شانشینی ڤویرتمبێرگ

شانشینی ڤوورتمبێرگ (بە ئاڵمانیایی: Königreich Württemberg) ناوی دەوڵەتێک بوو کە لە ١٨٠٦ەوە ھەتا ١٩١٨ لەو ھەرێمەی کە ئێستا پێدەوترێ بادێن-ڤوورتمبێرگ لە ئاڵمانیادا فەرمانڕەوا بوو. ئەو دەوڵەتە لە ڕاستیدا درێژەی دووکنشینی ڤوورتمبێرگ بوو کە ساڵی ١٤٩٥ پێکھاتبوو. پایتەختیشی شاری شتوتگارت بوو.

نەخشەی شانشینی ڤوورتمبێرگ لە ناو ئیمپراتۆریی ئاڵمانیا
تاجی شاھانەی ڤوورتمبێرگ
ئاڵای دەوڵەتی ڤوورتمبێرگ

ناوی شاکان دەستکاری

  1. فرێدریکی یەکەم، ١٨٠٦ تا ١٨١٦
  2. ویڵیامی یەکەم، ١٨١٦ تا ١٨٦٤
  3. چارڵز، ١٨٦٤ تا ١٨٩١
  4. ویڵیامی دووھەم، ١٨٩١ تا ١٩١٨