ڕووەکی سیواک (بە عەرەبی: السواک) لە زۆربە‌ی ووڵاتە گە‌رمە‌کاندا دە‌ڕوێت, وە‌ک: (سوودان , عەرەبستانی سعوودی , ھیندستان , ئە‌م ڕووە‌کە لە پۆلی ڕووە‌کە‌کانی جۆری (Salvadoracea)یە , لە سە‌رچاوە زانستییە‌کاندا لە‌ژێر ناوی لاتینی (Salvadora persicalinn)دا ئـە‌ناسرێتە‌وە. درێژییە‌کە‌ی نزیکە‌ی (٢) مە‌تر دە‌بێت. سیواک لە چە‌ند جۆرێک لە ئاوێتە‌ی ئە‌رۆماتی (مرکبات أروماتیة) ی تام خۆش پێک دێت , ھە‌روە‌ھا پێک دێت لە بیکاربۆناتی سۆدیۆم کە توانای زاڵ بوون و لە‌ناو بردنی زیندە‌وە‌رە ووردە‌کانی ھە‌یە , بیکاربۆنات ماددە‌یە‌کی ھە‌رە سە‌رە‌کیسیواکە، ھە‌روە‌ھا سیواک ناوی (فڵچە‌ی ددانی سروشتی) لێنراوە.

وێنەی چەند جۆرێک سیواک

درە‌ختی (ڕووە‌کی) سیواک ناوی (ئاراک) ە. ڕۆڵ و کاریگە‌ری یە‌کی گە‌ورە‌ی ھە‌یە لە‌سە‌ر تە‌ندروستی دە‌م و ددانە‌کان, و توانای پارێزگاری کردنیانی ھە‌یە لە کلۆر بوونی ددان , و ھە‌وکردنی پووک و پارێزگاری کردن لە تووش بوون بە شێرپە‌نجە‌ی پووک. ئە‌وانە‌ی سیواک بە‌کار دێنن کە‌متر تووشی ئەو نە‌خۆشی یانە دە‌بن , تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌رچی ژە‌مە خۆراکی یە‌کانیشیان چە‌ور بێت و برِێکی زۆر لە کاربۆھایدرەیت و شە‌کرە‌کانی تێدابێت.

یە‌کێک لە توێژە‌کان لە (نێجیریا) دە‌ڵێت: کۆمە‌ڵێک گوندی زۆر لە رۆژئاوای ئە‌فریقا لق و چڵو پۆپی ڕووە‌کی (ئاراک) بە‌کاردێنن وە‌ک خوویە‌کی کۆمە‌ڵایە‌تی ناسراو لە‌و شوێنانە‌دا بۆ پاک کردنە‌وە و لابردنی زە‌ردیی ددانە‌کان , سە‌رنجی ئە‌وە‌ی دا کە زۆربە‌ی ئە‌و ھاووڵاتی یە گوند نشینانە سە‌لامە‌تن و پارێزراون لە کلۆر بوونی ددانە‌کانیان و ھە‌وکردنی ددانو پووکیان، ئە‌مە وای لە توێژە‌رە‌وە‌کان کرد کە ھە‌ستن بە لێکۆڵینە‌وە و شیکار کردنی پێکھاتە‌کانی لق و چڵە‌کانی ڕووە‌کی (ئاراک).

پێکھاتە‌کانی داری سیواک دەستکاری

 
وێنەی درەختی سیواک

لە ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌کانە‌وە دە‌رکە‌وت کە داری سیواک چە‌ندین ئاوێتە (مرکبات) ی سوود بە‌خشی تێدایە، کە خاوە‌نی توانای لە‌ناوبردنی میکرۆب و دژی گە‌شە کردنی بە‌کتریای کلۆر بوونی ددانە‌کانە‌, ئە‌مە‌ش دوای چاندنی ئە‌م میکرۆبانە لە ناوە‌ندێکی ژیاریی گونجاودا و پاشان تاقی کردنە‌وە‌ی پێکھاتووە‌کانی داری سیواک لە‌سە‌ریان.

دوای ئە‌م سە‌رە‌تایە‌ک ئێستا بە گونجاوی دە‌زانم بە کورتی باسی پێکھاتە و ئاوێتە‌کانی ناو سیواک روون بکە‌ینە‌وە. سیواک ھە‌ردوو ماددە‌ی فلۆراید (Fluoride) و سیلیکۆن (Silicon)ی تێدایە سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی ریشاڵە‌کانی ماددە‌ی بیکاربۆناتی سۆدیۆمی تێدایە , کە بە ھە‌موویان رۆڵی پارێزە‌ریان بۆ ددانە‌کان سە‌لمێنراوە و ئێستا لە ھە‌موو شوێنێکی جیھاندا دە‌خرێتە ناو پێکھاتە‌کانی ھە‌ویری (مە‌عجون) ی پاک کردنە‌وە‌ی ددان. ئە‌مە‌ش بە‌ھۆی توانایان لە پە‌کخستنی گە‌شە و زۆر بوونی بە‌کتریاکانی کلۆر بوون و لە‌ناوبردنیان. ھە‌روە‌ھا سیواک لە پێکھاتە‌کە‌ی دا ماددە‌ی نیمچە تفت (Alkaloid)ی خاوە‌ن تام و چێژێکی تاڵ ھە‌یە کە ھە‌مان کاری فلۆراید و سیلیکۆن دە‌کات, بێجگە لە‌وە‌ی کە‌وا رۆڵێکە گە‌ورە‌شی ھە‌یە بۆ ھێمن کردنە‌وە‌ی ئازار و ئێشی ددانە‌کان, ھە‌روە‌ھا بوونی زە‌یتی ڕووە‌کی ژێێنە‌ر (Essential Oils)، کە رۆڵی ھە‌یە لە زیاتر بە‌ھێز کردنی کاریگە‌ریی پاکژ کە‌رە‌وە و ھێمن کە‌رە‌وە‌یسیواک، ھە‌روە‌ھا بوونی ھە‌ردوو ماددە‌ی رێسین (Resin) و تانیک ئە‌سید (Tannic Acid) وا لە ددانە‌کان دە‌کات کە زیاتر بە‌رگری یان ھە‌بێت دژی کلۆر بوون و چاڵ بوونی ددانە‌کان, ئە‌ویش بە‌ھۆی دروست کردنی چینێکی داپۆشە‌ر لە‌سە‌ر و لە دە‌وروبە‌ری ددانە‌کان.

ھە‌ر لە سیواکدا ماددە‌ی سینیگرین (Sinnigrin) ھە‌یە کە لە زە‌یتی خە‌ردە‌ل پێک ھاتووە. ئە‌و کە‌سە‌ی کە تازە سیواک بە‌کار دە‌ھێنێت ھە‌ست بە بۆنە تیژە‌کە‌ی و تامە سووتێنە‌رە‌کە‌ی دە‌کات. ئە‌م ماددەیە دژە بە‌کتریایە و زۆرێک لە جۆرە‌کانی ناو دە‌م لە‌ناو دە‌بات, ماددە‌یە‌کی گرنگی تری ناو سیواک بریتی یە لە کریستاڵە‌کانی (سیلیس) کە رێژە‌ی (٤%)ی کێشی چیلکە ووشکە‌کانی داری سیواک پێک دێنێت, کە وە‌ک ماددە‌یە‌کی ڕاماڵە‌ر وایە و پیسی سە‌ر ددانە‌کان رادە‌ماڵێت و زە‌ردیی سە‌ر دانە‌کان لادە‌بات و یارمە‌تی سپی کردنە‌وە‌ی دە‌دات.

ھە‌روە‌ھا پێکھاتە‌ی تریشی تێدایە وە‌ک: گۆگرد (کبریت Sulpher) و کلۆر و سۆدیۆم و کالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین سی (Vit. C), ھە‌روە‌ھا ماددەی تری وە‌ک (Anthro-Quinouns)، ئە‌م ھە‌موو پێکھاتە بە‌سوودانە‌ی ناو سیواک (کە لە ٢٢ ماددە زیاترە) , وای کردووە کە سیواک بە‌ھا و نرخی زانستی باشی خۆی ھە‌بێت لە تە‌ندروستی (ددان و پووک)دا. توانای کە‌متر نە‌بێت لە‌و مە‌عجوونانە‌ی لە‌لایە‌ن کۆمپانیا جیھانییە‌کانی دروست کردنی ھە‌ویری ددانە‌کانە‌وە بە‌رھە‌م دە‌ھێنرێن. تە‌نانە‌ت ئێستا پێشبڕکێ ھە‌یە لە نێوانیاندا لە بە‌کارھێنانی سیواک وە‌ک ماددە‌یە‌کی سە‌رە‌کی لە دروست کردنی ھە‌ندێک مە‌عجوونی پاک کردنە‌وە‌ی ددانە‌کان, لە‌وانە کۆمپانیای ناسراوی (Sarakan Ltd. Of UK)ی بە‌ریتانی بە بە‌رھە‌می (Chotta-Pila), و کۆمپانیای (کلکتا) ی ھیندی بە بە‌رھە‌می (Neem Tooth Paste), سوود و کە‌ڵکی ئە‌م رووە‌کە بە تە‌نھا بۆ ددان و ناودە‌م نی یە‌, بە‌ڵکو گە‌لێک سوودی پزیشکی تریشی ھە‌یە‌, وە‌ک: بوونی رۆنی (زە‌یتی) بە ھە‌ڵم بوو تێیدا, وە‌ک: (کلۆرۆفۆرم, میپانۆل, ئیسپرتۆڵ) کە زۆر بە‌سوودن بۆ ھە‌موو لە‌ش بە‌گشتی.

سیواک لە سوننە‌تدا دەستکاری

لێرە‌دا دە‌چینە خزمە‌ت فە‌رموودە‌کانی پێغە‌مبە‌ر (د. خ) کە زۆر لە‌م بوارە‌دا ئامۆژگاری موسڵمانانی کردووە بە بە‌کارھێنانی ئە‌م ڕووە‌کە بە‌سوودە وە‌ک پاک کە‌رە‌وە‌یە‌ک بۆ ددانە‌کانیان , ئە‌وە‌تا لە فە‌رموودە‌یە‌کدا کە ھاوە‌ڵێکی پێغە‌مبە‌ر بە ناوی (ئە‌بو ھورە‌یرە) بۆمان دە‌گێڕتە‌وە‌, پێغە‌مبە‌ر (د. خ) دە‌فە‌رموێت:

  • (لَولا أَن أَشُقَّ عَلی أُمَّتی لأَمَرْتُەُم بِالسِّواک عِنْدَ کُلِّ صلاة) رواە البخاری ومسلم.

واتە: ئە‌گە‌ر بە گرانم نە‌زانی یایە لە‌سە‌ر ئوممە‌تە‌کە‌م ئە‌وا فە‌رمانم پێدە‌کردن کە لە‌گە‌ڵ ھە‌موو نوێژێکدا سیواک بکە‌ن (واتە واجبم دە‌کرد لە‌سە‌ریان) ھە‌روە‌ھا لە ڕیوایە‌تێکدا ھاتووە:

  • (لَولا أَن أَشُقَّ عَلی أُمَّتی لأَمَرْتُەُم بِالسِّواک عِنْدَ کُلِّ وضُوء) واتە: فە‌رمانم پێدە‌کردن لە‌گە‌ڵ ھە‌موو دە‌ستنوێژ گرتنێکدا سیواک بکە‌ن, لە‌م فە‌رموودانە‌دا سوور بوون لە‌سە‌ر بە‌کار ھێنانی سیواک و جە‌خت کردن لە‌سە‌ری بە‌دی دە‌کە‌ین, کە‌واتە بە‌کار ھێنانی سیواک جێبە‌جێ کردنی سوونە‌تێک و ئامۆژگاری یە‌کی (رسول اللە) ی خۆشە‌ویستی پە‌روە‌ردگارە‌, لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی لە ھە‌موو ھە‌ستان و دانیشتنێک و جمووجووڵی رۆژانە‌دا (ھە‌ڵس وکە‌وت) و سوننە‌تی پێغە‌مبە‌ری ئازیز ھە‌مووی پڕە لە سوود و کە‌ڵک. ھە‌روە‌ھا بە شوێن پێ ھە‌ڵگرتن و دواکە‌وتنی ئە‌م سوننە‌تانە‌ی پێغە‌مبە‌ری خۆشە‌ویستمان پلە‌ی خاوە‌نە‌کە‌ی لە‌لای خوای گە‌ورە بە‌رز دە‌بێتە‌وە‌, بە تایبە‌تی لە کاتی فە‌ساد و بە‌د رە‌ووشتی و گە‌ندە‌ڵی ئوممە‌تدا, کە بە‌کار ھێنان و جێ بە‌جێ کردنی سادە و ساکارترین سوننە‌ت دە‌بێتە بە‌ڵگە و نیشانە‌ی تە‌قوا و پارێزکاریی و ئیمانێکی زۆر بە‌ھێز.

لە فە‌رموودە‌یە‌کی تردا (عائیشة) ی دایکی ئیمانداران لە پێغە‌مبە‌رە‌وە بۆمان دە‌گێرِێتە‌وە کە پێغە‌مبە‌ر (د. خ) فە‌رموویە‌تی:

  • (السِّواکُمُطَھرة للفم، مَرضاةٌ للرَّب) واتە: سیواک کردن پاک کە‌رە‌وە‌یە بۆ دە‌مو ددان، و رە‌زامە‌ندی خودا بە‌دە‌ست ھێنە‌رە.

ھە‌روە‌ھا پێغە‌مبە‌ر خۆی (علیە الصلاة والسلام) بە‌کار ھێنانی سیواکی کردبووە خوویە‌کە رۆژانە و لە ھە‌موو کاتێکدا بە‌کاری دە‌ھێنا ئە‌وە‌تا ئیمامی (بوخاری و موسلیم) لە (حوزە‌یفە‌ی کوڕی یە‌مان) ە‌وە بۆمان دە‌گێڕنە‌وە:

  • پێغەمبەر (د. خ) فەرموویەتی: (إذا قامَ مِنَ الَّیلِ یَشُوصُ فاەُ بِالسِّواک).

واتە: ھە‌ر کاتێک پێغە‌مبە‌ر (د. خ) کە لە شە‌ودا خە‌بە‌ری دە‌بووە‌وە سیواکە‌کە‌ی دە‌ھێنا بە ناو دە‌م و ددانە‌کانیدا، کە‌واتە نە‌ک ھە‌ر لە رۆژدا بە‌ڵکو لە شە‌ویشدا ئە‌م عادە‌تە‌ی ھە‌بووە‌, ھە‌روە‌ھا لە فە‌رموودە‌یە‌کی تردا ھاتووە: کە (عائیشە) ی خێزانی پێغە‌مبە‌ر دە‌ربارە‌ی یە‌کە‌م شتێک کە پێغە‌مبە‌ر دە‌یکرد پاش گە‌رِانە‌وە بۆ ماڵە‌وە:

  • پێغەمبەر (د. خ): (إذا دخَلَ بَیْتَەُ بَدَأّ بِالسِّواک) رواە مسلم وأبوداود والنسائی.

واتە: ھە‌ر کاتێک پێغە‌مبە‌ر دە‌گە‌ڕایە‌وە ماڵە‌وە و دە‌رچووە ژوورە‌وە سە‌رە‌تا سیواکی دە‌کرد.

سوودە پزیشکی یە‌کانی سیواک دەستکاری

لێرە‌دا ھە‌ندێک سوود و کە‌ڵکی سیواک لە رووی پاراستن و چارە‌سە‌رە‌وە (الوقائیة و العلاجیة) دە‌خە‌ینەڕوو، ھە‌رچە‌ندە تا ئێستا بە تە‌واوە‌تی ھە‌موو سوودە‌کانی دە‌رنە‌کە‌وتووە و زانایان لە‌و بڕوایە‌دان کە چە‌ندین سوودی تری ھە‌یە کە زانست پە‌ی پێنە‌بردووە:

یە‌کە‌م: نە‌خۆشییە‌کانی دە‌م و ددان دەستکاری

  • سیواک دژە کاریگە‌ریی ھە‌یە لە‌سە‌ر بە‌کتریا و کە‌رِووی (بە‌ڵخی) ناودە‌م ھە‌روە‌ھا کاریگە‌ریی باشی ھە‌یە لە رێگرتن لە دروست بوونی کلۆریی ددانە‌کان, ئە‌وە‌ش بە‌وە‌ی ترشە ناوە‌ندێک دروست دە‌کات لە‌ناو دە‌مدا کە پارێزگاری دە‌کات لە دژی داخورانی ددانە‌کان, و تووش بوون بە شێرپە‌نجە‌ی دە‌م کە‌م دە‌کاتە‌وە.
  • پێکھاتە و ماددە کاریگە‌رە‌کان لە سیواکدا کاتێک لە‌گە‌ڵ لیک لە‌ناو دە‌مدا بە‌یە‌ک دە‌گە‌ن ئە‌و کاتە کاریگە‌ریی باشتر و بە‌ھێزتریان دە‌بێت, لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی لیک لە‌ناو دە‌مدا شیبوونە‌وە‌ی ریشاڵە‌کانی سیواک زیاتر دە‌کات و ماددە‌کانی ناوی زیاتر بڵاو دە‌بنە‌وە لە‌ناو دە‌مدا و بۆ سە‌ر دانە‌کان.
  • تانینە‌کانی ناو سیواک (Tannins) پووک تون و بە‌ھێز دە‌کە‌ن. ھە‌رچی سابوونە‌کانی (Saponins)ی ناویشی ھە‌یە کار لە‌سە‌ر پاک کردنە‌وە‌ی ددانە‌کان دە‌کە‌ن.
  • لە کاتی بە‌کار ھێنانی (سیواک) دا رێژە‌ی کلۆربوونی ددانە‌کان کە‌م دە‌بێتە‌وە‌, ئە‌گە‌رچی شە‌کر و شیرینی (کاربۆھیدرات) یش بخورێت, چونکە سیواک بە رێگە‌ی کیمیایی ددانە‌کان پاک دە‌کاتە‌وە بێجگە لە رێگە میکانیکی یە‌کە‌ی.
  • ئە‌و چە‌وری یە بە ھە‌ڵم بووانە‌ی کە لە سیواکدایە‌, وە‌ک (بە‌نج) کە‌رێکی ناوچە‌یی (مخدر موضعی) بە‌کار دە‌ھێنرێت بۆ ئازارە‌کانی ددان و پووکە ھە‌وکردووە‌کان.
  • ماددە‌ی (فلۆر) یش کە لە سیواکدا ھە‌یە یارمە‌تی کە‌م کردنە‌وە‌ی رێژە‌ی ترشیی دە‌دات, کە لە بە‌کتریاکانە‌وە دروست دە‌بێت, ماددە‌ی فلۆر لە‌گە‌ڵ بە‌شە‌کانی چینی (مینا) ی دداندا یە‌ک دە‌گرێت, بە‌مە‌ش توانایە‌کی باشی دە‌بێت بۆ بە‌رگریکردن لە کلۆر بوونی ددانە‌کان بە رێژە‌یە‌کی بە‌رز.
  • ددان تووشی نە‌خۆشی (قلح) دە‌بێت کە زە‌ردی یە‌کە لە‌سە‌ر رووی ددان دروست دە‌بێت, و دان پیس و ناشرین دە‌کات,ئە‌مە‌ش بە‌ھۆی واز ھێنان لە بە‌کار ھێنانی سیواک و ددان پاک نە‌کردنە‌وە بۆ ماوە‌یە‌کی دوور ودرێژ.
  • بوونی ماددە‌ی (سیلیکات) لە سیواکدا یارمە‌تی سپی بوونە‌وە و بە سپێتی راگرتنی ددانە‌کان دە‌دات بە رێگە‌یە‌کیمیکانیکی، پێغە‌مبە‌ری نازداریش (علیە الصلاة والسلام) لە‌م بارە‌یە‌وە ووتە‌یە‌کی ھە‌یە کە دە‌فە‌رموێت:

(ما لِی أَراکُم تَدْخُلونَ عَلَیَّ قَلَحاً) لە‌م فە‌رمایشتە‌ی پێغە‌مبە‌رە‌وە دە‌گە‌ینە ئە‌و راستی یە‌ی کە زۆر سوور بووە لە‌سە‌ر بە‌کارھێنانیسیواک، بۆیە بە ھاوە‌ڵە‌کانی فە‌رمووە: بۆ ئێوە دێن بۆ لام و سیواک ناکە‌ن و سیواک کردنتان پێوە دیار نی یە (کە دانە‌کان سپی دە‌کاتە‌وە), بۆیە ئاوا ئە‌و زە‌ردایی یە و زە‌رد ھە‌ڵگە‌ڕان بە ددانە‌کانتانە‌وە دیارە و بە‌دی دە‌کرێت.

  • بوونی ماددە‌ی تفت (القلویات)لە سیواکدا، ھە‌ندێک لە‌و ماددە تفتانە کار لە‌سە‌ر لە‌ناوبردنی میکرۆبە‌کان دە‌کە‌ن, و ھە‌ندێکی تریان کاریگە‌ری یان ھە‌یە بۆ ھێور کردنە‌وە و دامرکاندنی ئازاری ددان.
  • بوونی ماددە‌ی (راتینج)لە سیواکدا، کە دوای توانە‌وە‌ی لە‌ناو لیکدا چینێک لە دە‌وری (مینا) ی ددان دروست دە‌کات و پێوە‌ی دە‌نووسێت, کە بە‌رگری لە کلۆر بوونی ددانە‌کان دە‌کات.

دووە‌م: نە‌خۆشی یە‌کانی کۆئە‌ندامی ھە‌رس و گە‌دە و ڕیخۆڵە دەستکاری

ڕیشکی سیواک بە‌کار دە‌ھێنرێت بۆ چارە‌سە‌ر کردنی ھە‌وکردن و سۆی گە‌دە کە گە‌دە بە‌ھێز دە‌کات. ئە‌گە‌ر بڕی نیو پە‌رداخ لە‌گە‌ڵ شە‌کردا تێکدرا و دوایی خورایە‌وە یان لە‌ناو دە‌مدا ڕیشکە‌کە جوان جوورا و دوایی ئاوە‌کە‌ی قووتدرا ئە‌وا بۆ ھە‌وکردنی گە‌دە زۆر بە کە‌ڵکە.

  • لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی سیواک ماددە‌ی (ترشی تانیک) ی تێدایە‌, ئە‌م ماددە‌یە سیفە‌تی پاڵپێوە‌نە‌ر و رە‌وانی ھە‌یە لە‌بە‌ر ئە‌وە بۆ حاڵە‌تی قە‌بزی بە‌کار دە‌ھێنرێت, ھە‌روە‌ھا بۆ خوێن بە‌ربوونیش بە‌سوودە لە‌بە‌رئە‌وە‌ی ڤیتامین (C)ی تێدایە.
  • بە‌ھۆی بوونی زە‌یتلە سیواکدا، دژە کاریگە‌ری ھە‌یە بۆ ھە‌وکردن و سۆ و توانای دە‌رکردن و فڕێدانە دە‌رە‌وە‌ی غازاتی ھە‌یە لە کۆئە‌ندامی ھە‌رسدا.
  • ماددە‌ی (ئە‌نسرۆکوینۆن Anthro-Quinouns) لە سیواکدا ھە‌یە‌, کە ئە‌م سوودانە‌ی ھە‌یە:
  1. وە‌ک (ئە‌نتی بایۆتیک Antibiotic) کاریگە‌ری ھە‌یە بۆ چاکردنی ھە‌وکردنە میکرۆبی یە‌کان.
  2. نە‌رم کە‌رە‌وە‌یە‌کی سووکی ریخۆڵە‌کانە (کاریگە‌ریی لە‌سە‌ر نە‌رم کردنە‌وە‌ی ڕیخۆڵە‌کان ھە‌یە).
  3. جووڵە‌ی ریخۆڵە‌کان زیاد دە‌کات و رێک دە‌خات.
  4. ئارە‌زووی خواردنی خۆراک زیاد دە‌کات.
  • پاڵفتە‌ی ڕیشکی سیواک بە‌کار دە‌ھێنرێت وە‌ک شە‌ربە‌تێک بۆ چارە‌سە‌ری ئازارە‌کانی سپڵ.
  • (خوساوی) ڕیشکی سیواک بە‌کار دە‌ھێنرێت بۆ فڕێدانی کرمی ئە‌سکارس.
  • توێکڵی ریشکی سیواک بە‌کار دە‌ھێنرێت وە‌ک چارە‌سە‌رێک بۆ کرمی ئە‌نگلستۆما , کە (١٠٠گرام) لە ڕیشکە‌کە لە‌ناو چارە‌کە لیترێک ئاو لە‌سە‌ر ئاگرێکی ھێواش گە‌رم دە‌کرێت. دوایی ئە‌پاڵێورێت , و نیو پە‌رداخ پێش نان ئە‌خورێتە‌وە بۆ ماوە‌ی یە‌ک ھە‌فتە.

سێیە‌م: نە‌خۆشی یە‌کانی کۆئە‌ندامی ھە‌ناسە‌دان دەستکاری

  1. گە‌ڵای داری سیواک بە‌کار دە‌ھێنرێت بۆ فڕێدانی بە‌ڵغە‌م لە نە‌خۆشی یە‌کانی بۆریچکە ھە‌وایی یە‌کاندا (القصبات الھوائیة).
  2. لە‌بە‌ر بوونی ماددە‌ی (ترشی میتائە‌نیسیک)لە سیواکدا، ئە‌م کاریگە‌ری یانە‌ی ھە‌یە:
  • دژە کاریگە‌ریی ھە‌یە لە‌سە‌ر بە‌کتریا و میکرۆب.
  • بە‌ڵغە‌م فڕێدە‌رە.
  • پاک کە‌رە‌وە‌ی ناودە‌مە (کە ناو دە‌م پاک دە‌کاتە‌وە).

چوارە‌م: نە‌خۆشی یە‌کانی کۆئە‌ندامی میز و زاووزێێ دەستکاری

  1. کوڵێنراوی ڕیشکی سیواک دە‌خورێتە‌وە بۆ چارە‌سە‌ری سووزە‌نک (سیلان).
  2. خوساوە‌ی ڕیشکی سیواک بە‌کار دە‌ھێنرێتبۆ وە‌ستاندنە‌وە‌ی خوێن بە‌ربوونی ئافرە‌تان بە تایبە‌تی خوێنی زە‌یستانی.
  3. گە‌ڵای سیواک بۆ میز پێکردن بە‌کار دە‌ھێنرێت.
  4. بۆ چارە‌سە‌ری نە‌خۆشی یە‌کانی کۆئە‌ندامی میزی نێرینە‌, کوڵاوی ریشکی سیواک بە‌کار دە‌ھێنرێت, کە لە رۆژێکدا چە‌ند جارێک دە‌خورێتە‌وە.

سەرچاوە دەستکاری