سەردەمی قەدەغەکراو

سەردەمی قەدەغەکراو (بە ئینگلیزیProhibition Era)  ماوەیەکی دیاریکراو بوو لە مێژووی ئەمەریکا کاتێ کحول قەدەغە کرابوو.پۆلیسی ئەو سەردەمە هەرکەسێکی دەستگیرکر دەکرد کە کحولی درووست کربا،بفرۆشتبا بەشێوەیەکی نایاسایی.سەردەمی قەدەغەکراو لەساڵی ١٩٢٠ دەستی پێکرد و ساڵی ١٩٣٣ بەکۆتا هات.یاساکە لە دەستووری ژمارەی ١٨ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە هاتبوو.لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ خرایە بەردەم حکومەت و لە ١٦ ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ دەست کرا بە سەپاندنی یاساکە.

سەردەمی قەدەغەکراو سودێکی زۆری تەندروستی هەبوو لەسەر ئاستی ئەمەریکا ، و هەر لەو سەردەمەش جەندەها باندی مافیایی جیا جیا پەیدابوون کە بەشێوەیەکی نهێنی هەڵدەستان بە درووستکردن و فرۆشتنی کحوول ، لەوانە براکانی بۆندراوت ، ئال کاپۆن و چەندانی تر.یاساکە لە ٥ ی دیسیمبەری ١٩٣٣ نەهێشترا ، و یاسای دەستووری ژمارە ٢١ دانرا لەشوێنی، کە دەڵێ هاوڵاتیان دەتوانن کحول درووست بکەن و بفرۆشنەوە .