شانگنو (بە چینی: 匈奴) ئەو دەشتەکییانە بوون کە لە سەدەی سێی پێش زایین تا ٤٦٠ی زایینی لە باکووری چین ژیان. زەوییەکانیان ھیچ بەپیت نەبوون، بۆیە چەندین جار ھەوڵیاندا ھێرش بکەن بۆ سەر چین. بەبینینی ئەمە وەک ھەراسانکردنی چین، یەکەم ئیمپراتۆری چین بەناوی چین شی ھوانگ دیواری مەزنی چینی لە دەوروبەری ٢١٤ تا ٢٠٦ پ. ز بنیات نا بۆ ئەوەی لە چین بەدووریان بگرێت. ھەندێک لە ئیمپراتۆرییەکانی ھان ھەوڵیاندا شەڕەکان بوەستێنن و دۆستایەتیان لەگەڵ دروست بکەن، بەڵام شانگنووەکان ھێشتا بەردەوامیان بە ھێرشەکانیان دا.

لە دەوروبەری ٦٠ پ. ز، ململانێی دەسەڵات دروست بوو و شانگنو دابەش بوو بەسەر پێنج ھۆزدا. ساڵی ٢٠٢ سەرکردەی باشووری شانگنو خۆی ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی ھان کرد کە ناوی ساو ساو بوو. ئێستا ژمارەیەکی زۆری شانگنو بەشێکن لە خەڵکی مەغۆلن، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکیان بۆ ژیانێکی باشتر کۆچیان کردووە بۆ چین.

سەرچاوەکان دەستکاری