سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کورستان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، کەناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری سەربەخۆییە لە باکووری عێراق. پەرلەمانی کوردستان متمانە دەبەخشێت بە حکوومەت و چاودێرە بەسەر کارەکانییەوە.[١] لە ئێستادا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستانە لە ١٠ - ٧ - ٢٠١٩ـەوە

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
دروشمی فەرمی
ئێستا
مەسروور بارزانی (جاری یەکەم)

لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (ە)وە
بارەگاھەولێر،  ھەرێمی کوردستان
ناونەرسەرۆکی ھەرێمی کوردستان
دەستنیشانکەرپەرلەمانی کوردستان
ماوەی پایە٤ ساڵ ، نوێدەکرێتەوە
خاوەن پایەی دەستپێکفوئاد مەعسووم (دیفاکتۆ)
نێچیرڤان بارزانی (یاسایی)
دامەزراندنی پایە٤ی تەممووزی ١٩٩٢ (دیفاکتۆ)
١ی ئازاری ٢٠٠٦ (یاسایی)
ماڵپەڕwww.krg.org

١٩٩٢–٢٠٠٥ دەستکاری

دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ١٩٩٢، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانیان سەرکەوتن بەدەستبھێنن دوای ئەوەی ھەریەکەیان توانی ٥٠ کورسی لەکۆی ١٠٠ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن، بۆیە بڕیارییاندا کە حکوومەتێکی یەکگرتوو دروست بکەن کە حکوومەتی ئەو کاتەی عێراق (بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن) دانی پێدانەنا.[٢]

 
ھەڕیمی کوردستان لەدوای ١٩٩٨، ناوچەی سەوز لەژێردەستی یەکێتی دایە، ناوچەی زەرد لەژێردەستی پارتی دایە.

حکوومەتی یەکگرتووی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بوو تا ساتی ھەڵگیرسانی شەڕی براکوژی لەنێوان ھەردوو حیزبە سەرەکییەکەی ھەرێم، لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد و تا ١٩٩٨ بەردەوام بوو. لەئەنجامدا و لە ١٩٩٦دا، حکوومەتی ھەرێم دابەشبوو بۆ دوو ناوچەی بەڕێوەبردن، پارتی لەناوچەی ژێردەستی خۆیدا ھەولێری دیاریکرد، لەناوچەی ژێردەستی یەکێتیدا سلێمانی دیاریکرا وەکو ناوەندی بەڕێوەبردن.

ناوچەی سەوز دەستکاری

ز وێنە ناو
(لەدایکبوون-مردن)
ماوەی دەسەڵات حیزبی سیاسی
وەرگرتنی دەسەڵات دەستبەرداربوون
١   فوئاد مەعسووم
(١٩٣٨–)
٤ی تەممووزی ١٩٩٢ ٢٦ی نیسانی ١٩٩٣ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢   کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
(١٩٥٢–)
٢٦ی نیسانی ١٩٩٣ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٣   بەرھەم ئەحمەد ساڵح
(١٩٦٠–)
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ ٤ی تەممووزی ٢٠٠٤ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٤   عومەر فەتاح
(١٩٤٨–)
٤ی تەممووزی ٢٠٠٤ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ناوچەی زەرد دەستکاری

ز وێنە ناو
(لەدایکبوون-مردن)
ماوەی دەسەڵات حیزبی سیاسی
وەرگرتنی دەسەڵات دەستبەرداربوون
١   ڕۆژ نوری شاوێس
(١٩٤٧–)
٢٦ی ئەیلوولی ١٩٩٦ ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ پارتی دیموکراتی کوردستان
٢   نێچیرڤان بارزانی
(١٩٦٦–)
٢٠ی کانوونی ١٩٩٩ ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٥ پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠٠٦ - ئێستا دەستکاری

دوای ئاشتەوایی نێوان یەکێتی و پارتی و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ٢٠٠٥ لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ دا، بەپێی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پارتی دەبێت و یەکێتیش خولی کۆتایی وەردەگرێت.[٣]

ز وێنە ناو
(لەدایکبوون-مردن)
ماوەی دەسەڵات حیزبی سیاسی
وەرگرتنی دەسەڵات دەستبەرداربوون
١   نێچیرڤان بارزانی
(١٩٦٦–)
١ی ئازاری ٢٠٠٦ ٣١ی ئابی ٢٠٠٩ پارتی دیموکراتی کوردستان
٢   بەرھەم ئەحمەد ساڵح
(١٩٦٠–)
١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١   نێچیرڤان بارزانی
(١٩٦٦–)
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ پارتی دیموکراتی کوردستان
٣   مەسروور بارزانی
(١٩٦٩–)
١٠ی تەممووزی ٢٠١٩[٤] ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ "KRG". Archived from the original on 10ی Octoberی 2017. Retrieved 9ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Galbraith, Peter (2006), The End of Iraq: How American Incompetence Created a War without End; Simon and Schuster. ISBN 0-7432-9423-8
  3. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2010-01-04. Retrieved 2010-02-03.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://www.nrttv.com/News.aspx?id=17238&MapID=1

سەرچاوەکان دەستکاری