شانشینی پێشەنگییەکان


شانشینی پێشەنگییەکان (بەئینگلیزیی: Protista)، کۆمەڵێکی فرەجۆر لە زیندەوەری ناووک ڕاستەقینەی تێدایە، کە شانەی ڕاستەقینەیان نییە. پێشەنگییەکان؛ بەپشتبەستن بەڕێگەی خۆراکییان (خۆژێن یان خۆنەژێن یان مژین) دەکرێنە سێ کۆمەڵەوە، ئەوانیش:

گەشەسەندنی زیندەوەران بە شێوەی خێزانی، وێنەکە شێوازی زیندەوەری eukaryotes(حقیقیات النوی) نیشان دەدات

زۆربەی پێشەنگییەکان تاکخانەن و ھەندێکییان فرەخانەن. پێشەنگییەکان بەسەربەستیی لە ژینگە ئاوییەکاندا یان لە خاکە شێدارەکاندا ھەن. بەمشەخۆریی یان ھاوژیانیی لەگەڵ زیندەوەرانی دیکەدا دەژین. پێشەنگییەکان بەھۆی کوڵکەکان یان قامچییەکان یان گەندەپێیەکان یان بەجوڵەی خلیسکان دەجوڵێن. زۆربەی پێشەنگییەکان ناتوخمانە زۆر دەبن.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پەڕتووکی زیندەزانیی پۆلی یانزەھەمی زانستی - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (لاپەڕە ٩٣)
  2. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/File:Tree_of_Living_Organisms_2.png
  3. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Protist