میان محەممەد شەھباز شەریف سیاسەتوان و بازرگانێکی پاکستانییە کە وەک ٢٣ھەمین سەرۆکوەزیرانی پاکستان، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ تا مانگی ئابی ٢٠٢٣ لە پۆستەکەیدا بووە.[١][٢] شەھباز شەریف سەرۆکی ئێستای پارتی موسلم لیگی پاکستانە. پێشتر لە پیشەی سیاسیدا سێ جار وەک سەرۆکی وەزیری پەنجاب خزمەتی کردووە و بووە بە درێژماوەترین خزمەتی وەزیری پەنجاب.[٣]

شەھباز شەریف
شەھباز شەریف لە ٢٠٢٢
٢٣یەمین سەرۆک وەزیرانی پاکستان
لە پۆستدا بووە
١١ی نیسانی ٢٠٢٢ – ١٣ی ئابی ٢٠٢٣
سەرۆک کۆمار عارف عەلوی
پێشینە عیمران خان
پاشینە ئەنوارولحەق کاکەر (کاتی)
سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆن
لە پۆستدا بووە
٢٠ی ئابی ٢٠١٨ – ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢
سەرۆک کۆمار مەمنوون حۆسێن
عاریف عەلوی
پێشینە خوزرشید ئەحمەد شا
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی پاکستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٣ی ئابی ٢٠١٨
ناوچەی بەربژێری NA-132 (Lahore-X)
سەروەزیری پەنجاب
لە پۆستدا بووە
٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ – ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨
Governor محەممەد سەروەری
مەلیک محەممەد ڕافیک
پێشینە نەجم سێتی (چالاک)
پاشینە حەسەن عەسکەری ڕزوی (چالاک)
لە پۆستدا بووە
٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ – ٢٦ی ئازاری ٢٠١٣
Governor مەخدۆم ئەحمەد مەحموود
لەتیف خۆسا
سەلمان تاسیر
پێشینە دۆست محەممەد خۆسا
پاشینە نەجم سێتی (چالاک)
لە پۆستدا بووە
٢٠ی شوباتی ١٩٩٧ – ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩
Governor شەھید حەمید
زولفەقار عەلی خۆسا
پێشینە میان محەممەد ئەفزەل حەیات (کاتی)
پاشینە چەودھری پەرویز ئیلاھی (٢٠٠٢)
سەرۆکی موسلیم لیگ پاکستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٣ی ئازاری ٢٠١٨
پێشینە نەواز شەریف
لە پۆستدا بووە
٢٠٠٩ – ٢٠١١
پێشینە نسار عەلی خان
پاشینە نەواز شەریف
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٥١-٠٩-٢٣) ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥١ (تەمەن ٧٢ ساڵ)
لاھۆر، پاکستان
پارتی سیاسی موسلیم لیگ پاکستان
ھاوسەر(ەکان) بێگوم نوسرەت (ھاوسەرگیری ١٩٧٣)
تەھمینە دورانی (ھاوسەرگیری ٢٠٠٣)
منداڵ(ەکان) ٤
پەروەردە زانکۆی کۆلێژی حکومی، لاھۆر (بەکالۆریۆسی ھونەر)

شەھباز لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ ئەنجومەنی پارێزگای پەنجاب و لە ساڵی ١٩٩٠دا ئەنجومەنی نیشتمانی پاکستان ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٩٣ دووبارە ھەڵبژێردرایەوە بۆ ئەنجومەنی پەنجاب و ناوی سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ھێنایەوە. ئەو بۆ یەکەم جار لە ٢٠ی شوباتی ١٩٩٧دا بە سەرۆکی ھەرێمی پەنجابی پاکستان ھەڵبژێردرا. دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٩٩ی پاکستان، شەھباز لەگەڵ خێزانەکەیدا ساڵەکانی دوورخستنەوەیان لە عەرەبستانی سعوودی بەسەربرد و لە ساڵی ٢٠٠٧دا گەڕانەوە بۆ پاکستان. شەھباز دوای ئەوەی خولی موسلیم لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی پاکستان لە ساڵی ٢٠٠٨دا ھەرێمی پەنجابی بردەوە بۆ جاری دووەم وەک سەرۆک وەزیران دانرا. لە ھەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠١٣دا بۆ سێیەم جار بە سەروەزیری پەنجاب ھەڵبژێردرا و تا شکستھێنانی پارتەکەی لە ھەڵبژاردنی گشتی ٢٠١٨دا لە کارەکەدا مایەوە. شەھباز لە ماوەی پۆستی سەروەزیریدا بە بەڕێوەبەرێکی زۆر لێھاتوو و تێکۆشەر ناسرا. ئەو پرۆژەی ژێرخانێکی بەرزخوازانەی لە پەنجاب دەستپێکرد و بەھۆی حکوومەتی کارای خۆی تێبینی کرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "پەرلەمانی پاکستان شەھباز شەریف وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە ھەڵدەبژێرێت". VOA (بە کوردی). dengiamerika.com. دەنگی ئەمریکا VOA. Retrieved 18ی Aprilی 2022. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ Saifi, Sophia ,; Kassim, Aliza; Mogul, Rhea. "Pakistan's parliament votes in opposition leader Shehbaz Sharif as prime minister". CNN (بە ئینگلیزی). ئیسلاماباد، پاکستان: cnn.com. Cable News Network. Retrieved 18ی Aprilی 2022. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)CS1 maint: extra punctuation (link)
  3. ^ "Shehbaz Sharif: 10 things to know about 'hands on' PM frontrunner of Pakistan". Firstpost (بە ئینگلیزی). firstpost.com. 10ی نیسانی 2022. Retrieved 18ی Aprilی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)