شەڕی ژۆنگدو (کەوا دەکاتە شاری پەکینی ئەمڕۆ) بریتیبوو لە شەڕێکی گەورەی ساڵی 1215 لەنێوان مەغۆلەکان بە سەرکردایەتی جەنگیزخان و ئیمپراتۆرییەتی جین کەوا لەوکاتەدا جڵەوی باکووری چینیان لەدەستدابوو و شاری ژۆنگدو پایتەختی ئیمپڕاتۆریەتەکە بوو.[١] مەغۆلەکان توانییان جەنگەکە ببەنەوە و درێژە بە داگیرکارییەکانیان بدەن لە خاکی چیندا.

شەڕی ژۆنگدو
بەشێک لە زنجیرە شەڕەکانی مەغۆلەکان دژی ئیمپڕاتۆریەتی چین

شەڕەکەی ژۆنگدو (پەکینی ئەمڕۆ) وەک چۆن لە کتێبی جامع التواریخـدا باسکراوە لە نووسینی رشیدالدین هەمەدانییـدا وەسفکراوە.
ڕێکەوت1215
شوێن
ئەنجام سەرکەوتنی مەغۆلەکان
شەڕکەرەکان
ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل ئیمپراتۆرییەتی جین
فەرماندە و سەرکردەکان
چەنگیزخان ئیمپڕاتۆر زوانژۆنگ
ھێز
نەزانراو 6,000
زەرەر و زیانە گیانییەکان
نەزانراو هەزارەها کۆمەڵکوژی

جەنگەکەی پەکین ماوەیەکی زۆری خایاند و هێزێکی زۆر تیایدا بەشداربوو، بەڵام مەغۆلەکان توانییان بگەنە سەرکەوتن و دەسەڵاتی خۆیان فراوانتر بکەن ئەوکاتەی لە ١ـی حوزەیرانی 1215ـدا دەستیان بەسەر پایتەختی ئیمپراتۆریەتی چیندا گرت،[٢] دواتریش تەواوی دانیشتووانی شارەکەیان کۆمەڵکوژ کرد. لە دەرئەنجامدا، ئیمپراتۆریەتی جین زوانژۆنگ هەڵسا بە گواستنەوەی پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکەی بۆ کایفێنگ. دوای حەڤدە ساڵ و لە 1232ـدا، کایفێنگیش کەوتە ژێردەستی مەغۆلەکان گورزێکی کوشندە بەر ئیمپراتۆریەتەکە کەوت.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tony Jaques (2007). Dictionary of Battles and Sieges: A-E. Greenwood Publishing Group. p. 123. ISBN 978-0-313-33537-2.
  2. ^ "What happened on June 1". Dates in History. Retrieved 2014-05-17.
  3. ^ Ivar Lissner (1957). The living past (4 ed.). Putnam's. p. 193. Retrieved 23 April 2012.