شاومی (بە ئینگلیزی: Xiaomi) کۆمپانیایەکی چینییە لە بواری ئەلیکترۆنیاتدا، دامەزراوە لەساڵی ٢٠١٠ و کە بارەگای سەرەکیی دەکەوێتە شاری پێکەن. ئەم کۆمپانیایە مۆبایلی زیرەک، نەرمەواڵە، لاپتۆپ، جانتا، مەکینەی ریشتاشین، بڵندگۆی گوێ، تەلەڤیزیۆنی شاومی، پێڵاو، کاتژمێری وەرزشی، و زۆر بەرھەمی دیکە بەرھەم دەھێنێت و دروست دەکات. یەکەم تەلەفۆنی زیرەکیی بڵاوکردەوە لە ئابی ٢٠١١ و بەخێرایی بڵاوبۆوە و فرۆشی باشیان ھەبوو لە چین. لە سەرەتای چارەکی دووەمی ٢٠١٨، شاومی چوارەم گەورەترین پیشەسازی تەلەفۆنی زیرەک بوو، پێشەنگ لەھەردوو بازاڕی گەورەی چین و ھیندستان. شاومی ١٥٬٠٠٠ کارمەندی ھەیە لە چین، ھندستان، مالیزیا، سینگاپۆر و فراوان دەبێت بۆ وڵاتانی دیکە ھەروەک ئیندۆنوسیا، فلیپین، وباشووری ئەفریقیا. بەگوێرەی گۆڤاری فۆبز، لەی جوون، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری شاومی، بەھای سامانەکەی نزیکەی ١٢٫٥ بلیۆن دۆلارە. ١١ھەمین دەوڵەمەنترین کەسە لە چین و ١١٧ھەمین دەوڵەمەندترین کەسیشە لە جیھان.

کۆمپانیای شاومی
ناوی خۆماڵی
小米集团
گشتی
پیشەسازی
دامەزرا٦ی نیسانی ٢٠١٠؛ ١٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٠-٠٤-06)
دامەزرێنەرلەی جوون
بارەگا،
کەسایەتییە سەرەکییەکان
بەرھەمەکان
نیشانە بازرگانییەکان
داھاتincrease داڕێژە:١٧٤٫٩١٥ بلیۆن دۆلار (2018)[١]
ژمارەی کارمەندان
١٦٬٦٨٣ (٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨)[١]
شاومی
چینی 小米
وێبگەmi.com

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Annual Results" (PDF). Archived from the original (PDF) on 14ی Aprilی 2019. Retrieved Mar 20, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)