە سالانی ھە‌شتاکاندا گە‌لێک دە‌وری باشی بینی لە فلیمە‌کانی ئە‌وکاتە‌دا و نواندنە‌کانی ئاستێکی جدی تریان بە خۆوە بینی، ھە‌روە‌ھا لە ساڵە‌کانی ١٩٩٠دا فیلمە‌کانی زیاتر قاڵبێکی سیاسی و کۆمە‌ڵایە‌تیان بە خۆوە بینی لە ڕواڵە‌تێکی کۆمیدی_ یدا کە زیاتر ژیانی پیاوێکی سادە‌ی سە‌ر شە‌قامە‌کانی دە‌ردە‌خست لە کۆمە‌ڵگای میسریدا، ئە‌م ھونە‌رمە‌ندە توانی جێگە‌ی خۆی بە تە‌واوە‌تی لە فیلمە میسریە‌کاندا بکاتە‌وە لە‌رێگە‌ی ئە‌و دە‌ورانە‌ی لە‌گە‌ڵ ھە‌ردوو ھونە‌رمە‌ند لوبلوبە‌ و بوسی دا ھە‌ی بوو لە‌و ساڵانە‌دا. ئە‌م ھونە‌رمە‌ندە لە‌م ساڵانە‌ی دواییدا ھە‌ڵبژێردرا بە نوێنە‌ری نیازپاکی کۆمسیۆنی بالاَی ئاوارە‌کانی سە‌ر بە‌نە‌تە‌وە یە‌کگرتوە‌کان ھە‌ڵبژێردراو، لە‌م رێگە‌یە‌وە لە ئاستێکی جیھانیدا چووە ناو جیھانی سیاسە‌تەوە.

عادل ئیمام توانایە‌کی بێ وێنە‌ی ھە‌یە لە نواندا ھە‌ندێک لە‌و شانۆگە‌رییە بە‌ناوبانگانە‌ی کە بە‌ھۆی ئە‌مە‌وە سە‌رکە‌وتنیان بە دە‌ستھێناوە‌ و بۆ ماوە‌ی چە‌ند ساڵێک لە سە‌ر تە‌ختە‌ی شانۆ نمایش کراون و بینە‌رێکی زۆریان ھە‌بووە وە‌ک شانۆگە‌ری (مدرسة المشاغبین، وشاھد ماشفش حاجە، والزعیم ،وبودی جارد) ئە‌م ھونە‌رمە‌ندە لە ژیانی ھونە‌ریی خۆیدا بە‌شداری گە‌لێک بە‌رھە‌می جوانی کردوە و زیاتر لە (١١٣) بە‌رھە‌می سینە‌مایی و تە‌لە‌فیزیۆنی و شانۆییدا بە‌شداری ھە‌یە. بە‌ گوێرە‌ی سایتی یەکەمەکان (الاوائل). عادل ئیمام ئێستا بیر لە‌وە دە‌کاتە‌وە بە تە‌واوە‌ی واز لە جیھانی ھونە‌ر بھێنێت و روبکاتە خواپە‌رستی بە‌نیازیشە لە زۆربە‌ی شار و گوندە‌کانی میسردا مزگە‌وت دروستبکات و ھە‌موو شە‌ش مانگ جارێکیش سە‌ردانی ماڵی خوا بکات بە نیازی ئە‌نجامدانی حە‌جی عە‌مرە‌ و ژیانی خۆی بۆ خزمە‌تکردنی وڵاتە‌کە‌یی و ئاینی پیرۆزی ئیسلام تە‌رخان بکات.

خێزان دەستکاری

 
عادل ئیمام

عادل ئیمام لەگەڵ خاتوو ھالە شەلقانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و خاوەن سێ مناڵە کە دوانیان کوڕن ئەوەی تریش کچە بەناوەکانی ڕامی و موحەمەد و سارە.

ھەندێک لە بەرھەمەکانی دەستکاری

فیلمی سینەمایی دەستکاری

  • باڵەخانەی یەعقوبەکان
  • باڵیۆزخانە لە باڵەخانە! (السفارة في العمارة)
  • تیرۆریست (الإرھابي)
  • زاوا لە شوێنێنی پارێزراو (عريس من جهة أمنیة)
  • مورجان ئەحمد مورجان (مرجان احمد مرجان)

درامای تیڤی دەستکاری

  • فرمێسک لە چاوی ژنێکی ڕووخسار پیس (دموع في عیون وقحة)
  • خەونی کوڕە فڕیوەکە (أحلام الفتى الطائر)

شانۆ دەستکاری

  • قوتابخانەی ئاژاوەچیەکان (مدرسة المشاغبين)
  • سەرۆک (الزعيم)
  • بۆدی گارد (بودي جارد)
  • گەواھی دەدات کە ھیچ شتێک نییە (شاھد ما شافش حاجة)