سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیی‌یەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی B، A، و C بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC .

سێگۆشە
لقیbicentric polygon، simplex، tritope، فرەگۆشە، planar generalized triangle
پاشکۆدوولا، پارچەھێڵ
لەدوای ئەوچوارلا، چوارڕوو
Has vertex figureپارچەھێڵ
Has facet polytopeلا
سێگۆشە

جۆرەکانی سێگۆشە دەستکاری

بە گوێرەی درێژیی لاکان دەستکاری

دەکرێ سێگۆشەکان بە گوێرەی درێژیی لاکانیان پۆلێن بکرێن:

  1. لە سێگۆشەی لایەکسانـدا گشت لاکان درێژییان یەکسانە. سێگۆشەی لایەکسان چەندگۆشەیەکی ڕێکە کە ھەر یەک لە گۆشەکانی ٦٠ پلەیە.
  2. لە سێگۆشەی دوولایەکسانـدا دوو لا درێژییان یەکسانە. دوو گۆشەی بەرانبەری لا یەکسانەکانیش یەکسانن.
  3. لە سێگۆشەی لانایەکسانـدا گشت لاکان و گۆشە ناوەکییەکان نایەکسانن.
     
لایەکسان (ڕێک)دوولایەکسانلانایەکسان (جیالا)

بە گوێرەی ئەندازەی گۆشە ناوەکییەکان دەستکاری

بە گوێرەی گۆشەکان سێ جۆر سێگۆشە ھەن:

  1. گۆشەوەستاو: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی ٩٠ پلە بێ.
  2. گۆشەکراوە: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی گەورەتر لە ٩٠ پلە بێ.
  3. گۆشەتیژ: ئەوەیە کە گشت گۆشەکانی بچووکتر لە ٩٠ پلە بن.
     
وەستاو (ڕاست)کراوەتیژ
  
 لار

چێوەی سێگۆشە دەستکاری

چێوەی سێگۆشە دەبێتە کۆی درێژیی ھەر سێ لاکەی، واتە:

 ؛

P چێوەیە؛ ھەر کام لە a و b و c ژمارەیەکن نیشاندەری درێژی یەکێ لە لاکان.

ڕووبەری سێگۆشە دەستکاری

ئەگەر بەرھەمی لێکدانی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.

ھەژمارکردنی ڕووبەری سێگۆشە بەبێ زانینی بەرزیی سێگۆشە دەستکاری

گریمان a و b و c لاکانی ھەر چەشنە سێگۆشەیەک (سێگۆشەی وەستاو - دوولایەکسان - جیالا) بن ڕووبەری سێگۆشە بەم شێوەیە:

 

لێرەدا  ، نیوەی چێوەی سێگۆشەیە. ئەم ھاوکێشە بە ھاوکێشەی ھێرۆن دەناسرێت.

لەتکەرەکانی سێگۆشە دەستکاری

لەتکەری گۆشەیەکی سێگۆشە، ڕاستەھێڵێکە بە سەرێکی سێگۆشەدا دەڕوات و گۆشەکە بەش دەکات بە دوو گۆشەی یەکسان. لەتکەرەکانی گۆشەکانی سێگۆشە، لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن. ئەو خاڵە ھەمان چەقی ناوە بازنەی سێگۆشەکەیە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری