شارستانی میاندواو یان شارستانی نێوئاوان (بە فارسی: شھرستان میاندوآب‎، بە ئازەربایجانی: قوشاچای بۆلگەسی)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری نێوئاوانە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی ملکان و شارستانی چواربورج لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی بۆکان و شارستانی مەھاباد و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی بارووق و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ دەریاچەی ورمێ. ئەم شارستانە لە ساڵی ١٩٥٨ بووە بە شارستان. لە تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ بەشی باروق و مەرحەمەت ئاباد لەم شارستانە جیاکرانەوە و بوونە شارستانی سەربەخۆ.[١]

شارستانی میاندواو
شارستانی نێوئاوان
شھرستان میاندوآب - قوشاچای بۆلگەسی - Miandoab County
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
بوون بە شارستان١٩٥٨
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانعەلی پەیام
ڕووبەر
 • شارستان٨٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٢٦ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان٢٧٣٬٩٤٩
 • شاری
١٤٨٬٠٥٦
 • لادێیی
١٢٥٬٨٩٣
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی) و ئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە) و یارسان
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەمیاندواو

شارەکان دەستکاری

مرۆڤناسی دەستکاری

لایەنی پێکھاتەی زمانی و ئایینی ئەو شارستانە لە چاو شارستانەکانی دیکە ھێندێک جیاوازی ھەیە. شارستانی میاندواو خاوەن گوندێکی کوردی کورمانج زمان دێی گوزلی و نزیکەی ١٥ گوندێکی گۆران یان ئەھلی حەقە. بەھاییەکانیش ڕێژەیەکی کەمی دانیشتووانی ئەو شارستانە پێک دێنن. لە ساڵی ٢٠٠٦دا بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران، ٢٤٤ ھەزار و ٨٢٥ کەس لەو شارستانەدا دەژین. لەو ژمارەیە تەنیا ١١٪ واتا دەوروبەری ٢٧ ھەزار کەسی بە زمانی کوردی قسە دەکەن و ئەوانی دیکەش بە زمانی ئازەری دەدوێن. لە ٣ شاری میاندواو وەک ناوەندی شارستان، بارووق و چواربورج پێکھاتووە. ١٩٤ دێی ھەیە و ٤١ کوردن و ئەوانی دیکەش ئازەرین.

سەرچاوەکان دەستکاری