شیر شلەیەکی سپی ڕەنگە، لە مەمکی زیندەوەرەمێینە شیردەرەکاندا دروست دەبێت. پێش ئەوەی فێری خواردن ببن، سەرچاوەی سەرەکی خواردنی بەچکەی شیردەرەکان.

پەرداخێک شیر

لە دوای زاین، شیری دایک پێ دەوترێ ژەک (کۆلۆستروم colostrum) کە ژمارەیەکی زۆری دژە تەن antibody تیدایە لە لەشی دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەچکەکانی تاکو پارێزگاری بکات لە تووش بوون بە نەخۆشی، شیر گەلێ مادەی تری خۆراکی بەسودی تیدایە)کاربۆھیدرات (لاکتۆزو) کالسیۆم چەند کانزایەکی تر و چەندین ڤیتامین )،ھەروەھا سەرچاوەیەکی نایابی خواردەمەنی مرۆڤیشە.

شیر وەک بەرھەمێکی ئاژەڵ بۆ خواردنی مرۆڤ بەکار دێت کە خیرا دوای زاین یان لە کاتی ئاوسیدا بەرھەم دێت، لە سەرانسەری جیھان بە ھەزاران کێڵگەی بەخێو کردنی مانگای شیر ھەیە و بە ھەزاران تۆن شیر بەرھەم دێنن

لە سەرتاسەری جیھاندا نزیکەی شەش بلیۆن کەس شیر و بەرھەمکانی شیرەمەنی بەکار دێنن بۆ خواردن، وە زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن کەس لە نزیک و لەگەڵ کێڵگە کانی بەرھەم ھێنانی شیرن.

شیر لە تاقیگەدا دروست دەکرێ لە ئاو و ترشە چەوری و پرۆتین

بەکارھێنانی شیر دەستکاری

خۆراکی بەچکە (ساوای) شیردەرەکان دەستکاری

مەمک یان گوان پاش ئەوەی دروست دەبێ کاری سەرەکی دروست کردنی شیرە تا ببێتە سەرچاوەی خۆراکی بەچکە و ساوای گیانلەبەران پێی دەوترێ ( breastfeeding) واتە شیری مەمک، ھەموو گیانلەبەرە شیردەرەکان لەڕێگای مەمکەوە شیر ئەدەن بە بەچکەکانیان، یان خیرا دوای دۆشین ھەڵدەگیری لە شوێنی تایبەت و دواتر دەخورێ، وەک باسمان کرد ( ژەک،کۆلسترەم) کە راستەوخۆ دوای زاین دێتە ناو مەمکەکانەوە، تا بەچکە کان بیخۆن، پڕیەتی لە مادەی بەسودی خۆراکی و دژە تەن، یارمەتی گەشەو پاراستنی لە نەخۆشی ی تازە پەیدا بوەکان ئەدات.

مانەوە ودروست بونی کۆلستروم (ژەک) لە گیانلەبەرە شیردەرکاندا جیاوازە لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر. ئاژەڵی بەتەمەن واتە جەندین جارە زێ ژەکی زۆرترە تا ئاژەلێک یەکەم جارە بزێ.

ڕیکخراوی تەندروستی جیھانی ڕێنمای دەکات کە مناڵ پیوستە لە ماوەی شەش مانگ شیری دایکی بخوات، ئینجا تا دوساڵ شیری دایک لەگەڵ خواردنی تر، لەھەندێ شووێن و کەلتوری جیاوازدا ھەروەھا لە کوردستانیش، مناڵ ( ٣-٥) ساڵ یان زیاتر شیری دایکی دەخوات، ھەروەھا دەرکەوتوە کە شیری بزن دەکرێ جێگای شیری دایک بگرێتەوە، لەکاتی نەبونی شیری دایک،ھەرچەند ھەندێ ئاڵۆزی لە گەشە ی منالەکدا دێتە پێشەوە.

ژەک-کۆلسترەم دەستکاری

ژەک لە ماوەی کۆتایی سک پڕیدا دروست دەبێ لەناو مەمکی ئافرەتدا، لەدوای زاین مناڵی تازە پەیدا بوو دیخوات، ٣-٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێ، دواتر دەگۆڕێ بۆ شیر، کۆلۆسترم پێکھاتەیەکی بەسودی ھەیە، ئاسان ھەرس دەبێت و مادەیکی خەست ولینج مەیلەوزەردە،ڕیخۆڵەکانی ساوا ساف و لینج دەکات تا بەئاسانی پیسایی بکات، ژەک چەوری کەمی تیدایە و دەولەمەندە بە جۆرەھا پڕۆتین و کار بۆھیدرەیت و دژە تەن.

لەدوای ٣-٤ ڕۆژ لە پێدانی ژەک وردە وردە ڕەنگ و رونی ژەک کەم دەبێتەوە دەگۆڕێ بۆشیر بەلام بە ڕیژەیەکی زیاتر بەرھەم دێت.

ژەک لە مەڕدا: پیوستە لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا بەرخ تێر ژەک ببێ جونکە زۆر پیوستە بۆ دروست کردنی بەگری لەش و پێ گرتن،لانی کەمی دەبێ لە ماوەی دوڕۆژدا تێڕ ژەک ببێ،،نەخواردنی ژەک لە بەچکەی ئاژەڵدا دەبێتە ھۆی مڕدار بونەوە، چونکە لەڕو لاواز دەرئەجی و بەرگەی نەخۆشی ناگرێ،ھەرووەھا لە ئاژەلەکانی تریشدا ھەمان شێوەیە.

دەکرێ ژەک لە بەفرەگرە دا سارد بکرێتەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێ ھەڵبگیرێ و دواتر بخورێ،ھەروەھا لە ٢٠ پلەی ژێڕ سەدی تا ماوەی سالێک ھەڵدەگیرێ دواتر دەخورێ.

فرۆ: جاران لەکوردستان لە دوای زاینی مەرو مانگا لە گوندەکان، ژەکیان دەھێنا و دەیان کوڵاند و پیان دەوت فرۆ،و لەلایەن مرۆڤەکانەوە دەخورا،کە تامێکی شیرن و بەلەزەتی ھەیە.

وەک خۆراکی مرۆڤ دەستکاری

لەسەرتاسەری جیھان سەرباری شیرخواردن لەمناڵیەوە،بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، شیرخواردن بەردەوامی ھەیە و شیری ئاژەڵ دەخون ( مانگا، مەڕ، بزن)،ھەروەھا لەشیری ئاژەڵ چەندی مادەی خۆراکی تریان بەرھەم ھێناوە و بوە بەسەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکی مرۆڤ وەک ( پەنیر،ماست، دۆ،کەرە،کەشک،قەیماخ،سیرێژ )،بەھۆی پێشکەوتنی پیشەسازیەوە شیری وشک و شیری خەست و ھەوێن و چەندین جۆری خۆراکی تێکەڵ شیری بەرھەم ھاتوە .

شیر وکەرە چەوری زۆریان تیدایە کەپێی دەوترێ تێر چەوری(saturated fat )، شەکری لاکتۆز lactose تەنھا لەشیردا ھەیە، ئەو ئەنزیمەی کە لاکتۆزی شیر ھەرس دەکات پێ دەوترێ لاکتەیز lactase،کە لە دوای لەدایک بونی منالەوە لەڕیخۆلەباریکەدا بە بڕێکی زۆر دەرئەدرێ، پاشان وردە وردە دەردانی کەم دەبێتەوە و ھەرس کردنی شیر بەڕیکو پێکی دەبێت.

ووشەزانی دەستکاری

کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ھەندێ ووشەی تر بەکاردێنن وەک : ئاماژە بۆڕەنگی سپی ( سپیە وەک شیر) ڕەنگی شیریە، ھەندێ خواردنەوەی نا ئاژەڵی ( ڕوەکی) ھەن کە ئاماژە بۆشیر دەکەن ( شیر مۆز،شیری برنج، شیری گوێزی ھیندی..ھتد )،

شیری کۆتر یان شیری سیقەتۆرە (crop milk) ئەو مادە نیمجە ھەرسکراوەیە کۆتر دەیکات بە دەمی بەچکەکانیەوە.

لەکوردەواریدا پەندێک ھەیە دەڵێ ( شیری چۆلەکەی لا دەس دەکەوێ ) بەواتایە ئەو کەسە ھەمووشتێک و پیداویستیەکی ژیانی لا دەس دەکەوێ تەنانەت شیری چۆلەکەش،،کە چۆلەکە شیری نیە.

میژوو دەستکاری

بەکارھێنانی شیر وەک خواردنەوە لەلایەن مرۆڤەوە دەگەرێتەوە بۆ چاخی بەردینی نوێ یان ئەوکاتەی مرۆڤ فێری کشتوکاڵ و بەخیوکردنی ئاژەڵ بوو، لەسەرئاستی جیھان بەم شیوە باس کراوە، لە سالەکانی (٩٠٠٠-٧٠٠٠ ) پێش زاینی لە باشوری ڕۆژئاوای کەرتی ئاسیا شیر وەک خواردن بەکار ھاتوە لەلایەن مرۆڤەوە، لە سالەکانی (٣٠٠٠-٣٥٠٠) پێش زاین لەئەمریکا .

گرنگترین ئاژەڵی شیردەر کە لەلایەن مرۆڤەوە ماڵی کراوە مەرو بزن و مانگا بوە،کە یەکەمجار لە باشوری خۆرئاوای کەرتی ئاسیا ماڵی کراوە، ئەم ئاژەلانەیان بۆ مەبەستی خواردنی گۆشت و بار بردن،موو خوریەکەی بەخێو کردووە، دواتر بۆیان دەرکەوتوە کە مێنگەی ئاژەلەکان بەرھەمێکی تریان ھەیە ئەویش شیرە .

لە باشوری ڕۆژئاوای کەرتی ئاسیاوە لە ھەزارەی حەوتەمی پیش زاینەوە ئاژەڵە شیردەرەکان بۆ ئەوروپا گوازراونەتەوە،بەلام لە دوای ھەزارەی چوارەمەوە گەیشتنە ولاتانی ئەسکەندەناڤی و بەریتانیا.

ھەروەھا مەرو بزنیش لە باشوری خۆرئاوای ئاسیاوە ڕۆشتووە بۆ کەرتی ئەفریقا، بەلام مانگای ئەفریکا ھەر خۆی لەوێ ھەبوە لە ساڵەکانی ٧٠٠٠-٦٠٠٠ پێش زاینی ماڵی کراووە.

ووشتر لە ھەزارەی چوارەمی پێش زاینی لە نیمچە دورگەی عەرەبیەوە ماڵی کراوە،وەک ئاژەڵی شیردەر و باربەر لە ئەفریقا و عەرەبستان بەکار ھاتوە.

لەوکاتەدا شیر وەک پێکھاتەیەکی سەرەکی خۆراکی مرۆڤ نەبوە، تا دوای ھاتنی ئیمپریالزمی ئەوروپا داگیرکردنی ولاتانی ڕۆژھەلاتی ناوەراست و ئەفریکا، چونکە لای ئەوروپیەکان شیر پێکھاتەی سەرکی خواردنەکانیان بوو،ئیتر دوای ئەوە لەم ولاتانەش کە داگیر کران شیر وەک پێکاتەیەکی سەرەکی خواردن دەخورا، واتە لە م ٥٠٠ ساڵەی دوایدا برەو درا بەخواردنی شیر.

پیشەسازی دەستکاری

لە مێژودا بۆ یەکەم جار لە نیوەی سەدەی نۆزدەھەمدا و لە سالەکانی (١٨٤٠-١٨٥٠ ) و بەداوە بە ھۆی راکێشانی ھێڵی ئاسنی شەمەندەفەر بۆ ھەموو شارۆچکەکان و نزیک گوندەکان، لە بەریتانیا، بەرھەم ھێنانی شیر ھەلکشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی،لەگەڵ ھاندانی گوند نشینان بۆ زیادکردنی بەرھەمی شیرەکەیان و دۆزینەوەی بازار بۆیان، بەم جۆرە بەرھەمی شیر لە گوندەکانەوە دەگوازرانە وە بۆ شارەگەورەکان بۆمەبەستی خواردن و بەرھەم ھێنانی شیرەمەنیەکان وەک پەنیر ..ھتد.

وای لێھات سالانە ٢٥ ملیۆن گاڵۆن شیر لە گوندەکانەوە بەرھەم دەھات و دەبرا بۆ کارگەکان و لە لایەن خەڵکەوە بەکار دەھینرا وەک یەکێک لەخۆرکە سەرەکیەکانی مرۆڤ،ئەمەش وای کرد کە گوندەکان زیاتر ئاوەدانی و پیشکەوتن بەخۆوە ببینن، ھەروەھا داواکاری لەسەر شیر دوقات و سێ قات زیادی کرد.

لەگەڵ ھەڵمەتی بەبازار کردنی شیر لە شاری لەندەن گۆڕانکاری بالای بەخۆوە دی، لەساڵی ١٨٦٠دا کەمتر لە ٪٥ پێوستی شارەکەیان دابین دەکرد، بەلام بەھۆی ڕیکخستنی کاروبارەکان پەرەسەندنی بەبازارکردن و بەخیو کردنی مانگای شیر لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا گەیشتە ٪٩٦ .

ساڵی ١٩٥٩ بۆ یەکەم جار لە نەمساوە شیر ھەناردەی دەرەوە کراوە.

ساڵی ١٨٧٠ دەس کراوە بە ئامادەسازی و ھەڵگرتنی شیر لە شوشەدا، کۆمپانیا شیری نیۆیۆرک لەساڵی ١٨٧٧ دا شیر پاکی لە شوشەدا ئامادە کرد، لەبەریتانیا ساڵی ١٨٨٠ کۆمپانیای شیری ئینگلترا شیری شوشەی ئامادە کرد، ساڵی ١٨٨٤ داھێنەرێکی ئەمریکی بەناوی ھیرفی تاتشر، شووشەیەکی تایبەتی شیری داھێنا بەناوی خۆیەوە ناونرا (شوشەی تاتشری شیر ) کە بەرگی مۆم کراو نوسینی لەسەر بوو، دواتر لەساڵی ١٩٣٢ بوتڵی پلاستیکی شیر کە بە کاخەز داپۆشرابوو داھێنرا.

ساڵی ١٨٦٣ لویس پاستۆر زانای فەرەنسی لە بواری کیمیا و زیندەوەرزانی، ھەوڵی دا ھۆکارێک بدۆزێتەوە بۆ لەناو بردنی ئەو بەکتریایەی کە دەبێتە ھۆ خراپ کردنی خواردن و خواردنەوەکان، بۆی دەرکەوت کە بەگەرم کردنی خواردنەوە کان (شەراب و بیرە،،ھتد) تا پلەی ٦٠ دەبێتە ھۆی لەناو بردنی بەکتریا زیان بەخشەکان کە دەبنە ھۆی خراپ بونی یان ترشاندنی ئەم خواردنەوانە، دواتر ئەم کردارەیان ناو نا بەستەرە ( pasteurization ) کە لە ئەسڵدا بۆ بیرەو شەراب بەکار ھاتوە،دواتر لە بواری پاراستنی شیردا بەکار ھات، ھەر شیرێک ھەتا پلەی ٦٠ سەدی بکوڵێنرێ ھەموو بەکتریایەکی زیان بەخشەکانی ناوی دەکوژێ.

ساڵی ١٨٨٠ ئامێر و کەرەستەکانی بەستەرە لە ئەڵمانیا بەرھەم ھات بە مەبستی بازرگانی کرد و فرۆشتنی،ھەروەھا لە سوید سالی ١٨٨٥ لەشارەکانی ستۆکھۆلم و کۆپنھاگن .

سەرچاوەکانی شیر دەستکاری

ھەموو مێینەکانی گیانەوەران سەرچاوەی بەرھەم ھێنانی شیرن. بەلام لەڕوی بەرھەم ھێنانەوە شیری مانگا لە ھەموو گیانەورەکانی تر زیاترە، ھەربۆیە ڕیکخراوی خۆراکی جیھانی FAO لەساڵی ٢٠١١ رای گەیاند کە زیاتر ٪٨٥ بەرھەمی شیر لەسەر ئاستی جھیان ھی مانگایە.

شیری دایک بەشیوازی پیشەسازی وبازرگانی بەرھەم نایەت و نەھاتوە،لەگەڵ ئەوەشدا بانکی شیری دایک ھەیە، واتە شیری ئەو ئافرەتانەی کە شیر دەبەخش تایبەت بۆ ئەو منالانەی کە پێوستیان پێەتی بەھۆکاری جیاواز، وەک (مناڵی نەوەکام (خدج)، ئەومنالانەی کە حەساسیەتیان بەشیری وشک ھەیە،ھەروەھا ھەندێ مناڵیش ھەیە شیری وشک ناتوانێ ھەرس بکات و سودی لێ ببینێ metabolic diseases .

لە وڵاتانی ڕۆژئاواد بەرھەم ھێنانی شیر بەشێوەیەکی بەرفراوان گەشەی سەندوە، بەکار ھێنانی ئامێری شیردۆشین و بەخێو کردنی مانگای تایبەت بەشیر لە پرۆژەکانی گاوداریدا،دابین کردنی خزمەت گوزاری ڤێترنەری،ئەمانەو ھۆکار گەلێکی تر کە یارمەتی دەرن بۆ زیاد کردنی بەرھەمی شیر،مانگای(Holstein) ھۆڵستاین (ھۆڵشتاین ) یەکێکە لە مانگای شیر کە ٪٩٠ مانگای شیری ئەمریکا لەم ڕەگەزەیە، ھەرووەھا ڕیژەی ٪٨٥ ی مانگای شیر لە بەریتانیا لەم ڕەگەزەیە. ڕێژەیکی کەمتر لە مانگای شیر لەم جۆرانەیە لەھەردو ولاتی ناوبراو ھەیە (Ayrshire ئیرشایر، Brown swiss براون سویس، Guernsey گیورێنسی، jersey جێرسی، shorthorn شۆرت ھۆرنی شیر )

شانە بەشانی مانگای شیر جەند جۆر ئاژەڵی تر ھەیە کە مرۆڤ بەخێوی دەکات و سود لەشیرکەی دەبینێ وەک ( گامێش buffalo، بزن goat، مەڕ sheep، ووشتر camel، گوێ درێژ donkey، ئەسپ Horse )ھەروەھا ئاسکە کێوی و گای کێوی, کەڵەکێوی.

بەرھەمھێنانی شیر لەسەر ئاستی جیھان دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٩ دا گەورەترین بەرھەم ھینی شیر و شیرەمەنیەکان لەسەر ئاستی جیھان دەوڵەتانی یەکێتی ئەورپا بوون،دواتر ھیندستان، ئەمریکا،چین،ئەڵمانیا،بەرازیل، ڕوسیا.

ولاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١١ دا ١٣٨ ملیۆن تەن شیریان بەرھەم ھێناووە.

بەھۆی دەولەمەند بونی خەڵکەوە لە ولاتە تازە پێگەیشتوەکان خواردن و بەرھەم ھێنانی شیرو شیرەمەنیەکان رویان لەزیاد بون کردوە،بۆیە جۆرەھا کۆمپانیای بەرھەم ھینان رویان لەو شوێنانە کردوە بۆ ئەو مەبەستە، ھەرجەند لەھەندێ شوێن تائیستاش ھەر بەشیوەیەکی زۆرکەم شیر بەرھەم دێت و کۆدەکرێتەوە و دەیبەنە شوینی کۆکردنەوەی شیر لەناوچەکەدا کارگەی بچوکی تیدایە بۆ خوردنی ڕۆژانەی خەلکەکە بەکاری دەبەن،کەشێوازی پرۆژەی ھەروەزی دەنوێنێ.

لە کوردستان دەستکاری

تا ئیستا بەشیوازی زۆر کۆن بەرھەم ھێنانی شیر بەردەوامە،ئەویش بەھۆی نەبونی کارگەیەکی دروست کردنی شیرەمەنی،زۆر جار گاوداری لەلایەن خەڵکەوە دروست کراوە بەلام دواتر زیان مەند بوە بەھۆی نەبونی بازاری فرۆشتنی شیرەکەی،ئیستاش ئەوانەی کێڵگەی بەرھەم ھێنانی مانگای شیریان ھەیە،دەیبەن لەبازار بە لیتر دەی فرۆش یان دەیکەن بەماست، تائسیتا ئەوندەی من ئاگاداربم کارگەیەکی شیرەمەنی نیە وەک پیوست بەڕیک وپێکی شیری ناوچەکە کۆبکاتەوە وبەرھەمی بھێنێت، زۆربەی شیرەمەنیەکان لە ولاتانی دراوسێەوە ھاوردە دەکرێن.

ھەروەھا لایەنی پەیوەندی دار گرنگی نەداوە بە پرۆژەکانی بەخیوکردنی مانگای شیر و ئاژەلەکانی تر، بەشیوە کۆنەکەی جاران بەخیوکردنی ئاژەڵ بەردەوامە .

ڕادەی بەرھەم ھێنان دەستکاری

ڕیکخراوی خۆراکی جیھانی FAO رای گەیاند کێڵگەکانی بەرھەم ھێنانی شیر لەئیسرائیل بەرزترین رادەی بەرھەم ھێنانیان ھەبوە، لە تۆژینەوەیەکدا کە لیژنەی تۆمارکردنی ئاژەڵ ئەنجامی دابوولە نێوان سالی ٢٠٠١ -٢٠٠٧ بەچەشنێک بەرھەمی شیری ھەرمانگایەک لەساڵیکدا گەیشتۆتە ١٢٥٤٦ کیلۆگرام،بەلام لە ولاتی نیوزلەندا کەمترین ئاست تۆمار کراوە کە ٣٩٧٤ کگم بوە، بۆیە ھەندێ ھۆکار ھەیە کە پەیوەستە بە رادەی بەرھەم ھینانی شیرەوە وەک (خواردن و ئیدارەدان، واتە مانگایەک ئەگەر لە شوێنی خۆی نەجولێ ھەر خواردی باش بخوات شیری زیاترە لەوانەی کە بەخیوکردنەکەی کراوەیەو دەگەرێ،ھەندێ مانگا ھەیە بە ڕەچەلەک شیری زیاتر)

رادەی بەرھەم ھینانی شیری مانگا لەئەمریکا کە ساڵی ٢٠١٠ تۆمار کراوە لەماوەی ساڵێکدا ٩٩٥٤ کگم، لە ھیندستان ١١٥٤ کگم، لەچین ٢٢٨٢ کگم.

نرخی شیر دەستکاری

بەھۆی زۆر بونی دانیشتوان ی سەرگۆی زەوی داوکاری و بەرھەمە ھێنانی شیر زیادی کردوە،لەھەندێ ولاتیش نرخەکان بەرزتر بونەتەوە لەو نرخەی کە حکومەت دیاری کردوە،وەک چین و ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٠ یەک لیر شیر بە ٣٥ سەنت بوە لەئەمریکا،ئەکید ئیستا زیاترە.

لە کوردستان نرخی یەک کیلۆ یان یەک لیتر شیری مانگا لە نیوان (١٠٠٠ -١٢٥٠ ) دینارە.

پۆلێنی شیر دەستکاری

دو جۆر پۆلێن ھەیە بۆشیر یەکەمیان A ئەوجۆرەیە کە راستەو خۆی بەکاردێ بۆ خواردن پاش بەرھەم ھێنان و فرۆشتنی بە کۆگاکان، جۆری دوەمیان B کە ناراستەوخۆ بەکار دێت وەک لە دروست کردنی پەنیرو شیرەمەنیەکانی تر یان دەکرێتە خۆراکی ترەوە بۆخواردن (بسکیت،شکولاتە،ئایسکرێم.....ھتد ).

بەپێ یاسای بەڕێوەبەری ویسکۆنس بۆ کشتوکاڵ وبازرگانی و پاراستنی بەکارھێنەر،جیاوازی کراوە لە نیوان شیری جۆری یەکەم و دوەم B، بەم شێوە: شیری جۆری دوەم B لە بوتڵی گەورەی شیراد لەشوێنێکی سارد دا کە لەئاویکی سارد ھەڵقولاودا بێت لەکانیاوێک دەپاریزرێ و ھەڵدەگیرێ ئینجا بەکار دەھێنرێ بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی،نەک بەھۆی سارد کردنەوەی میکانیکی وەک بەفرەگرەو یەخچاڵ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • وتاریکی د. ناجح گوڵپی، پزیشکی ڤێترنەری راوێژکار، ١٧/١٢/٢٠١٥