سەعدوون حەممادی

سیاسەتمەدارێکی عێراقی

سەعدوون حەممادی (لەدایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٣٠ – مردووی ١٤ی ئازاری ٢٠٠٧) کەسایەتی سیاسیی عێراقی بوو، ماوەیەکی کورت لەسەردەمی سەرۆکایەتی سەددام حوسێن بوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئازار تاکوو ئەیلوولی ١٩٩١. سەعدون جێگای سەددامی گرتەوە وەک سەرۆکوەزیران ئەمەش ئەوکاتەبوو کە سەددام لەژێر فشاری چاکسازیکردندابوو.

سەعدوون حەممادی
٣٣ەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق
١٢ەمین سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
٢٣ی ئازاری ١٩٩١ – ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩١
سەرۆک کۆمار سەددام حوسێن
پێشینە سەددام حوسێن
پاشینە محەممەد حەمزە زوبەیدی
ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی بەعسی عێراق
لە پۆستدا بووە
١٩٩٤ – ئایاری ٢٠٠١
لە پۆستدا بووە
حوزەیرانی ١٩٨٢ – ئەیلوولی ١٩٩١
لە پۆستدا بووە
٢ی شوباتی ١٩٦٢ – ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٣
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٣٠
کەربەلا، عێراق
مردن ١٤ی ئازاری ٢٠٠٧ (٧٦ ساڵ)
ئەڵمانیا
پارتی سیاسی حیزبی بەعس
خوێندن لە زانکۆی دیمەشق
ئایین شیعە

حەممادی لەدایکبووی کەربەلابوو و شیعەبوو. لە ساڵانی چلەکان پەیوەندی بە حیزبی بەعس کرد. لەساڵی ١٩٥٦، دکتۆرای لەئابووری بەدەستھێنا لەزانکۆی ویسکۆنسن مادیسۆن. حەممادی ماوەیەک وەک وەزیری نەوت کاربەدەستبووە، ھەروەھا لەساڵانی ١٩٧٤ تاکوو ١٩٨٣ وەزیری دەرەوە بووە. حەممادی لەماوەی ١٩٨٣ بۆ ١٩٩٠ و پاشان لە ١٩٩٦ تاکوو کەوتنی بەغدا لە ٢٠٠٣ ئەوا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران (پەرلەمان) ی عێراق بوو.

حەممادی لەدوای گرتنی بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە، ماوەی ٩ مانگ لەزیندایی ئەمریکییەکان مایەوە. دواتر لە شووباتی ٢٠٠٤ ئازادکرا و گواسترایەوە بۆ قەتەر و لەوێ چارەسەری تەندرووستی بۆکرا. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٠٧، لە نەخۆشخانەیەک لەئەڵمانیا بەنەخۆشی شێرپەنجەی خوێن مرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • وتاری سەعدوون حەممادی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکان لە ٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٠١٩.