سەفسەتەگەری بە واتای دوو شتی جیاواز، بەڵام تێکچنراو دێ: لە یۆنانی کۆندا، سەفستەگەران یان سۆفیستەکان یان سۆفستایییەکان دەستەیەک بوون لە مامۆستایانی شارەزا لە بەکارھێنانی ئامرازەکانی فەلسەفە و ڕەوانبێژی بۆ فێرکردنی فەزیلەت و سەرڤانی بە دەوڵەتپیاوانی لاو و پسمیران؛ لە پێناسەی نوێدا (بەگوێرەی ئەفلاتوون)، سەفسەتە بریتییە لە بیانوویەکی خڵەتێنەری بەکارھێنراو بۆ خڵەتاندنی کەسێک.

زاراوەی سۆفیست لە وشەی یۆنانیی sophistēs-ەوە سەرچاوە دەگرێ کە واتە "ئەوەی چازانی دەکا".

لە زۆربەی کاتدا و تا ئێستا پرۆتاگۆراس بە یەکەم سۆفیست دادەنرێ. ھەروەھا چەند سۆفیستێکی تریش لە دوای ئەو ھەن وەکوو گۆرگیاس، پرۆیکەس و ھیپیاس و ھتد...

کاربردی نوێ دەستکاری

لە کاربردی نوێ و ھاوچەرخدا، سەفسەتەگەری، سۆفیست، یان سەفسەتە بە کۆمەڵێک زاراوەی ھاوڕێ لەگەڵ سووکایەتی دەژمێردرێن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری و زاڵێتیی زۆرێک لە فەیلەسووفەکانی سەردەمانی پێشوو (سەفسەتەگەری و ئەفڵاتوونیزم دوو قوتابخانەی دژ بەیەک بوون).