شێرلی چیسھۆڵم

یەکەم ژنی ڕەشپێست کە بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا هەڵبژێردرا (۱۹۲۴-۲۰۰۵)

شێرلی چیسھۆڵم (ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤ نیویۆرک – ١ی کاوونی یەکەمی ٢٠٠٥) سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی سەر بە حیزبی دیموکراتی بووە و یەکەم ئافرەتی ڕەش پێست بووە وەکو ئەندامی کۆنگرسی ئەمریکا ھەڵبژێردرێت، لە ٣٠ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٢٤ لە گەڕەکی بڕۆکلین لە کەرتی کینغزی شاری نیویۆرک لەدایک بووە و دایک و باوکی لە بریتانیا و بربادۆسەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا.

شێرلی چیسھۆڵم

ژیان دەستکاری

چیسھۆڵم ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤ نیویۆرک لە ساڵی ١٩٤٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی بڕۆکلین بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٥٢ بڕوانامەی ماجستێری لە پەروەردەی سەرەتایی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٥٦ بۆ ساڵی ١٩٥٩ بەڕێوەبەری ناوەندی ھامیلتۆن مادیسۆنی چاودێری مناڵان بووە و لەساڵی ١٩٥٩ بۆ ساڵی ١٩٦٤ وەکو ڕاوێژکاری پەروەردەیی بەشی چاودێری منداڵان لەشاری نیویۆرک کاری کردووە.

چیسھۆڵم لەساڵی ١٩٦٩ بۆ ساڵی ١٩٨٣ وەکو نوێنەری ویلایەتی نیویۆرک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کاری کردووە و بەیەکەم ئافرەتی ڕەشت پێست دەژمێردرێت کە چووبێتە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە، لەساڵی ١٩٧٢ وەکو یەکەم ئافرەتی ڕەشت پێست چیسھۆڵم ڕایگەیاندووە کە خۆی پاڵاوتووە تاکو لەڕێگای حیزبی دیموکراتی ئەمریکاوە ھەڵبژێردرێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەبەرامبەر کامێرای ڕاگەیاندنەکاندا وتوویەتی:

((من ئەمڕۆ لەبەرامبەرتاندا ڕاوەستاوم وەکو پاڵێوراوێک تاکو لەلایەن حیزبی دیموکراتیەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ھەڵببژێدرێم و ھەرچەندە شانازی بەڕەش پێستی خۆمەوە ئەکەم بەڵام من پاڵێوراوی ئەمریکای ڕش نیم و ھەرچەندەش من ئافرەتم بەڵام من پاڵێوراوی بزوتنەوەی ئافرەتانی ئەمریکا نیم، من پاڵێوراوی ھیچ کام لەپارەتە سیاسیەکان و بەرژەوەندیە تایبەتەکان نیم، من پاڵێوراوی گەلم))

چیسھۆڵم ھەرچەندە سەرکەوتنی لە خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکای بەدەست نەھێناوە بەڵام ٢٨ دەنگی پێدراوە و بەرامبەر بە جۆرج ماکغفرن ھەڵبژاردنەکەی دۆڕندووە و لەساڵی ١٩٨٢ لەکۆنگریسی ئەمریکا خۆی خانەنشین کردووە و وەکو مامۆستا لە زانکۆی ماونت ھۆلیۆک لە ساوس ھادلی لە ویلایەتی ماساشۆستس وانەی ووتۆتەوە و لەساڵی ١٩٨٧ وازی لەوانەوتنەوەش ھێناوە.

شێرلی چیسھۆڵم لەساڵی ١٩٧٥ بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لەبواری یاسا لە زانکۆی سمیس بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٩٣ ناوی خراوەتە نێو ھۆڵی نیشتیمانی بۆ ئافرەتە ناودارەکان، لە ١ کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٥ لەشاری دایتۆنابیتش لە ویلایەتی فلۆریدا کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەشی لە شاری بۆفالۆ لە ویلایەتی نیویۆرک نێژراوە.

سەرچاوە دەستکاری