شۆڕشی ١٤ی تەممووز

ڕووخاندنی دەسەڵاتی پادشایی عێراق

شۆڕشی ١٤ی تەممووز(گەلاوێژ) لە بنەچەدا کودەتای سەربازی لە ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨، لە دژی سیستەمی پاشایەتی و لە دژی مەلیک فەیسەڵی دووەمی عێراق بەئەنجام گەیەنرا کە بە پێی سەرچاوە نافەرمییەکان لەم شۆڕشە بەکۆی گشتی ١٠٠ کەس کوژران، لە ئەنجامی شۆڕش یان کودەتاکە عەبدولکەریم قاسم بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی ھێنراو رژێمی کۆماری لە عێراق راگەیێنرا، گەرچی لە سەراتادا بزووتنەوەی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ لە عێراق بانگەشەی بۆ دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ دەکرد، بەڵام زۆری نەبرد سەرانی ئەو بزووتنەوەیە، لە بەڵێنەکانی خۆیان ھەڵگەڕانەوە و دەستیانکرد بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەرکوتکردنی ھەر بەرھەڵستکارێکی دەسەڵاتی عەبدولکەریم قاسم و فەرمانڕەوایی شیوعییەکانی عێراق، کە لەو سەردەمە بوونە حیزبی دەسەڵاتدار.

عەبدولکەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف

شکستی شۆڕش بە کودەتای تر دەستکاری

لە ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لەمانگی ڕەمەزاندا حیزبی بەعسی عێراق کودەتای لەدژی حکوومەتەکەی قاسم ئەنجام دا، و تێیدا عەبدولکەریم قاسمیشیان کوشت.

سەرکردەکانی شۆڕش دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری