شەکرە یان نەخۆشی شەکرە[١] جۆرێکی شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن بەرھەم بھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسایی خۆی ڕاپەڕێنێ.

شەکرە
لقیglucose metabolism disease، نەخۆشی
دەبێتە ھۆکاریماشاو، peripheral neuropathy، diabetic retinopathy، diabetic nephropathy، diabetic foot
لێکۆڵینەوە لەلایەنendocrinology
Health specialtydiabetology
Drug or therapy used for treatmentchromium picolinate، voglibose، Insulin Lispro، metformin
Risk factormaternal smoking
Handled, mitigated, or managed bydiabetes management
ICD-9-CM250
ناسنامەی زاراوەی NCIC2985، C2985


نیشانی جیھانی بازنەی ئاوی بۆ نەخۆشانی شەکرە
ئامێری تاقی کردنەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن

کاری سەرەکی ئەنسۆلین دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێنە. نەخۆشی شەکرە دوو جۆری سەرەکی ھەیە: شەکرەی جۆری یەک بەھۆی تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا بەدی دێت کە دەبێتە ھۆی کەموکوڕی بەرھەم ھێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دوودا، لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و ناھێڵێ ڕێژەی شەکری خوێن دابەزێنێ. لە شەکرەی جۆری دوودا دیارە ھۆکارەکانی جینیتیکی، قەڵەوی و تەمەڵی دەوری سەرەکی دەگێڕن.دەرچون لە نەخۆشی شەکرە خێرایی و لێھاتوویی لەش بۆ سووتاندن و بەکار ھێنانی گلوکۆز ڕوو لە کەمی دەنێت، ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە (ھایپرگلاسمیا)، کاتێک ئەم شەکرە زۆرە بۆ ماوەیەکی درێژ لە لەشدا دەمێنێتەوە، لێکەوتەی مایکرۆڤاسکوولاری دەبێ و ئەندامەکانی تر وەک گورچیلە، چاو و دەمارەکان تووشیان دەکات. ھەروەھا نەخۆشی شەکرە لەگەڵ ڕیسکی نەخۆشییەکانی ڕەگ و دڵدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە. لەم ڕووەوە ناسینی پێشوەختی ئەم نەخۆشییە لە کەسانی ھای ڕیسکدا دەتوانێ بەر بە ڕوودانی ئەم نەخۆشییە بگرێت. تاقی کردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن باشترین ڕێگای ناسینەوەی ئەم نەخۆشییەیە.

ڕێژەی ئاسایی گلوکۆزی خوێن ٧٠–١٠٠ (میلیگرام لە دێسی لیتر) ە، ئەم ڕێژەیە لە بەساڵاچوواندا زیاترە. ئەگەر گلوکۆزی خوێن بەردەوام لە نێوان ١٠٠–١٢٦ (م گ/د ل) بێت، بە ھایپرگلاسمیا و لە ژوور ١٢٦ (م گ/د ل) یشەوە بە نەخۆشی شەکرە دەناسرێت.

پۆلێن و نیشانەکانی شەکرە دەستکاری

نەخۆشی شەکرە چەن جۆری ھەیە کە لە کاتی دەرکەوتندا لێک ھەڵاوەردە دەکرێن. کەوابوو دەسنیشان کردنی جۆری شەکرە ھەڵدەگەڕێتەوە بۆ ئەو ھەلومەرجەی کە نەخۆشی تێیدا خۆی دەردەخا. لە زۆرێ نەخۆشدا ئەمە بە ئاسانی ناچێتە ناو پۆلێکی دیاریکراوەوە؛ بۆ وێنە کەسێ کە تووشی شەکرەی دووگیانی بووە لەوانەیە پاش سکپڕیش لە کۆڵی نەبێتەوە، کەوابوو جۆری شەکرەکەی بە جۆری ٢ دەگۆڕێت. کەوابێ دیاری کردنی جۆر و ھۆی شەکرە بۆ پزیشک و نەخۆش گرنگییەکی وای نامێنێ. پۆلێنی کۆن، شەکرەی بە دوو جۆری بەستراو بە ئەنسۆلین و نەبەستراو بە ئەنسۆلینەوە دابەش دەکرد. ئەم پۆلێنە لە دەیەکانی ٨٠و٩٠ دا پەرەی ساند، بەلام بەھۆی کێشەی زۆرەوە، ئەنجومەنی شەکرەی ئەمریکا، پۆلێنێکی نوێی ھێنایە ئاراوە کە شەکرەی بە چەن جۆری: جۆری ١وجۆری٢ و شەکرەی دووگیانی و جۆرەکانی تر دابەش کرد. ئەم پۆلێنە ئەگەرچی کەموکووڕی تێدایە بەڵام تا ئێستاش بەردەوامە.

شەکرەی جۆری یەک دەستکاری

  • شەکرەی جۆری یەک، کە پێشتر بە شەکرەی بەستراو بە ئەنسۆلین یان شەکرەی تازەلاوان دەناسرا، بەھۆی داڕووخان و تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا ڕوودەدا. ھۆکاری سەرەکی تیاچوونی خانەکانیβ، کاردانەوەی ئیمەنی خانەکانە. پاش تیاچوونی ئەم خانانە، مارکێرگەلێک لە خوێندا بڵاو دەبێتەوە کە لەخۆگری ئانتی بادی لە دژی ئەنسۆلین، ئۆتۆئانتی بادییەکانی گاد (GAD٦٥) و ئۆتۆ ئانتی بادی تیروزین فۆسفاتازە، ئەم مارکێرانە لەوانەیە لە ٨٥–٩٠٪ تووشیاران ببینرێت. ئەم جۆرە لە شەکرە لە کەسانی خاوەن HLA-DQA و DQB و کەسانی خاوەن جێنیDRB پتر بەدی دەکرێت.

بڵاوەی ئەم جۆرە شەکرە لە نەخۆشەکانی خۆدئیمەنی وەک نەخۆشی گرەیڤز، کەمکاری تایرۆیدی ھاشیمۆتۆ و ئادیسۆن، زۆرترە. پاش تیاچوونی خانەکانی بێتا لەلایەن لیمفۆسیتەکانەوە، ڕژانی ھۆرمونی ئەنسولین کەم دەکا تا ڕادەیێ کە گلوکۆزی خوێنی پێ ڕاگیر نابێ. پاش تیاچوونی ٨٠تا٩٠ لەسەدی خانەکانی بێتا، ھایپرگلاسمیا ڕوودەدات و پێدەچێ نەخۆشی شەکرە خۆی دەربخا. لەم قۆناخەدایە کە نەخۆش پێویستی بە ئەنسۆلینی دەرەکییە، تا لە سەرھەڵدانی کێتۆز بەرگری بکاو میتابوولیزمی چەوری و پرۆتین یش ڕێک بکات.

لە ئێستادا ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی شەکرەی جۆری یەک، کاردانەوەی خۆدئیمەنی ناسراوە. ئەم جۆرە شەکرە زۆرتر لە ناو مناڵان و تازەلاواندا دەبینرێت، بەڵام تەمەنەکانی تر پارێزراو نین.

  • شەکرەی ئایدیۆپاتیک: بڕێک شەکرەی جۆری یەک ھەن کە ھۆکارێکیان بۆ نەناسراوە و لەم پۆلەدا دادەنرێن. بڵاوەی ئەم جۆرە شەکرە زۆرتر لە ناو ڕەگەزەکانی ئەفریقایی و ئاسیاییدایە. ئەم جۆرە پتر جێنیتیکییە.

شەکرەی جۆری دوو دەستکاری

لە شەکرەی جۆری دوو کە ٩٠ تا ٩٥ لەسەدی نەخۆشەکانی شەکرە دەگرێتەوە، لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلیندا خۆڕاگری دەکا. لەم نەخۆشانەدا لەش ئەنسۆلینی پێویست بەرھەم دەھێنێ(ڕەنگە زۆرتر لر ڕادەی ئاسایی)، بەڵام بگیرەکانی خانەکان لە گرتنی ئەنسۆلین خۆ دەبوێرن و لە ڕاستیدا ناھێڵن ئەنسۆلین بچێتە ناو خانەکانەوە و کاری ئاسایی خۆی بەجێ بێنێ. ئەم نەخۆشانە پێویستیان بە ئەنسۆلینی دەرەکی بەردەوام نییە. شەکرەی جۆری دوو لە کەسانی قەڵەودا زۆرتر بەدی دەکرێ. ڕێژەی بڵاوەی ئەم نەخۆشییە لە ژناندا پتر لە پیاوانە. لەم جۆرەدا ئاسایییە کە نەخۆش ساڵەھا بە نەخۆشییەکەی نەزانێ، جونکە شەکر بەرە - بەرە لە خوێندا بەرز دەبێتەوە. خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەنسۆلین لەوانەیە بە دابەزاندنی کێش و دەرمان ھێورتر ببێ، بەڵام ناگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.

ئەگەرچی لەم ساڵانەدا شەکرەی جۆری دوو لە ناو منداڵان و تازەلاوانیشدا پەرەی سەندووە، بەڵام بەردەوام مەترسی ئەم نەخۆشییە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن، قەڵەوی و کەم جووڵەیی لە زۆربووندایە و پتر لە ژنانێ کە پێشینەی شەکرەی دووگیانی و کەسانی تووشیار بە نەخۆشی بەرزی تەوژمی خوێن یا تێکچوونی ڕادەی چەوری خوێن دەبینرێت. جۆری دوو زۆرتر لە جۆری یەک شوێنپای جێنیتیکی پێوە دیارە.

شەکرەی دووگیانی دەستکاری

ھەر جۆرە بەرز بوونەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن لە سەردەمی دووگیانیدا بە شەکرەی دووگیانی دەناسرێت. دەرکەوتووە کە دووگیانی بۆ خۆی یەکێک لە ھۆکارەکانی سەرھەلدانی نەخۆشی شەکرەیە. دووگیانی تەنانەت دەتوانێ بچووکترین کەموکووڕییەکانی ئەنسۆلین ئاشکرا بکات. ئەو کەسانەی کە لە پێشدا تووشی سووکەڵە شەکرەن، بە ئەزموونەکانی سەردەمی دووگیانی دەچنە ئەم پۆلەوە. شەکرەی دووگیانی ٣–٨ لەسەدی سکپڕییەکان دەگرێتەوە، ھەروەھا بە یەکێک لە ھۆکارەکانی بەدئەنجامی لە دووگیانیدا دێتە ھەژمار. شەکرەی دووگیانی بۆ خۆی دەتوانی ڕاستەوخۆ ببێتە شەکرەی جۆری دوو. ئەم جۆرە شەکرە تەندروستی دایک و کۆرپە دەخاتە مەترسییەوە. بەلام بە ناسینەوە و چارەسەری گونجاو تا ڕادەیەکی باش بەر بە لێکەوتە خراپەکانی دەگیرێت. ژنانی ھای ڕیسک بە ئەزموونی ٧٥ گرەمی خۆڕاگری گلوکۆز لە یەکەمین پشکنینی پزیشکی و پاشان لە ئەزموونێکی دووبارە لە ٢٤ تا٢٨ حەفتەییدا، تاقی دەکرێنەوە.

چارەسەری نەخۆشی شەکرەی دووگیانی، سەرەتا بە ڕجیمی خۆراکی و جموجووڵی لەش و پاشان ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو، ڕێژەی شەکری خوێن بە ئەنسۆلین ڕاگیر دەکرێت. ئەم ژنانە دەبێ دوای دووگیانیش لەژێر چاودێری پزیشکیدا بن.

نیشانەکان دەستکاری

سەرەتا لەوانەیە نەخۆشی شەکرە ھیچ نیشانەیەکی نەبێ. زۆربەی نەخۆشەکان بە ڕێکەوت و لە ئەزموونێکی خوێندا دەناسرێنەوە. لەگەڵ بەرز بوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، نیشانەکان دەردەکەون:

شەکرەی تووش دەستکاری

  • کیتۆئەسیدۆزی شەکرەیی: ئەم دیاردە دەتوانێ وەک نیشانەیەکی سەرەتایی لە شەکرەی جۆری یەکدا دەربکەوێت، بەڵام زۆرتر لە نەخۆشانی شەکرەدا لە کاتێ کە ڕێژەی ئەنسۆلینی خوێن کەمتر لە ڕادەی پێویستی لەش بێ ڕوودەدا؛ وەک: لەبیر چوونی دۆزی ئەنسۆلین یان کەم زۆرکردنی ئەنسۆلین لە ھەلومەرجی تایبەتی وەک نەخۆشی و نەشتەرگەری.
  • کۆنیشانی ھایپر ئۆسسموولار ھایپر گلاسمیک کە پێشتر بە ناوی شۆکی ھایپر ئۆسموولار دەناسرا. پێناسی سەرەکی ئەم کۆنیشانە ھایپر ئۆسموولاری خوێنە. لەم جۆرەدا ھایپرگلاسمیا دەتوانێ زۆر توند و بڕێجار تا ژوور ١٠٠٠(م گ /د ل) بێ.

لەم نەخۆشانەدا دێ ھیدراتەیشن زۆر توندە و لەگەل زۆربوونی ئۆسمولاریتەی پلاسما، ئاستی ھۆشیاری دادەبەزێت. لەم نەخۆشییەدا نیشانەکانی دەماری وەک بزڕکان و دۆخێک وێنەی جەڵتەی مێشک بەدی دەکرێت کە بە ڕێک کردنەوەی ئۆسمولاریتی ھەڵدەگەڕێتەوە. چارەسەری ئەم دۆخە ھەستیارە دەبێ بە ھەڵمەتی تێراو کردنی لەش لە ئاو و ئەنسۆلین دەست پێ بکا.

ژیان لەگەڵ نەخۆشی شەکرە دەستکاری

جۆری یەکەمی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە، کە ئەمرۆ بزانین ناتوانرێت ڕێگای لێ بگیرێت. ئەوەی کە پێویستە جێ بەجێ بکرێت ئەوا، وەرزش خواردنی ژەمەکان بە ڕێک و پێکی بەکارھێنانی ئەنسۆلین بۆ ئەوەی باش بیت. بە ھەمان شێوە ئەم ڕێنماییانەی کە باسکران وەک خواردن و وەرزش و چاڵاک کردنی لەش دەگرێتەوە بۆ نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو بەکاردێت.

بۆ جۆری دوو ئەوا وەرزش خواردن ھەروەھا کێشی ئاسایی گرنگە. ئەگەر کێشت زیاد بوو ئەوا دەبێ کێشت دابەزێنیت. وەرزش گرنگە ھەموو جۆرەکانی گرنگن بۆ دابەزینی ڕێژەی خوێن جوڵانەوەت بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بێت. بۆ نموەنە ٣٠ خولەک ڕۆژانە بڕۆ.

ڕێنمایی خواردن دەستکاری

خواردنەکان بەشێوەیەکی ڕێکو پێک دابەشی سەر ژەمەکان بکە. ئاگاداری خواردنە چەورییەکان بە. ئەو خواردنانە ھەڵبژێرە کە بیبەر ئاڵەت یان تێدایە. کەمتر خواردن و خواردنەوە بخۆ کە پێکھاتەکەی شەکری تێدایە.

نەخۆشی شەکرە و سێکس دەستکاری

نەخۆشی شەکرە بۆ ماوەیەکی درێژ زۆر ئۆرگان تێک دەدات، ھەندێ جار ھەستەکانی ئۆرگانەکانی سێکس. پیاو ھەمان ماوەی نابێ بۆ جووت بوون. دروست بوونی تۆو (سپێرم) دووچاری تێکدانی ھەستەکان دەبێت. ھەروەھا لەلایەن ژنانیشەوە دووچاری کێشەی سێکسی دەبێت، ھەستە تێکچووەکان کاری خۆیان لە دەست دەدەن لە ناو ڕەحم. ھەروەھا ڕێژەی شەکر لە خوێن کاریگەری خۆی ھەیە، لە کاتی بەرزی و نزمی ڕێژەکە. وشک بوونەوەی ڕەحم ئاسایییە لە کاتی نەخۆشی شەکرە کە توشی ئازاری دەکات، ژنان ئاسانتر توشی ھەوکردن دەبن لە ناو ڕەحم و ھەروەھا ھەوکردنی ڕێڕەوی میز.

پشکنینی نەخۆشی شەکرە دەستکاری

بۆ ئەوەی ڕێژەیی شەکری خوێن بزانی باشتر وایە پێش نان خواردن ڕێژەکەی بپێوی تۆ کە نەخۆشی شەکرەت ھەیە بۆ دوو جار لە ھەمان کات بۆ دوو ڕۆژی جیاواز پیشان دەدات کە تۆ ڕێژەکەت یەکسانە یان زیاتر لە ٧٬٠ میللمۆل بۆ ھەر لیترێک.

چارەسەری نەخۆشی شەکرە جۆری یەک دەستکاری

لە جۆری یەکەم تەنھا بە بە کارھێنانی ئەنسۆلین کە ڕۆژانە بە ڕێگای دەرزی یان قەڵەمی ئەنسۆلین وەردەگیرێت.

چارەسەری نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو دەستکاری

زۆرجار ڕێژەی شەکر ڕێک دەخرێت بەھۆی وەرزش کردن و ڕێکخستنی ژەمەکانی خواردن. پاشماوەیەک حەپ بە کاردەھێنی. دواتر ئەنسۆلین بەکاردەھێنێت . چارەسەرەکە جیاوازە لە نێوان کەسی توش بوو. ئاسایی لەگەڵ حاڵەتی چارەسەر کردنی نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم چارەسەری نەخۆشی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆل بکرێت.

لە کاتی دابەزینی شەکری خوێن ڕێژەیی ئەنسۆلینەکە کەمتر بوو لە ٣٬٥ میللیمۆل بۆ ھەر لیترێک

نەخۆشەکە ڕەنگی زەرد ھەڵدەگەڕێ، دەلەرزی، عەرەقە دەکات، تێک دەچێ. دەبورێتەوە، ئەوە بزانە دەتوانی خواردن قوت بدات. ئەوا شتێکی شیرین بە خواردنەوە یان خواردن بیدەرێ. ترێ ڕێژەیی شەکر زوو بەرزدەکاتەوە. بەڵام لەو کاتەیا ئەگەر ترێ نەبوو دەبێ شتێکی شیرین تر ھەر بدەرێ.

لە دۆخی بێ ئاگایی ڕێژەیی شەکر بۆ کەمتر لە یەک میللمۆل دابەزی

ئەوا نەخۆش بێ ئاگایە ئەوا ناتوانی خواردن و خواردنەوەی بدەیتێ. بەشێوەیەک نەخۆشەکە درێژ بکە کە بۆری ھەناسەی کراوە بێت لەسەر تەنیشت بێت. تەلەفۆن بۆ فریاکەوتن (ئەمبوڵانس) بکە ئەوان شەکری تواوە لە ڕێگای خوێن دەدەن بە نەخۆش، ئەوەش وا دەکات کە نەخۆشەکە زوو بە ئاگا بێتەوە. بۆ زیاتر پاراستنی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە ئەوە پێویستە دەرزی ھۆڕمۆنی گلوکۆجۆنیان ھەبێت. دەرزی ڕێژەکەی زیاد دەکات ئەوەش دەتوانرێت لە خێزانەکە کەسێک لێی بدات کە زانیاری ھەبێت لە چۆنییەتی بەکارھێنانی ئەوەش لەلایەن دکتۆرەوە دەنوسرێت.

بەرزبونەوەی ڕێژەیی شەکر لە خوێن دەستکاری

ئەگەر نەخۆش ڕێژەیی شەکری لە خوێندا بەرزبووەوە دەبێتە ھۆی بورانەوە بەھۆی کەمی ئەنسۆلین. نیشانەکانی ئەمە دڵ تێکەڵ ھەڵچون و ڕشانەوە و سک ئێشان ھەروەھا، بۆنێکی بەھێزی لێ دێت لە کاتی ھەناسەدان وەک بۆنی ئەسیتۆن. زۆر جار زەحمەتە بزانی ئایا ئەم نەخۆشە ڕێژەیی شەکری زۆرە یان کەمە. ئاسانترین ڕێگا پشکنینی شەکری خوێنە. ئەگەر نەتزانی کە کەمە یان زۆرە ئەوا ئاسانترین ڕێگا ئەوھا ھەمان چارەسەر وەرگرە کە لە کاتی ئاسایی وەرت گرت ئەگەر ڕێژەکەی زۆریش بێت. ئەنسۆلین نادرێت بە نەخۆش بەبێ دکتۆر.

خۆپاراستن و چارەسەر دەستکاری

شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنی بێ چارەسەرە، پێویستە نەخۆش ئاگاداری خۆراکی ڕۆژانە و ئاستی گلوکۆزی خوێنی بێت. گرنگترین خۆپاراستن لە توشبون بە نەخۆشی شەکرە لە ڕێگەی چاودێریکردنی یەردەوامی کێشی لەش، چونکە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ ھەیە لە نێوان نەخۆشی شەکرەو قەڵەوی. ئەمەش دەتوانرێت ئەنجام بدرێت بەم ڕێگایانەی خوارەوە.

  1. بەرگری کردن لە خواردنی زۆر بەتایبتی ئەو خواردنانای کە شیرنیان بەڕێژەیەکی زۆر تێدایە.
  2. زۆر ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی (وەرزش کردن).

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Diabetes»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.


  1. ^ "Diabetes", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-09-14, retrieved 2023-09-15