شانۆن برۆس سنەیس (بە ئینگلیزی Shannon Bruce Snaith، لە ١٠ی ئابی ١٩٧٨ لەدایکبووە)[١]، ئەکتەر و میوزیکژەن و گۆرانینوسێکی ئەمەریکییە. بە رۆڵەکانی لە زنجیرە دراماکاندا ناوبانگی دەرکردووە وەک رای باڕنێت لە ئی ئار، جۆن ئاڵدن لە سایلم هەروەها لە رۆڵی لاندۆن پارکەر شانبەشانی ماندی مۆر لە فیلمی رێکردن بۆ وەبیرهاتنەوە.

شەین وێست

لەدایکبوونی ئابی ١٩٧٨(٣٦ ساڵ)
پیشەئەکتەر، میوزیکژەن، گۆرانینوس، نوسەر، بەرهەمهێنەر
چالاکبوون١٩٩٥_تاوەکو ئێستا

سەرەتای ژیان دەستکاری

شەین وێست لە شاری باتۆن رۆژ، لەویلایەتی لویزیانا، لەدایک (لییا کاسرین) وباوکێکی (دۆن سنێت) میوزیکژەن لەدایکبووە.[٢] منداڵی گەورەی خێزانەکەی بووە، خۆشکێکی ناوی سیمۆنە، ئەوەی تر ناوی مارلی ئانە کە لەهەمان کات دەبێتە زڕ خوشکی. دایک وباوکی لەساڵی ١٩٨٢ لێک جوودا بوونەتەوە کە ئەوکاتە تەمەنی چوار ساڵ بووە.[٣] لەژێر کاریگەری خێزانەکەیدا، لە بنەماڵەیەک هونەری ومیوزیکژەندا گەورە بووە،لەبەر ئەوە لەدیدارێکدا ئەوەی دڕکاندا: "بەردەوام وام هەست دەکرد کە من دەبمە میوزیکژەن نەوەک ئەکتەر".[٤]

لە تەمەنی دە ساڵیدا، شەین لەگەڵ سیمۆنی خوشکی ودایکی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا نیشتەجێبوون، چونکە دایکی بۆ کارێکی باشتر دەگەڕا.[٣] کە تەمەنی بووە شانزە ساڵ، شەین چووە بۆ لۆس ئەنجلۆس, تاوەکو بەدوای پیشەی ئەکتەریدا بکەوێت.[٥] لەساڵی ١٩٩٥، یەکەم دەرکەوتنی لە زنجیرە درامای کەناڵی CBSی دراما بەناوی پەرژینەکانی مانگرتووەکاندا بووە لە وەرزی ٤: ئەڵقەی ٦ی بەناونیشانی "دڵی شەوی شەممە"، لە رۆڵی دایڤ لیتتیمۆر.

کارەکانی دەستکاری

لەساڵی ١٩٩٨، شەین وەکو ئەستێرە-میوان بەشداری چەند زنجیرەیەکی کرد لەوانە بافی بکوژی خوێنمژەکان، هەروەها رۆڵی مارک تاپەری لەسەر شانۆ بینی، پێش ئەوەی یەکەمین رۆڵی سەرەکی وەرگرێت لە ساڵی ١٩٩٩ لە زنجیرە درامای خێزانی جارێکیتر وجاریکێتر لە کەناڵی ئەی بی سی لە رۆڵی ئیل ساملەر, کە بۆ ماوەی سێ وەرز بەردەوام بوو. یەکەمین بەشداریشی لە فیلمیدا لە فیلمی بەرزاییەکانی سەربەستیبوو، کە باسی خێزانێکی جووی شاری باڵتیمۆری دەکرد. هەروەها بەشداری لە فیلمەکانی کۆمیدیی هەرزەکاریی بەناوەکانی هەرچەندی بوێت (٢٠٠٠) و لەوە زیاتر بەدەست بێنە (٢٠٠١) کردووە.

 
شەین وێست لە کۆمێک کۆن.

دواتر لەساڵی ٢٠٠٢ بەرامبەر گۆرانیبێژ وئەکتەر ماندی مۆر بەشداری فیلمی وەرگیراو لە رۆمانی رێکردن بۆ وەبیرهاتنەوە کرد، کە سەرکەوتنی بەرچاوی لە سینەماکانی ئەمەریکا بەدەست هێنا بە کۆکردنەوە ٤١ ملیۆن دۆلار.[٦] لەسەر نواندنی لەو فیلمە خەڵاتی تین چۆیس ئەوۆردی بەدەست هێنا. هەر لە هەمان ساڵدا لە کلیپی گۆرانی "گریان"ی ماندی مۆر بەدەرکەوت.

لەساڵی ٢٠٠٦, بەرۆڵی کەسایەتی تۆم سۆیەری مارک تواین لە فیلمی کۆمەڵەی جوامێرە سەیرمانەکان بەرامبەر شین کۆرنی بەشدار بوو. فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی لە جیهان بەدەست هێنا بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ١٧٩ ملیۆن دۆلار.[٧] ساڵی پاشتر شەین چووە رێز ئەکتەرانی درامای تەلەڤیزیۆنی ئیی ئار لە وەرزەکانی یازده هەتا سێزده بە رۆڵی پزیشک رای بارنێت بەشداربوو. دواتر شەین رۆڵی لە چەند فیلمێکی تر بینی.

لە ساڵی ٢٠١٠ بە رۆڵی مایکل بیشۆب لە زنجیرە درامای نیکیتا دەرکەوتەوە, دراماکە بۆ چوار وەزر بەردەوام بوو. لەساڵی ٢٠٠٤, شەین دەستی بە رۆڵ بینین لە درامای ترس ودڵەڕاوکێ بە ناوی سەیلم کرد بە رۆڵی جۆن ئاڵدن کە رێژەیەکی بەرزی تەماشاکردنی لە ئەمەریکا تۆمار کردووە.

فلیمنامە دەستکاری

ساڵ ناوی فلیم کاراکتەر تێبینی
١٩٩٨ بافی بکوژی خوێنمژەکان شۆن زنجیرەی تەلەڤزیۆنی- برۆ بۆ ڕاو
١٩٩٩ بەرزاییەکانی سەربەستی تێد
١٩٩٩-٢٠٠٢ جارێکیتر وجاریکێتر ئیلی ساملەر زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ٥٤ ئەڵقە (پاڵیوراو بۆ خەڵاتی تین چۆیس ئەوۆرد)
٢٠٠٠ هەرچەندی بوێت رەیان وودمان
دراکۆلا ٢٠٠٠ جەی تی
کاتێک بۆ سەما پۆل
٢٠٠١ لەوە زیاتر بەدەست بێنە بێنتلی (هێرشبەر)
ئۆشن ئیلیفن بەخۆی
٢٠٠٢ رێکردن بۆ وەبیرهاتنەو لاندۆن کارتەر براوەی خەڵاتی تین چۆیس ئەوۆرد شانبەشانی ماندی مۆر
٢٠٠٣ کۆمەڵەی جوامێرە سەیرمانەکان تۆم سۆیەر
٢٠٠٤ ئیی ئار پزیشک رای بارنێت زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (وەرزەکانی ١١-١٣)
٢٠٠٦ کوڕی گەورە بۆ
٢٠٠٧ ئەوەی دەیکەین نهێنییه داربی کراش
٢٠٠٩ بەکرێگیراو ستریتویلکستۆن
لمی سوور جێف کیلەر
٢٠٠٢ پلانی لێخورین ماکس پیتەرسون
٢٠١٠ گەڕان بەدوای ئێلدۆرادۆ جاک ویلدەر درامای کورت
بوون خێو
٢٠١٠-٢٠١٣ نیکیتا مایکل بیشۆب زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ٧٣ ئەڵقە (چوار وەرز- پاڵێوراوتین چۆیس ئەوۆرد)
٢٠١٤ سەیلم جۆن ئاڵدن زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (یەک وەرز تاوەکو ئێستا بەردەوامە)

خەڵاتەکان دەستکاری

شەین وێست بۆ نۆ خەڵاتی جیهانی پاڵێوراوە:

  • پێنج جار پالێوراوە بۆ خەڵاتی تین چۆیس ئەوۆرد, دووجار خەڵاتەکەی بەدەست هێناوە لەساڵانی ٢٠٠٢, ٢٠١١.
  • بەدەست هێنانی خەڵاتی لاوی هۆلیود (سوپەرستاری ئایندە) ٢٠٠٢.
  • بەدەستهینانی خەڵاتی هاتنە پێشی ئەستێرە لە فیلمی ئەوەی دەیکەین نهێنییه ٢٠٠٨.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ ئیریک ویستبارد لە کتێبی Listen again: a momentary history of pop music [١][بەستەری مردوو]
  2. ^ ژیاننامەی ئەکتەر لە پێگەی IMDB
  3. ^ ئ ا برۆ وێست! لە گۆڤاری Teen People ، نیسانی ٢٠٠٣ [٢][بەستەری مردوو]
  4. ^ شەین وێست دەچێتە پاڵ جێرمز و"ئەوەی دەیکەین نهێنییه" لە پێگەی Rolling Stone،٦ی ئابی ٢٠١٠ [٣]
  5. ^ شەین وێست "چاوپێکەوتن لە ساڵی ٢٠٠٣" لە پێگەی Lindzi.com. [٤] ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ لاپەرەی داهاتی فیلم لە پێگەی imdb
  7. ^ لاپەرەی داهاتی فیلم لە پێگەی boxofficemojo

سەرچاوە دەستکاری

  1. لاپەرەی هونەرمەند لە پێگەی imdb
  2. پێگەی فەرمی
  3. تویتەری هونەرمەند
  4. ویکی ئینگلیزی.