شێرپەنجەی ئێسک(بەئینگلیزی: Bone cancer)[١] شێرپەنجەیەکە کە لە خودی ئێسکەوە دروست دەبێت (شێرپەنجەی سەرەتایی ئێسک) شێرپەنجەیەکی زۆر دەگمەنە کە کەمتر لە ٢٥٠٠ئەمێریکی توشی دەبن لەساڵێکدا، ئەم جۆرەی شێرپەنجە زیاتر توشی منداڵان دەبێت لە پێگەیشتوان.

زۆرترین جۆرە بەربڵاوەکانی شێرپەنجە سەرەتایی بریتین لە:

  • سارکۆمای ئێسکینOsteosarcoma، جۆرێکە کە توشی ئێسکە پەڕەکان دەبێت.
  • سارکۆمای کرکراگەییChondrosarcoma، جۆرێکە کەتوشی کرکراگەکانی ئێسک دەبێت.
  • سارکۆمای ئەوینگس Ewing's sarcoma، جۆرێکە کەتوشی ئەسفەنجە خانەکانی ئێسک دەبێت لە موخی ئێسک.

سارکۆمای ئێسکین و سارکۆمای ئەوینگس بەربڵاوترین جۆرن کەتوشی منداڵان و ھەرزەکاران و گەنجان دەبێت لەتەمەنی نێوان دە ساڵان بۆ بیست ساڵان، بەڵام سارکۆمای کرکراگەیی زیاتر توشی تەواوپێگەیشتوان دەبێت ئەوانەی لەسەرووی پەنجا ساڵانەوەن.

چارەسەری شێرپەنجەی ئێسک بەگشتی بەپێی شوێن و قەبارەی توشبوون کە دەگۆڕدرێت.

نیشانە و دیاردەکانی دەستکاری

ئازار گەورەترین نیشانەی شێرپەنجەی ئێسکە، دەشێت شێرپەنجە لەھەربەشێکی ئیسکی جەستەوە بێت بەڵام بەزۆری لە ئێسکە گەورە و درێژەکان وە سەرھەڵدەدات وەک ئێسکەکانی ڕان و باسکەکان، ھەروەھا نیشانەکانی ڕەنگە بەم شێوازەبێت:

  • لاوازی ئێسکەپەیکەر، کە زۆر بەئاسانی دەشکێن.
  • ئەستوربوونی جومگەکان بەتایبەت جومگە بەئازارەکان (ئەوجومگانەی کە لەئێسکی توشبوو نزیکن) و
  • بێ ھێزی
  • کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
  • لاوازبوونەوە بە خێرایی
  • کەمخوێنی

ھۆکارەکانی تووشبوون دەستکاری

ھۆکاری تووشبوون دەگۆڕدرێت بەپێی چۆنیەتی گەشەی ئێسکەکە کەدابەش دەبێت بۆ دوو جۆر:شێرپەنجەی سەرەتایی ئێسک و شێرپەنجەی ناوەندی ئێسک (شێرپەنجەی گەشەسەندوو یا گوێزەرەوە) لەباری جۆری دووەم کە ناوەندیەکەیە خانە شێرپەنجەییە کە گەشەی کردووە لەشوێنێکی ئێسک و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنەکانی تری ئێسک بەڵام ھەر خانە بنەڕەتییەکان دەمێنێتەوە کە ڕەگی داکوتاوە بۆنمونە کەسێک توشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە دواتر خانە شێرپەنجەییەکە گەشە دەکات و بەرەو ئێسک دەگوازرێتەوە لێرەدا ھەر پێی دەڵێن شێرپەنجەی پرۆستات و نابێتە شێرپەنجەی ئێسک چونکە ڕەگەکەی لە پرۆستاتە.

شێرپەنجەی ناوەندی ئێسک بەربڵاوترە لە شێرپەنجەی سەرەتایی ئێسک کە توشی خانە بنچینەییەکانی ئێسک دەبێت (موخی ئێسک) ئەو خانانەی کە خوێن دروست دەکەن ئەوانەی تووشی جۆری دووەم دەبن ڕەنگە دواتر توشی مایلوما و لوکیمیا ببن.

بەشێوەیەکی گشتی ھیچ ھۆکارێکی تووشبوون دیاری نەکراوە و ناشزانرێت بۆ مرۆڤ تووشی دەبێت تاوەکو ئێستا(٢٠١٩) ھەموو لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ھۆکاری سەرەکی تووشبوون بۆماوەیی بێت لەھۆکارەکانی بۆماوەییەکانی وەک:

  • کۆنیشانی لیفراومێنی (Li-Fraumeni syndrome). ئەم بارە کەسی تووشبوو زیاتر بەرجەستە دەکات بۆ جۆرەھا شێرپەنجەی جیاواز وەک شێرپەنجەی ئێسک و شێرپەنجەی مەمک و ھتد.
  • کۆنیشانی ڕۆسمۆند تۆمسۆن(Rothmund-Thomson syndrome). ئەم بارە کەسی تووشبوو زیاتر بەرجەستە دەکات بۆ ناڕێکی لە ئێسکەپەیکەری کە دواتر دەگۆڕدرێت بۆ شێرپەنجەی ئێسک.
  • فرە گرێیی لەش Hereditary retinoblastoma. منداڵانی تووشبوو بە گڕێ زیاتر بەرجەستەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی ئێسک.
  • جومگە مەزنی Multiple exostoses. ئەو منداڵانەی کە لەکاتی لەدایکبوونیان جومگەکانیان گەورەترن لەئێسکەکانیان بەبڕێکی زۆر لەمەترسی زیاتردان بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی ئێسک لەجۆری کرکراگەیی.

چاڕەسەریەکانی دەستکاری

دەرمان زیاترین بەکارھێنەرەکان بۆ چارەسەر دەرمانە ناھۆرمۆنیەکانە Non-hormonal bisphosphonatesکە وزەی ئێسکەکان زیاد دەکات بەشێوەی پەپکە وەردەگیرێت بۆ یەکجار لە ھەفتەیەک ھەروەھا دەرمانیetastron کەناسراوە بە strontium-89 chloride دەرمانەکە کە سێ مانگ جارێک وەردەگیرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار بەکاردێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "سرطان العظم (Bone cancer) | اسباب اعراض علاج | القاموس الطبی". Archived from the original on 28ی Augustی 2013. Retrieved 16ی Octoberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

[١]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  1. ^ "نیشانەكانی شێرپەنجەی ئێسك". www.wishe.net. Retrieved 2022-04-08.