شەیتان لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا بوونێکی نافیزیکییە کە بە بڕوای باوەڕداران خەڵک ھاندەدات بۆ چەواشەکردن و گوناھ کردن.[٢] زۆربەی جوولەکەکان باوەڕیان بە بوونی بوونەوەرێکی خراپە و پیس بە ناوی ئەھریمەن نییە و لە ئایینی یەھودایش زۆرجار ئەھریمەن بە میتافۆر دادەنرێت بۆ «حەزی خراپە»یان بوونێکی ژێردەستەی جوولەکایەتییە.[٢] لە خاچ پەرستیدا (ھەندێک جار بە لوسیفەریش ناودەبرێت) و ھەروەھا لە ئیسلام شەیتان فریشتەیەکی یاخی یان جنۆکەیەک کە لە ڕابردوودا چاکەکار بووە و جوانی بووە، بەڵام لە دژی خودا ھەستا، ھەرچەندە خودا بە شێوەیەکی کاتی ڕێگەی پێدا کە سەرکردایەتی سوپایەکی جنۆکەکان بکات. لەقورئاندا ئەھریمەن بە ئیبلیسیش ناودەبرێت. و لە قورئان لەشوێنێکدا پێی دەوترێت پەری و لەشوێنێکی تر فریشتە. بەپێی قورئان دوای ئەوەی خودا ئادەمی دروست کرد کە باوکی مرۆڤەکانە، ئەھریمەن ڕەتی کردەوە کڕنۆشی بۆ ببات، و خودای گەورە لە بەھەشت دەری کرد.[٣] موسڵمانانیش لەو باوەڕەدان کە مێشکی مرۆڤ پڕ دەکات لە «فریودان» (واتە ئامۆژگاری ئەھریمەنی) بۆ گوناھ کردن. موسڵمانان بەگشتیی ئەھریمەن بە بوونەوەرێکی پیس دەزانن، بەڵام ھەندێکیان بۆچوونی زۆر جیاوازیان لەبارەیەوە ھەیە.[٤]

وێنەکێشانی ئەھریمەن لە «folio 290 Recto and verso» لە یاسانامەی گیگاس کە دەگەنە سەرەتای سەدەی سیانزەھەم
بەلعەم و فریشتە (١٨٣٦) لە لایەن گوستاف جێگەرەوە. فریشتەکە لەم ڕووداوەدا بە ئەھریمەن ناودەبرێت [١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کێڵی 2006, pp. ١٥–١٦.
  2. ^ ئ ا Kelly 2006, pp. ١–١٣, ٢٨–٢٩.
  3. ^ سوورەتی حجر، ئایەتی ٣٠ تا ٣٥
  4. ^ ed. Buttrick, George Arthur; The Interpreter's Dictionary of the Bible, An illustrated Encyclopedia