سێگۆشەی سوننە یاخود سێگۆشەی سوننەکان زاراوەیەکە کە مەبەست لێی ناوچەیەکە لە ناوەڕاستی عێراق و باکوور و ڕۆژھەلات و ڕۆژاوای بەغدای پایتەخت، زۆرینەی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە عەرەبی سوننەن.[١]

سێگۆشەی سوننەکان

سێگۆشەکە لە چوار پارێزگاری عێراق پێکدێت کە بریتین لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵات، پارێزگای بەغدا لە باشوور، پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوا و پارێزگای سەلاحەدین لە باکوور، ژمارەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە ١٠ ملیۆن کەسە.

شارە سەرەکییەکانی ئەم سێگۆشەیە بە پایتەخت بەغدا، و ڕەمادی، تکریت، شایەنی باسە کە سێگۆشەکە شارەکانی بەعقوبە و سامەڕا و فەلووجە دەگرێتەوە. لە دوای ڕووخانی بەغدا لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ و ڕووخانی دەسەڵاتی سەددام حوسێن، ئەم سێگۆشەیە بووەتە ناوەندێکی سەرەکیی بۆ چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی عێراقی و کۆمەڵە چەکدارەکان دژ بە ھێزەکانی ئەمریکا.

دەستەواژەی «سێگۆشەی سوننە» پێش لەشکرکێشی ساڵی ٢٠٠٣ بوونی ھبووە، بەڵام بەکارھێنانی باو نەبووە، بۆ یەکەمجار لەلایەن توێژەری ئەکادیمی عێراقی عەباس کەلیدارەوە لە ساڵانی حەفتاکان بەکارھێندرا، دواتر لەلایەن پشکنەری چەکەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سکۆت ڕیتەر لە وتارێکدا بەکارھێنرا لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ بۆ ڕۆژنامەی سانفرانسیسکۆ کرۆنیکل نووسیوویەتی، لەوێدا نووسیوویەتی: «بۆ ئەوەی بگەینە بەغدا، دەبێت سێگۆشەی سوننە ببڕین»، ئەم زاراوەیە ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا کاتێک سەردێڕێک لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٣دا بڵاوکرایەوە.

شایەنی باسە لە باشووری بەغدا سێگۆشەیەکی تر ھەیە بە ناوی سێگۆشەی مەرگ و زۆرینەی عەرەبی سوننە تێیدا نیشتەجێیە.

سەرچاوەکان دەستکاری