شیکاریی دراوە (بە ئینگلیزی: Data analysis) بریتییە لە کرداری تێگەیشتن، خاوێنکردنەوە، گۆڕینی فۆرم و شیکردنەوەی دراوەکان بە مۆدێلی بیرکاریی جۆراوجۆر بە مەبەستی دۆزینەوەی زانیاریی زیاتر. ئەم زانیارییانە بۆ بڕیاردان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبەریدا کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. ئەمڕۆ زانستی دراوەکان و شیکاریی دراوە لە لقە جۆراوجۆرەکانی زانستدا وەکوو ئەندازیاری، پزیشکی، ئابووری و کاسبیدا بە کار دەھێنرێت.[١]

شیکاریی دراوە
لقیشیکاری
بەشێکە لەanalytics، زیرەکی بازرگانی
بابەتی سەرەکیinspection، خاوێنکردنەوەی دراوە، data transformation، data modeling
Fabrication method
جێبەجێکارdata analyst
کۆد (٢٠١٢)10003244
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/data-analysis
پێویستە دوای ئەوەی دراوەکان لە بنکەدراوە دەرھێنران بکرێن بە دوو بەشەوە: دراوەی ڕاھێنان و دراوەی تاقیکردنەوە

ھەنگاوەکانی شیکاریی دراوە دەستکاری

کۆکردنەوەی دراوە دەستکاری

بریتییە لە کۆکردنەوەی دراوە لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکان.

ئامادەکردنی دراوە دەستکاری

لەم قۆناغەدا دراوەکان دەخرێنە پاڵ یەکتری و ئامادەسازیی پێویستیان لەسەر دەکرێت. بۆ نموونە ئەگەر پێویست بێت فۆرمەتەکەیان دەستکاری دەکرێت. بۆ نموونە ئەلگۆریتمەکانی پۆلێنی ئاماری تەنیا دەتوانن ئەو دراوانە پێشبینی بکەن کە فۆرمەتی پۆلیان ھەیە. بۆیە ئەگەر بگۆڕی ئامانجی مەسەلەکە (بە ئینگلیزی: target variable) ژمارەییە پێویستە فۆرمەتەکەی بگۆڕدرێت بۆ پۆلی.[٢]

خاوێنکردنەوەی دراوە دەستکاری

زۆربەی کات دراوەکان ھەڵەیان تێدایە. خاوێنکردنەوەی دراوە بریتییە لە چاککردنەوە یا سڕینەوەی ئەو دراوانەی ھەڵەن.[٣]

مۆدێلکردن و ئەلگۆریتمەکان دەستکاری

بریتییە لە پرۆسەی فێرکردنی ئەلگۆریتمەکان. لەم پرۆسەیەدا سەرەتا دراوەکە دەکرێت بە دوو بەشەوە: دراوەی ڕاھێنان و دراوەی تاقیکردنەوەو. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی مەکینە یا ئەلگۆریتمە ئامارییەکان لەسەر بەشی یەکەم ڕادەھێنرێن. ئینجا لەسەر باقیی دراوەکە تاقی دەکرێنەوە.[١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Provost, F., & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".
  2. ^ "Piryonesi, S. M. and El-Diraby, T. E. (2020). " Data Analytics in Asset Management: Cost-Effective Prediction of the Pavement Condition Index," Journal of Infrastructure Systems, 26(1), doi: 10.1061/(ASCE)IS.1943-555X.0000512". {{cite web}}: line feed character in |title= at position 48 (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)".