شانشینی یۆنان (بە ئینگلیزی: Kingdom of Greece) لە ساڵی ١٨٣٢ دامەزراوە، ئەم شانشینە بە یەکێک لە پاشکۆی دەوڵەتی کۆماری ھێلینیە یەکەمینەکان ھەژمار دەکرێت. ئەمیش بە گوێرەی پەیمانی کۆنستانتاپولی نێودەوڵەتی کە یۆنان تێیدا توانی لەژێر ڕکێفی داگیرکاری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا بێتە دەرەوە.[١]

شانشینی یۆنان
Βασίλειον τῆς Ἑλλάδος
دروشم: 
  • Ἐλευθερία ἢ Θάνατος
    "ئازادی یان مردن"
سروود: Ὕμνος εἰς τὴν Ἐλευθερίαν
"سروود بۆ ئازادی"
شوێنی شانشینی یۆنان
پایتەخت
  • نافپلیۆ (١٨٣٢–١٨٣٤)
  • ئەتینا (١٨٣٤–١٩٢٤، ١٩٣٥–١٩٤١، ١٩٤٤–١٩٧٣)
زمانە فەرمییەکان یۆنانیb
ناوی هاووڵاتی یۆنانییەکان
دەوڵەت
یاسادانەر None (١٨٣٢–١٨٤٣)
پەرلەمانی یۆنان (١٨٤٣–١٩٢٤; ١٩٣٥–١٩٤١; ١٩٤٤–١٩٧٣)
دراو دراچمای یۆنانی (₯)

لە ساڵی ١٩٢٤دا شانشینی یۆنان ھەڵوەشایەوە، جارێکی تر کۆماری ھێلینی دووەم دامەزرا کە ئەمەش دوای ئەوەی یۆنان توانی بەھۆی بزاڤی خەڵکی ڕۆژھەڵاتەوە سەرکەوتن بە دەست بێنێ بەرامبەر تورکیا. لە ساڵی ١٩٣٥دا کودەتایەکی سەربازی لە یۆنان ئەنجام درا کە بووە ھۆی دووبارە دامەزراندنەوەی تەختی پاشایەتیی یۆنان کە تاوەکوو ساڵی ١٩٧٣ی بەردەوام بوو. شانشینەکە لە کۆتاییدا ھەڵوەشایەوە بەھۆی پەیڕەوکردنی حکوومڕانی دیکتاتۆریانەی سەربازی (١٩٦٧–١٩٧٤)، و ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٤ بەھۆی گشت پرسییەکەوە دیسان کۆماری سێیەمی ھێلینی دامەزراوە.[ژێدەر پێویستە]

پێشینەی دەستکاری

زمانی ئاخافتنی یۆنان وەک شێوەزاری ئیمپراتۆریەتیی ڕۆژھەڵاتی ڕۆمانی بوو، و بە ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتین دەناسرا، ئەو ئیمپراتۆریەتەی دەسەڵاتی حکوومکردنی زیاتر لە ١١٠٠ ساڵی تێپەڕاند لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، لەدواییدا لە ساڵی ١٢٠٤ زمانی ئاخافتن بەرەو سستی و نەمان ڕۆیشت لەکاتی ئاوێتە بوونی شاری کۆنستانتاپول لەلایەن ھێزی سەربازی شەڕەکانی خاچپەرستی لاتینییەکانەوە کە کاریگەرییان ھەبوو. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٤٥٣ کۆنستانتینۆپلیان بە ئاسانی گرت و بەرەو باشوور پێشڕەوییان کرد بۆ نیمچەدوورگەی بالکان و لە ساڵی ١٤٥٨ شاری ئەسینایان گرت. یۆنانییەکان ھەتا ساڵی ١٤٦٠ لە پێلۆپۆنزیدا مانەوە، و ڤێنیسیا و جینۆوا لەگەڵ ھەندێک لە دوورگەکاندا بەسترابوون، لە ١٥٠٠ زۆربەی دەشت و دوورگەکانی یۆنان لە دەستی عوسمانییەکان بوون. چیاکانی یۆنان بەشێوەیەکی بەرفراوان دوورە دەست مابوونەوە، یۆنانییەکان بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتی بێگانە ھەڵبێن و شەڕی گەریلا بکەن ئەم چیایانە ببوو بە پەناگەیەک بۆیان.[٢]

ئامادەکاریی شەڕی سەربەخۆییی یۆنان دەستکاری

لە چوارچێوەی ئارەزوویەکی بێ وێنە بۆ سەربەخۆییی بوون لەدەست داگیرکەری تورکەوە و بە کاریگەریی ئاشکرای کۆمەڵگا نھێنییەکانی ھاوشێوە لە شوێنەکانی دیکەی ئەورووپا، لە ساڵی ١٨١٤ یۆنانییەکان کە ژمارەیان سێ بوو لە ئۆدیسا کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بڕیاری دەستوور بۆ ڕێکخراوێکی نھێنیی بدەن کە بە مۆدی فریماسۆنی دەناسرا. مەبەست لەم ڕێکخراوەیە ئەوە بوو بۆ یەکخستنی ھەموو چەندین شۆڕش لە ناوچەی یۆناندا پیلانیان بۆ دانرا و یەکەمیان لە ٦ی ئازاری ١٨٢١ لە پرەنسیپەکانی دانوبیان دەستی پێکرد. لەلایەن عوسمانییەکانەوە دانرا، بەڵام مەشخەڵەکە داگیرسابوو و لە کۆتاییی ھەمان مانگدا پیلۆپۆنێس لە شۆڕشێکی کراوەی یۆنانییەکان بوو لە ڕێکخراوێکی چەکداری بۆ ڕووخاندنی حوکمی تورکیا. سێ کەسە یۆنانییەکەی دامەزرێنەرەکە ئەمانە بوون نیکۆلاس سکۆفاس خەڵکی پارێزگای ئارتا و ئیمانول زانتۆس خەڵکی باتمۆس و ئاساناسیۆس تساکالۆڤ خەڵکی لۆنینا. پاناگیۆتیس ئەناگنۆستۆپۆلۆس کە خەڵکی ئەندریتسیانیا بوو بووە چوارەم ئەندام لە ڕێکخراوەکە.[٣]

لە ناوچەی یۆناندا پیلان بۆ ھەڵگیرسانی چەندین شۆڕش گێردرا، یەکەمیان لە ٦ی ئازاری ١٨٢١ لە ھەرێمی دانوب دەستی پێکرد. لەلایەن عوسمانییەکانەوە دامرکایەوە، بەڵام مەشخەڵی شۆڕشەکە داگیرساوە و لە کۆتاییی ھەمان مانگدا پیلۆپۆنێس شۆڕشێکی تری تیادا ھەڵگیرسایەوە و بە دەسپێکی شۆڕش ھەژمار کرا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kingdom of Greece", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-01-13, retrieved 2022-01-28
  2. ^ Cavendish, Marshall (2009). World and Its Peoples. Marshall Cavendish. p. 1478. ISBN 978-0-7614-7902-4. The klephts were descendants of Greeks who fled into the mountains to avoid the Turks in the fifteenth century and who remained active as brigands into the nineteenth century.
  3. ^ Alison, Phillips W. (1897). The war of Greek independence, 1821 to 1833. London : Smith, Elder. pp. 20, 21. (retrieved from University of California Library)
  4. ^ "Kingdoms of Greece – Kingdom of Greece". www.historyfiles.co.uk.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری