سی کەی دی (بە ئینگلیزی : CKD) کورت کراوی وشه ی Complete Knock Down و ئێس کەی دی (بە ئینگلیزی : SDK) کورت کراوی وشەی Semi knock Down .

سی کەی دی بە کۆمەڵێک لە هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بۆ ساز کردنی تۆمبیل دەوترێت کە سەریەک نەخراون و بۆ سازکردنی تۆمبیل ئەبێت سەریەک بخرێن و زۆرتر ئەم سەر یەک خستنە لە وڵاتێک جگە لە وڵاتی سەرەکی ئەنجام ئەدرێت.

ئەم شێوازی تۆمبیلە سازکردنە ، لەبەر چەن هۆکار زۆر کەڵکی لێ وەر دەگیرێت.

یەکەم هۆکار باسی ڕا کردن لە دەست سیاسەتەکانی باجی ئیرادی تۆمبیل وڵاتەکانە ، چونکە پەنچک (قطعه) باجێکی یەگجار زۆری تۆمبیل ناگرێتە خۆی و وڵاتانی خاوەن زانستی تۆمبیل سازی کۆمەڵە پەنچکی پێویست بۆ ساز کردنی تۆمبیل زۆر هەرزانتر لە خودی تۆمبیلەکە ئەنێرنە وڵاتانی بەکارهێنەر و لەوی پاش سەریەک خستن هەرزانتر دەفرۆشرێن.

هۆکاری دووهەم باسی درووست کردنی ئیش و کارە لە وڵاتی بەکارهێنەر ، کە بەمجۆرە پەنچکەکان لە وڵاتی خاوەن زانست درووست ئەکرێن و پاش هەناردە کردن لە وڵاتی بەکار هێنەر لە لایان کۆمەڵێک کرێکار و خاوەن پیشە سەر یەک ئەخرێن و بەمجۆرە ئیش وکارێک بۆ کۆمەڵێک مرۆڤ درووست ئەبیت.ئێس کەی دی بە شێوازێک ئەوترێت کە بەشێک لە پەنچکەکان سەر یەک خرا بێتن و تەنیا دو کارە پیویستەکان لە وڵاتی بەکارهێنەر لەسەر تۆمبیلەکە ئەنجام ئەدرێت.

ئەم دوو شیوازی درووست کردنی تۆمبیلە لە زۆربەی وڵاتانی دوونیا بەکار دێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ماڵپەڕی کاردۆ ئارت ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ماڵپەڕی کاردۆ ئارت.