شارستانی بیجاڕ یان قەزای بیجاڕ یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە و دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەم پارێزگایەوە و ناوەندەکەی شاری بیجاڕە.خەڵکی بیجاڕ بە زمانی کوردی قسەی دەکن.[١]

شارستانی بیجاڕ
Bijar County
شھرستان بیجار - بیجار بؤلگەسی
جێگەی لە پارێزگای کوردستاندا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای کوردستان
دەسەڵات
 • ڕاژۆربێژەن زەندیە
ڕووبەر
 • شارستان٤٣٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٦٨٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٩٤٠ مەتر (٦٬٣٦٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان٨٩١٦٢
 • شاری
٥٦٨٥٧
 • لادێیی
٣٢٣٠٥
سەرناوی دانیشتووبیجاڕی یا گەڕووسی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (گەڕووسی و سۆرانی
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٨٧
وێبگەفەرمانداری بیجاڕ

دانیشتوان دەستکاری

بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە (٨٩,١٦٢) کەس و (٤٤,٨٣٢)نێر و (٤٤,٣٣٠)مێ و (٢٧,٧٥٩)خێزان پێکھاتووە.[٢] دانیشتووانی ئەم شارستانە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.

دانیشتووانی گوندەکان دەستکاری

  • ژمارەی دانیشتوانی گوندەکانی ئەم شارستانە دەکاتە (٣٢,٣٠٥)کەس لە کورد و لە ئازەرییەکان پێکھاتووە:
    • ژمارەی کورد: (١٩,٤٤٠)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٦٠,١٪)ی دانیشتوانی گوندەکان.
    • ژمارەی ئازەرییەکان: (١٢,٨٦٥)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٣٩,٩٪)ی دانیشتوانی گوندەکان.

دانیشتوانی شارۆچکەی بیجاڕ دەستکاری

دانیشتوانی شارەدێی یاسووکەند دەستکاری

  • ژمارەی دانیشتوانی شارەدێی یاسووکەند دەکاتە (٣,٤٩٠)کەس لە کورد و لە ئازەرییەکان پێکھاتووە:
    • ژمارەی کورد: (١,٧٤٥)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٥٠٪)ی دانیشتوانی شارەدێیەکە.
    • ژمارەی ئازەرییەکان: (١,٧٤٥)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٥٠٪)ی دانیشتوانی شارەدێیەکە.

دانیشتوانی شارەدێی باوەڕەشانی دەستکاری

  • ژمارەی دانیشتوانی شارەدێی باوەڕەشانی دەکاتە (٥٠٩)کەس کە سەرجەمیان لە کورد پێکھاتووە.

دانیشتوانی شارەدێی پیرتاج دەستکاری

دانیشتوانی شارەدێی تۆپاغاج دەستکاری

  • ژمارەی دانیشتوانی شارەدێی تۆپاغاج دەکاتە (١,٦٤٥)کەس لە کورد و لە ئازەرییەکان پێکھاتووە:
    • ژمارەی کورد: (٩٨٧)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٦٠٪)ی دانیشتوانی شارەدێیەکە.
    • ژمارەی ئازەرییەکان: (٦٥٨)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٤٠٪)ی دانیشتوانی شارەدێیەکە.

دانیشتوانی شارستانەکە دەستکاری

پێکھاتەی شارستانی بیجاڕ
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
کورد
  
٩٦٫٥٪
ئازەرییەکان
  
٣٫٥٪

ئایین و ئایینزا دەستکاری

کلتوری ئایینی دەستکاری

  • بینینی ڕێوی باشە.
  • ڕۆکردنی ئاو لەدوای گەشتیاردا.
  • ئاھەنگی قەشەنگی چوارشەمە سوورە.
  • ئاھەنگێڕانی خەڵکی شارستانەکە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کۆن و نەتەوەییەوە.
  • لە شەوی یەڵدادا جەژن لە کەسی تازە ھاوسەر دەکەن.

دابەشی کارگێڕی دەستکاری

ناوچە گوندەوار شارۆچکە
ناوچەی ناوەند گوندەواری دەوروبەری بیجاڕ
گوندەواری خوڕخوڕە
گوندەواری سێڵاوتان
گوندەواری نەجەفاوا
گوندەواری سیامەنسور
بیجاڕ
تۆپاغاج
چەنگ ئەڵماس گوندەواری باوەڕەشانی
گوندەواری پیرتاج
گوندەواری خەسراوا
باوەڕەشانی
پیرتاج
کوڕانی گوندەواری کوڕانی
گوندەواری تەغامین
گوندەواری گوێرگون
یاسووکەند

جوگرافیای سروشتی و مرۆیی دەستکاری

شارستانی بیجاڕ پێکھاتووە لە ڕووبەرێکی شاخاوی و کەوتووەتە کۆتایی زنجیرە چیاییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و سێیەکی خاکەکەی شاخاوییە. زۆری پێکھاتەکەی لە بەردی نیشتوو پێکھاتووە بەتایبەتی پێکھاتە گڵییەکەی، ئەم تێکەڵەی خاکە پێکھاتووە لە گەچ و لمین و پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینییووە لە سەردەمی سێیەمی جیۆلۆجیدا.

دەکەوێتە ٤٧ پلە و ٣٦ خولەکی ڕۆژھەڵاتی گرێنچ و ٣٥ پلە و ٥٢ خولەکی باکووری ھێڵی کەمەرەیی.

شوێنی جوگرافی دەستکاری

چیاکانی بیجاڕ دەستکاری

لەم شارستانەدا سێ زنجیرە چیای بە خێر و بێر ھەڵکەوتووە:

١- زنجیرە چیاکانی باکوور: لە کۆتا خاکی باکووری ئەم شارستانەدا چیا بەرز و بەسام و خاکییە بێ بەردەکان، لە باکووری ڕۆژاواوە بەرەو باشووری ڕۆژھەڵات کشاون، کەتیرەشان و ئاوڕێژەکانیان بە سنوری نێوان بیجاڕ و مەڵبەندە کوردنشینەکانی تیکابی ھەوشار و زەنگان دەژمێردرێ.

بڵندترین لوتکەی ئەم زنجیرە چیایە:

  • لوتکەی کێوی گوندەکانی نەوبەھار و ئەمیناوا ٢٢٩٨م.
  • لوتکەی کێوی ڕۆژاوای کوتانی سەرێ ٢١٣٠م.
  • لوتکەی کێوی ئیمامزادە - ھەیوانساری ٢٥١٢م.
  • لوتکەی زڕنیخ ٣١٢٠م.
  • لوتکەی گوڵەزەرد ٢٩٩٠م.
  • لوتکەی قەرەداغ ٢٨٨٠م.
  • لوتکەی سوپاسالار ٢٣٨٥م.
  • لوتکەی خاڵداغی ٢٦٢١م.
  • لوتکەی شانشین ٣٢٠٠م.
  • لوتکەی بلاوج ٢١٣٨م.

٢- زنجیرە چیاکانی ناوەند: شان بە شانی چیاکانی باکوور لە گوندەواری قەرەتەورەی دیواندەرەوە بەرەو ناوەندی بیجاڕ و گوندەواری پیرتاج دێت و دەنوسێت بە چیاکانی (خەرقان)ەوە.

بڵندترین لوتکەی ئەم زنجیرە چیایە:

  • لوتکەی نەقارەقوت ٢٢٣٤م.
  • لوتکەی ھەمزەی عەرەو(ھەمزەعەرەب) ٢٥٥٥م.
  • لوتکەی سەرقەیسە ٢٣٤٦م.
  • لوتکەی پەنجەعەلی ٢٤٠٧م.
  • لوتکەی تماشا ٢٢٥٨م.
  • لوتکەی چەنگ ئەڵماس ٢٥٢٥م.

٣- زنجیرە چیاکانی باشوور: تیرەشانەکانیان بە سنوری سروشتی نێوان مەڵبەندی بیجاڕ و قوروە دەژمێردرێ.

بڵندترین لوتکەی ئەم زنجیرە چیایە:

  • لوتکەی زێراوا ٢٦٤٢م.
  • لوتکەی پیرمەحمود ٢٦٤٢م.
  • لوتکەی پشتەنگ ٢١٦١م.

ناوچەی پارێزراوی بیجاڕ دەستکاری

ئەم ڕووبەرە گرنگترین ناوچەی ژینگەی سروشتییە لە پارێزگای کوردستاندا و ڕووبەرەکەی (٢٣٫٠٠٠) ھێکتارە و کەوتوەتە باکووری پارێزگاکە.

ڕووبار و سەرچاوە ئاوییەکان دەستکاری

ڕووبارەکانی ئەم شارستانە بریتییە لە:

ڕووبارەکانی شارستانی بیجاڕ

 • قەمچوخە  • زەرد  • دەروێش خاکی  • گەوزەن  • شۆراو(سوێراو)  • پشتقەڵا  • زاغەپۆڵا  • تەڵوار  • خەسراوا  • شارک  • وزندەرە  • قزڵ وەزان  •

 
ڕووباری قزڵ وەزان

بەنداوی گوڵبولاخ دەستکاری

بەنداوی گڵی(خاکی) گوڵبولاخ لە (١٥کم)ی نێوان بیجاڕ و قوروەدایە لەسەر چۆمی (ئوزن دەرە) دروست کراوە، توانای گلدانەوەی (٨)ملیۆن مەترسێجا ئاوی ھەیە، وە توانای ئاودێری کردنی (٨٠٠)ھێکتار زەوی کشتوکاڵی ھەیە.[٤]

ئاو و ھەوا دەستکاری

ئاو و ھەوای ئەم شارستانە نیمچە وشکە. بەھۆی بەرزییەکانی ئەم شارستانە بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە، جیاوازی پلەی گەرمی لە ساردترین ڕۆژ و گەرمترین ڕۆژدا لە ساڵێکدا جیاوازییەکەیان (٧٩)پلەی سەدییە. نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی ڕێبەنداندا (-٣٨)پلەی سەدییە و بەرزترین پلەی گەرمی لەمانگی پووشپەڕدا (٤١)پلەی سەدییە. ڕێژەی باران بارینی ساڵانە لەم شارستانەدا (٤٣٩٫٩ملم). کاتی وشکی مانگانەی ئەم شارستانە (٤)مانگە و ڕۆژانی بەستنی (١٠٧) ڕۆژە.

ناودارانی بیجاڕ دەستکاری

  • ئەمیر نیزامی گەڕووسی: سیاسەتوان، ئەدیب و خۆشنووسی سەردەمی قاجار
  • زوبەیدە خانم ئەمینە ئەقدەس: لە ھاوسەرانی ناسرەدین شای قاجار
  • فازڵ خان گەڕووسی: شاعیر و نووسەری دەرباری فەتحعەلی شا
  • ئیسمایل خانی ئاوەجیانی گەڕووسی: مونشی ناەرەدین شا
  • عەلیڕەزاخان گەڕووسی
  • میرزا حسێن عەلی گەڕووسی
  • شێخ عەبدولحسێن فازڵ گەڕووسی
  • شێخ عەبدولمەجید گەڕووسی
  • عەلی ئەوسەتی ئەنساری گەڕووسی
  • شێخ موحەمەد نەبی شەریعەت
  • غوڵامعەلی بایەندۆر: سەرکردەی ھێزی دەریایی شاھەنشاھی ئێران
  • یەدوڵا بایەندۆر
  • عەلی ئەسغەر ئەمیرانی: ڕۆژنامەوان
  • نەسروڵا بەنی سەدر
  • عیزەتوڵا ڕیازی: یەکەمین پزیشکی پسپۆڕ لە پارێزگای کوردستان
  • عەبدوڵڵا ڕەمەزانزادە: سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ
  • فەرھاد ئەسڵانی: شانۆکاری شانۆ و سینەما
  • سەعید ئاغاخانی: نووسەر، دەرھێنەر و شانۆکاری شانۆ و سینەما و تێلڤزیۆن
  • ئیحسان ھۆشمەند: چالاکی نەتەوەیی مەزھەبی، لێکۆڵەر
  • موحەمەدعەلی کووشا: دەرسبێژی حەوزەی عیلمییەی قوم
  • جەمشید فەرەجوەند: وێنەگر
  • بەیتوڵا عەباسپوور: قارەمانی جیھانی وەرزش
  • مەحموود دینی
  • مەحموود شەھریاری: پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی ئێران

چێشت و خۆراکە خۆماڵییەکان دەستکاری

خۆراکە خۆماڵییەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە:

پیشەسازی دەستکاری

 
قاڵی بیجاڕ

کارخانە و کانەکان دەستکاری

  • کارخانەی خوێی ئاوی لە (٥٦کم)ی ڕێگای بیجاڕ - زەنگاندایە کە ساڵانە ١٠،٠٠٠ تەن دەدات.
  • گەچی مورادقولی لە (٢٥کم)ی ڕێگای بیجاڕ - تیکابدایە کە ساڵانە ٢،٥٠٠ تەن دەدات.
  • گەچی خۆش مەقام لە (٣٤کم)ی ڕێگای بیجاڕ - زەنگاندایە کە ساڵانە ٢،٤٠٠ تەن دەدات.
  • گەچی شورسو لە (٢٥کم)ی ڕێگای بیجاڕ - زەنگاندایە کە ساڵانە ٢،٥٠٠ تەن دەدات.
  • کانی چاڵی زاخە لە (٤کم) لە بیجاڕەوە دوورە کە ساڵانە ٥،٠٠٠ تەن دەدات.
  • کارخانەی چیمەنتۆی کوردستان لە لە خاکی گوندی ئاڵی بەدەڵدایە لە قەراخی ڕێگای بیجاڕ - تیکابدایە کە ڕۆژانە ٣،٢٠٠ تەن دەدات.
  • کارگەی ئاسنی شارەک.
  • کانی قسڵی قامیشلو.

پیشە دەستییەکان دەستکاری

ناوچەی بیجاڕ لە پیشە دەستییەکاندا، بە تایبەت قاڵی(مافوورە) و بەڕە (گڵیم) ناوبانگی زۆری ھەیە، پیشەدەستییەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە:

  • قاڵی
  • قاڵیچە (دووسێ)
  • بەڕە
  • جاجم

گەشتیاری دەستکاری

شوێنەوارەکان دەستکاری

  • قەڵای قەمچوقە
  • پردی سەڵواتاوا
  • یاسووکەند و ئیمامزا عەقیل
  • مزگت خەسراوای گەڕووس
  • تەپەی قەواسوور
  • ئووچە گونبەد
  • دنگز قەڵا
  • تەپەی سەراو گورگین
  • چاڵ تەپە
  • بورجی خشتی ئەشقون بابا
  • زیارەتگای ھەمزەی رۆ
  • زیارەتگای ساحیبەخاتوون
  • حەمامی یاسووکەند

شوێنی گەشتیاری دەستکاری

خوێندنگاکان دەستکاری

  • زانکۆی ئەندازیاری و زانستی پایەی بیجاڕ
  • زانستگای ئازادی بیجاڕ
  • زانستگای پەیام نوور
  • پەیمانگەی عیلمی -کاربردی بیجاڕ


ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bijar Government(فارسی). سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی تشرینی یەکەم ٢٠١١.
  2. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
  3. ^ سەرتیپ ڕیزمارا. فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)(فارسی).
  4. ^ http://www.bijar.ir/fa-IR/BijarPortal/4640/page/سد-گلبلاغ-بیجار-

بەستەری دەرکی دەستکاری