سەردەمی ڤیکتۆریا

سەردەمێکی مێژوویی ئیمپراتۆریەتیی بریتانیا

سەردەمی ڤیکتۆریا سەردەمێک بوو لە مێژووی شانشینی یەکگرتوو کە ڕژێمی شاژن ڤیکتۆریا تێیدا حوکمی دەکرد لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٨٣٧ەوە تاکوو مردنی شاژن ڤیکتۆریا لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٠١. ئەم ماوەیە دوای سەردەمی ڕیجنسی و پێش سەردەمی ئێدوارد. ئەم ماوەیە دوای دەرچوونی قانوونی چاکسازیکردنی ١٨٣٢ ھاتە ئاراوە، کە باسی لە چاکسازیکردنی سیستمی دەنگدان و ھەڵبژاردنەکانی دەکرد. لەم ماوەیەدا، ئایین بە شێوەیەکی بەربڵاو و فراوان بانگەشەی بۆ پێوەرێکی ڕەوشتی بەرزتر دەکرد، بە تایبەتی لەلایەن ئەو لایەنانەی کە پەیوەندیداربوون بە کڵێسای ئینگلتەراوە. لەم کاتەدا، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ وڵاتە زلھێزەکاندا بە شێوەیەکی گشتی کاریگەریی کایە مەزنەکەی لەسەر بوو، کە گەمەیەکی دیپلۆماتیکی نێوان ڕووسیا و بەریتانیا بوو، کە لە دەرەنجامدا شەڕی کریمیانی لێکەوتەوە. لە سایەی خواستی بەریتانیا بۆ زیادکردنی توانا بازرگانییەکانی، توانیان لەم سەردەمەدا بازرگانییەکی جیھانیی جێگیر پێک بھێنن. بەریتانیا کەوتە ھەوڵی گەورەکردنی ئیمپراتۆرییەتەکەی، ئەمەش بە داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کە بە شێوەیەکی زیاتر دەکەوتنە ئاسیا و ئەفریقاوە؛ ئەمەش وای لە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا کرد کە ببێتە گەورەترین ئیمپراتۆریەت لە مێژوودا. ئەم سەردەمە بە سەردەمی بووژاندنەوە و پێشکەوتنی شانشینی یەکگرتوو ناسراوە.[١]

سەردەمی ڤیکتۆریا
١٨٣٧–١٩٠١
وێنەیەکی ڕەش و سپیی شاژن ڤیکۆتریا.
شاژن ڤیکتۆریا لە ١٨٨٧دا
لەپێشسەردەمی ڕیجنسی
لەپاشسەردەمی ئێدوارد
شاڤیکتۆریا
سەرکردە(کان)ویلیام لامب
ڕۆبێرت پیڵ
جۆن ڕەسڵ
ئێدوارد سمیت-ستانلی
جۆرج ھامیلتن-گۆردن
ھێنری جۆن تیمپڵ
بێنجەمن دیزرەیلی
ویلیام ئیوارد گلادستن
ڕۆبێرت گاسکۆین-سیسڵ
ئارکیباڵد پریمرۆز

لە ڕووی ئایدۆلۆژیاوە، لەم سەردەمەدا، بەریتانیا پشتی کردە ڕیالیزم و ڕووی کردە ڕۆمانتیزم، بە پێچەوانەی سەردەمی جۆرجەوە، کە دوسی سەردەمی ڤیکتۆریا ھاتە ئاراوە. لە ھەندێک ڕووەوە، بەریتانیا زیاتر ڕووی کردبووە خورافییەتیش، بە تایبەت لە ڕووی ئایینی و بەھا کۆمەڵایەتییەکان و ھونەرەکانەوە.[٢] لە ڕووی ھونەرییەوە، ئەم سەردەمە بە فاشنی ڤیکتۆریایی بەناوبانگە.

لەڕووی نەتەوەییەوە، ئەجێندا سیاسییەکەی بەریتانیا ڕووی لە لیبرالیزم دەکرد، کە وردە وردە بووە ھۆکاری چاکسازیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە دەرەنجامیشدا فراوانبوونی مافی دەنگدان بۆ ئەوەی زیاتر لە چین و توێژەکانی بەریتانیا بگرێتەوە. لە ڕووی جەماوەرناسییەوە، گۆڕانکاری گەورە ڕوویان دا: دانیشتوانی ئینگلتەرا و وێڵز دوو ھێندە بوو، لە ١٦٫٨ میلیۆنەوە (١٨٥١) بۆ ٣٠٫٥ میلیۆن (١٩٠١).[٣] دانیشتوانی سکۆتلەنداش بە شێوەیەکی خیێرا ڕوویان لە زیادبوون کرد، لە ٢٫٨ میلیۆن کەسەوە (١٨٥١) بووبە ٤٫٤ میلیۆن (١٩٠١)؛ بەڵام بە پێچەوانەی ئینگلتەرا و سکۆتلەنداوە، دانیشتوانی ئێرلەندا ڕوویان لە کەمبوون کرد، لە ٨٫٢ میلێۆنەوە (١٨٥١) بەرەو کەمتر لە ٤٫٥ میلیۆن کەس (١٩٠١)، ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی کۆچکردن و گرانییە مەزنەکەی ئێرلەنداوە بوو، کە بووە ھۆی لەبرسامردنی بە کۆمەڵ و سەرھەڵدانی نەخۆشی.[٤] لە نێوان ١٨٣٧ و ١٩٠١دا، نزیکەی ١٥ میلیۆبن کەس کۆچیان کردەوە دەرەوەی بەریتانیا، بە تایبەتی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا، باشووری ئەفریقا، نیوزلەندا و ئوسترالیا.[٥]

پارتە سیاسییەکانی ئەم سەردەمە سێ لایەنی سەرەکی بوون: ویگەکان، لیبرالییەکان، لەگەڵ پارێزگارەکان (ئەوانەی لەگەڵ گۆڕاندا نەبوون). جگە لەمانە، لە کاتێکی دواتردا، پارتی کرێکارانی بریتانیا خۆیان وەک پارتێکی سەربەخۆ تۆمارکرد. لەم سەردەمەدا، ھەندێک کێشەی چارەسەرنەکراو ھەبوون کە پەیوەندییان بە ئێرلەندا و خواستی حکومکردنی خۆییانەوە ھەبوو، کە ڕۆڵێکی گرنگی لە ستراتیژییە سیاسییەکانی ئەمنسەردەمە بینی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ John Wolffe (1997). Religion in Victorian Britain: Culture and empire. Volume V. Manchester University Press. pp. 129–30. ISBN 978-0-7190-5184-5. Archived from the original on 10 May 2016. Retrieved 29 October 2015.
  2. ^ Dixon, Nicholas (2010). "From Georgian to Victorian". History Review. 2010 (68): 34–38. Archived from the original on 27 January 2013. Retrieved 5 April 2013.
  3. ^ The UK and future 15 February 2006 at the UK Government Web Archive ئەرشیڤ کراوە, Government of the United Kingdom
  4. ^ "Ireland – Population Summary". Homepage.tinet.ie. Archived from the original on 28 July 2011. Retrieved 10 August 2010.
  5. ^ Exiles and Emigrants 22 June 2009 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. National Museum of Australia