سەحیحی بوخاری، (بە عەرەبی: صحيح البخارى‎) بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری کۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا. و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەکانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەممەدە.[١]

سەحیح بوخاری
نووسەرمحەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری
وڵاتبوخارا، ئوزبەکستان
زمانعەرەبی
زنجیرەکانشەش کتێبەکەی فەرموودە
بابەتفەرموودە

بوخاری هەستاوە بە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستی فەرموودەکان بە پێی ئەو زانستی فەرموودەیەی داینا. و بە یەکەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای سوننە و جێگەیەکی دیاری هەیە لایان.[٢]

دانەرەکەی دەستکاری

سەحیحی بوخاری دانراوی بوخارییە کە خەڵکی بوخارایە لە ئاسیای ناوەڕاست، و تەمەنی شانزە ساڵ بوو کە دەستی کرد بە نووسینی سەحیحەکەی و تەواوی کرد لە تەمەنی سی و هەشت ساڵیدا یان لە نزیکەی ساڵی ٢٣٢کۆچی، بوخاری لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٤کۆچی و کۆچی دوایی کردوە ساڵی ٢٥٦کۆچی.[٣]

هۆ و ماوەی دانانی دەستکاری

بوخاری ئەڵێت؛ لەلای ئیسحاق کوڕی ڕاهویە بووم، ووتی؛ ئەگەر کتێبێی کورتتان کۆبکردایەتەوە لەسەر سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، دەڵێت ئەمە کەوتە دڵمەوە.

هەروەها دەربارەی دانانەکەی دەڵێت؛ بە ماوەی شازدە ساڵ دامناوە، و لە کۆی شەسەد هەزار فەرموودە هەڵم بژاردووە.

ژمارەی فەرموودەکان دەستکاری

ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووبارە بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە بەپێی هەژماری محەمەد فوئاد عەبدول باقی، و ئیبن حەجر عەسقەلانی ژمارەی فەرموودەکان بە ٧٣٩٧ فەرموودە ئەبینێت، و ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بێ دووبارەبوونەوە نزیکەی چوار هەزار فەرمودەیە.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "صحيح البخاري - المكتبة الشاملة الحديثة". al-maktaba.org. Retrieved 2022-05-29.
  2. ^ "كتاب: صحيح البخاري المسمى بـ «الجامع المسند الصحيح المختصر من أمور رسول الله صلى الله عليه وسلم وسننه وأيامه» **|نداء الإيمان". www.al-eman.com. Retrieved 2022-05-29.
  3. ^ جابر, شريف محمد. "من أين جاءوا بكل هذه الأحاديث النبوية؟". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-29.
  4. ^ "عدد أحاديث صحيح البخاري". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-29.
  5. ^ "أحاديث صحيح البخاري بدون المكرر 2761 حديثاً - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-29.