سێلفی شێوەیەکە لە وێنەگرتنی پۆرترەیت کە کەسێک یان زۆرتر دەتوانن لە وێنەکە بەشداربن. جگە لەکامێرای ئاسایی بەزۆری بەهۆی مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە دەگیرێت و بەزۆریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت لە فەیسبووک و ئینستاگرام و توویتەر بڵاودەکرێتەوە.[١] وێنەی سێلفی بە زۆری بەکامێرای پێشەوە (Front Camera) دەگیرێت کە لەمۆبایلە هۆشمەندەکان هەیە بەڵام زۆرێک لە کۆمپانیاکان بۆ کامێرای دواوە (Rear Camera) خزمەتگووزاری self-timer دانراوە کە بەچەند چرکەیەک وێنەکە دەگرێت.[٢] مێژووی سێلفی دەگەڕێتەوە بۆ (Robert Cornelius) کە لە ساڵی ١٨٣٩ گیراوە.[٣] لەساڵی ٢٠١٣ وشەی (Selfie) زۆرترین بەدواگەڕانی بۆ کراوە لە ئینتەرنێت.[٤]

باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ دوو کەسایەتی زانستخواز و بیل نای و نێل دیگراس لەکاتی گرتنی وێنەی سێلفی

ڕیکۆردەکان دەستکاری

لەمیانی دابەشکردنی ٨٦ەمین خەڵاتی ئۆسکاردا چەند کەسایەتییەکی فیلمەکان کە یەکێک لەمان (Ellen DeGeneres) بوو وێنەیەکی سێلفییان گرت کە نرخەکەی گەیشتە نزیکەی ١ ملیار دۆلار.[٥][٦] گەورەترین وێنەی سێلفی کە نزیکەی ٢٠٠٠ کەس دەرکەوتن لە نیویۆرک لەوێنەکە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ گیرا هاوکات لە بەنگلادیش وێنەیەکی دی سێلفی کە بەکامیرای لومونیا ٧٣٠ گیراوە ئەمێش بە ڕکابەری وێنەکەی نیویۆرک دەژمێردرێت کە زۆرترین کەس بەشداربوونە لەوێنە سێلفییەکە.[٧]

سێلفی ستیک دەستکاری

سێلفی ستیک لوولەکێکی بەکاردێت کە مۆبایلە هۆشمەندەکانی پێوەدەبەسترێت بۆ گرتنی وێنەی سێلفی.[٨][٩]

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=47888 ١ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Self-timer ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://publicdomainreview.org/collections/robert-cornelius-self-portrait-the-first-ever-selfie-1839/ ١٠ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://www.hawler.in/news56077-6.htm[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  5. ^ http://www.hollywoodreporter.com/news/miptv-ellen-degeneres-oscar-selfie-694562 ١٩ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ http://www.radiotimes.com/news/2014-04-09/ellen-degeneres-oscars-selfie-worth-1-billion ٩ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ http://www.ynetnews.com/articles/0,7340,L-4596358,00.html ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ http://www.amazon.co.uk/UFCIT-Handheld-Monopod-Ajustable-Blackberry/dp/B00J53T9WS ١٩ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ http://www.selfieonastick.com/ ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.